ئایپی ئەدرێس

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-30-15:47:00 - کۆدی بابەت: 5035
ئایپی ئەدرێس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایپی ئەدرێس (IP) بریتییە لە كورتكراوەی ناونیشانی پڕۆتۆكۆڵی ئینتەرنێت (Internet Protocol address)، كە بریتییە لە كۆمەڵە ژمارەیەك كە هەڵدەستێت بە ناساندنی كۆمپیوتەر یان هەر ئامێرێكی ئەلیكترۆنی كە بە تۆڕێكەوەن وەك ئینتەرنێت، ئەم كۆمەڵە ژمارەیە وەك ناونیشانێك وایە كە یارمەتی ئامێرەكان دەدات لە نێوان یەكتردا پەیوەندی بكەن، ئایپی بە دوو شێوە دەردەكەوێت كە بریتین لە

  • (151.101.65.121) 
  • (2001:4860:4860::8844)

ڤێرژنەكانی ئایپی ئەدرێس

(IPv4) واتا ڤێرژنی چوارەم: ئەم ڤێرژنە لە ساڵی 1981 دروستكرا، كە ژمارەی 32 بت (32 bit) بەكاردەهێنێت و لە زۆربەی ئامێرە كۆمپیوتەرییەكاندا هەیە، ئەم ڤێرژنەی ئایپی لە ڕێگەی چوار كۆمەڵە ژمارەی سیانییەوە نیشاندەدرێت كە خاڵێك لە نێوانیاندا هەیە، وەك: (192.168.17.35).

(IPv6) واتا ڤێرژنی شەشەم: لە ساڵی 1998 دروستكرا و زۆربەی ئامێرە نوێیەكان بەكاریدەهێنن لەم ڤێرژنە ژمارەی 128 بت (128 bit) بەكاردەهێنێت بۆ دروستكردنی ناونیشانێكی بێهاوتا لە ئینتەرنێتەكەدا، لە ڕێگەی هەشت كۆمەڵە ژمارەی چوارییەوە نیشاندەدرێت كە دوو خاڵ لە نێوانیاندا هەیە.

وەك (2001:cdba:0000:0000:0000:0000:3257:9652)، زۆرجار ئەو ژمارانەی كە لە سفر پێكهاتوون لادەبرێن بەمەبەستی كورتكردنەوەی.

چۆنیەتی دۆزینەوەی ئایپی دەرەكی و ناوەكی

ئایپی دەرەكی (External IP Address) بەم هەنگاوانە دەدۆزرێتەوە:

  • سەرەتا ماڵپەڕی گووگڵ بكەرەوە و لە بەشی گەڕاندا بنوسە (What's My IP Address) پاشان یەكەم سایت بكەرەوە كە لێی نوسراوە (What's My IP Address).
  • پاش كردنەوەی وێب سایتەكە كەمێك چاوەڕوانبە، دواتر ژمارەی ئایپییە دەرەكییەكەت دەبینیت.

دۆزینەوەی ئایپی ناوەكی (Local IP Address):

  • لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بەنجە بنی بە دووگمەی ستارت (start) پاشان بگەڕێ بۆ (CMD) و بەرنامەكە بكەرەوە.
  • پاش كردنەوەی یەرنامەكە شاشەیەكی ڕەش دێتە بەرچاوت، بۆ دۆزینەوەی ئایپییەكەت بنوسە (ipconfig) و دووگمەی ئینتەر دابگرە، كۆمەڵە زانیارییەك نیشاندەدرێت كە تێیدا زانیاری دەربارەی (IPv4) تێدایە.


سەرچاوەکان



2349 بینین