وەرزشی ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-12-03:28:00 - کۆدی بابەت: 5291
وەرزشی ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە 

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن 

نەخۆشی پەستان دەستەواژەیەکی بڵاوە کە ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات، ڕەنگە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ببێتە هۆی چەندین زیانی تەندروستی، دەکرێت کاریگەری بکات لەسەر ژیانی نەخۆشەکان، هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانت دڵ زیاتر دەکات، هەروەها جەڵتەی دەماغ و هەندێک جار ڕەنگە ببێتە هۆی مردن، چونکە بەرزە پەستانی خوێن بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و لولەی خوێنەکان دادەنرێت، لەوانەش نۆرەدڵێ، لەکارکەوتنی دڵ، ئاوسانی بۆرییەکانی خوێن، وە گرنگە کۆنترۆڵی بەرزە پەستانی خوێن بکرێت و چارەسەر بکرێت، بۆ پارێزگاری لە تەندروستی و سنوردارکردنی مەترسی و زیانەکانی، وە بۆ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن لەپاڵ وەرگرتنی دەرمان و پابەندی بە پارێزی خۆراکت تایبەت بە نەخۆشانی پەستان، پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن بە ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی.

وەرزشی گونجاو بۆ نەخۆشانی پەستانی خوێن 

لەگەڵ ئەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە زیادبوونی تەمەن زیاد دەکات، بەڵام ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێکی وەرزشی ڕەنگە جیاوازییەکی زۆر دروست بکات، کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە پەستانی خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو، ئەگەر هەر خۆی پەستانی خوێن بەرز بوو، ئەوە ڕاهێنان دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ کۆنترۆڵکردنی، وەکو ئامرازێکی یارمەتیدەر بۆ چارەسەر، لەگەڵ ئەمەشدا، ئەمە واتای ئەوە نییە کەسانی توشبوو بە بەرزە پەستانی خوێن پێویستە پێشبڕکێی ماراسۆن ئەنجام بدەن، بەڵکو پێویستە لەسەر نەخۆش بەشێوەیەکی لەسەرخۆ دەست پێبکات و ئەنجامدانی بڕێکی زیاتری ڕاهێنان بکاتە بەشێکی گرمگی ڕۆتینی ڕۆژانەی، ڕەنگە زۆرکەس دەربارەی وەرزشی گونجاو بۆ توشبووانی بەرزە پەستانی خوێن بپرسن، لە ڕاستیشدا ڕاهێنانگەلێکی زۆر هەن بۆ کەسانی توشبوو بە بەرزە پەستانی خوێن کە دەکرێت ئەنجامی بدەن.

هەندێک وەرزشی بە سوود بۆ بەرزە پەستانی خوێن

ڕاهێنانی کاردیۆ

ئەم ڕاهێنانانە کە هەندێک ناوی لێ دەنێن ڕاهێنانی هەوایی، یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، وە یارمەتی بەهێزبوونی دڵ دەدات، وەرزشی ڕێکردنیش یەک لە گرنگترین نمونەکانی دادەنرێت، وەک چۆن هەندێک بە وەرزشی گونجاو دەزانن بۆ نەخۆشانی پەستانی خوێن، هەروەها ڕێکردنی خێرا و بازدان بە پەت و لێخوڕینی پاسکیل و خلیسکانە و سەوڵ لێدان و مەلەکردن و ڕاهێنانە وەرزشییە ئاوییەکانی تر. 

ڕاهێنانەکانی بەهێزی

ئەم ڕاهێنانانە بەوە دەناسرێت کە یارمەتیدەرە بۆ بونیادنانی ماسولکەی بەهێز، کە ئەمەش وادەکات وزەی زیاتر سەرف بکرێت بە درێژایی ڕۆژەکە، جگە لەوانەش یارمەتیدەرە لە باشکردنی تەندروستی جومگە و ئێسکەکان

ڕاهێنانی درێژبوون

گرنگی ئەم ڕاهێنانە لەوەدایە کە ڕێگرە لە تووشبوون بە پێکان، هەروەها نەخۆشەکە جیڕتر دەکاتەوە و یارمەتیدەری جوڵەیە بە شێوەیەکی باشتر. 

ڕاهێنانی یۆگا

ئاشکرایە کە خۆلادان لە ئەو هۆکارانەی هانی شڵەژان دەدەن یارمەتیدەری نەخۆشانی بەرزە پەستانی خوێنە بۆ زۆر بەرزنەبوونەوەی پەستانی خوێن، زۆرێک لە پزیشکەکانیش ڕێنمایی دەکەن بۆ ئەنجامدانی کرداری بیرکردنەوە (تێڕامان) بۆ کۆتایی هێنانی بە بەرزە پەستانی خوێن، لەپاڵ خۆشۆردن بە ئاوی شلەتێن و ڕێکردن بۆ مەودای زۆر، زۆر بە سادەیی ڕاهێنانی یۆگا بە یەکێک لە گرنگترین شێوازەکانی پشوودان دادەنرێت کە دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی شڵەژان بە شێوەیەکی بەرچاو، هەروەها بە ڕاهێنانی گونجاوی توشبووانی پەستانی خوێن دادەنرێت، کە چەندەها لێکۆڵینەوە و توێژینەوە کراوە دەربارەی کاریگەری یۆگا لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، کە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوانە دەریخستووە کە وەرزشی یۆگا پەیوەندی بە دابەزینێکی زۆری پەستانی خوێنەوە هەیە کە نزیکی ٤-٨ مم جیوەیە، لە هەردوو پەستانی کرژبوون و خاوبوونەوەی دڵی نەخۆشەکە.


سەرچاوەکان



959 بینین