کادێلاک 2014

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-30-15:27:00 - کۆدی بابەت: 5033
کادێلاک 2014

ناوه‌ڕۆك

كادێلاك 

ئۆتۆمبێلی كادێلاك 2014 دیزاینێكی جوان و شاهانە و بەهێزی هەیە، ئەم ئۆتۆمبێلە دروستكراوی وڵاتی ئەمریكایە، هەروەها ئۆتۆمبێلەكانی كادێلاك بە یەكێك لە باشترین و شاهانەترین ئۆتۆمبێەلەكانی جیهان دادەنرێت.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی كادێلاك 2014

  • قەبارەی بزوێنەرەكەی 6.2 لیترە و هێزی 556 ئەسپی هەیە.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە نزیكەی 1500 كیلۆگرامە.
  • تایبەتمەندی تێكردنی بەنزین (Fuel injection) و (تحدید سرعة) هەیە.
  • ئیستۆپی دژە خلیسكان (ABS) هەیە لەگەڵ تایبەتمەندی دابەشكردنی ئەلیكترۆنی بۆ ئیستۆپەكان.
  • دەتوانیت لە ئۆتۆمبێلەكەوە چاودێری پەستانی هەوای تایەكان بكەیت.
  • لایتەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە زۆر بەهێزن و جۆری (LED) هەروەها لایتی تایبەت بە كەشوهەوای تەماوی تێدایە.
  • ئۆتۆمبێلەكە بە بێ كلیل (سویچ) كاردەكات واتا (بصمة)ـیە.
  • لە ماوە 3.9 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • بۆ 100 كیلۆمەتر 8 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت،
  • سیستمی دەنگی (BOSE) تێدایە كە لە حەوت بڵندگۆ (مكەبەرە) پێكدێت.
  • سیستمی GPS تێدایە.
  • شاشەیەكی تێدایە كە چەند زانیارییەك دەدات بە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە، وەك GPS خێرای ئۆتۆمبێلەكە و چەندین زانیاری تر، بۆ ئەوەی شۆفێر لەكاتی شۆفێریدا سوودیان لێوەربگرێت.
  • كۆشنەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە وەرزشین.
  • ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە و قەبارەیان 18 ئینچە.
  • ئاوێنەی لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێلەكە كارەبایین.
  • ئۆتۆمبێلەكە جێگەی 5 كەسی تێدا دەبێتەوە.
  • دەسكی دەرگاكان ڕوناككەرەوەیان هەیە.
  • ڕادیۆ و كارپێكەری CD و بلوتوسی هەیە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی كادێلاك 2014

  • چەند كێشەیەك هەیە لە شانسی ئۆتۆمبێلەكەدا كە هەندێك جار ئاوی فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە لێوەی دزە دەكات.
  • بوونی كێشە لە ئیستۆپ لایتەكانی ئۆتۆمبێلەكە و هەروەها لایتەكانی پێشەوە.
  • كێشە هەیە لە بۆری هاوسەنگی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لەكاتی پێچكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە.


سەرچاوەکان



822 بینین