ئیثەرنێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-13-16:09:00 - کۆدی بابەت: 5311
ئیثەرنێت

ناوه‌ڕۆك

ئیثەرنێت (Ethernet)

ئیثەرنێت كێبڵێكە كە بەكاردێت بۆ بەستنەوەی كۆمپیوتەرەكان پێكەوە لە نێتۆركێكی ناوخۆییدا (LAN)، پڕ بەكارهێنەرترین كێبڵە كە لە ساڵی 1990 بەكاردەهێنرێت بۆ پێكەوەبەستنی كۆمپیوتەرەكان، بیرۆكەی سەرەكی دروستكردنی ئەم جۆرە كێبڵە بریتی بوو لە كێبڵێك كە هەموو كۆمپیوتەرەكان بتوانن بەكاریبهێنن و بتوانن داتا و زانیارییەكانی پێ بنێرن، بۆیە دروستكردنی ئەم جۆرە كێبڵە ئاسان بوو.
گەر دوو كۆمپیوتەر لە یەك كاتدا هەستن بە ناردنی داتا لە ڕێگەی ئیثەرنێتەوە ئەوا پێكدادان ڕوودەدات و هێچكام لە داتاكان سوودیان نامێنێ، پاشان هەردوو كۆمپیوتەرەكە بۆ ماوەیەكی كاتی لە ناردنی داتا دەوەستن و دواتر دەست دەكەنەوە بە ناردنی داتاكان، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە پڕۆتۆكۆڵێك داهێنرا كە ناوی Carrier sense multiple access with collision detection یان بە كورتی (CSMA/CD).
هەروەها كێبڵی ئیثەرنێت دەكرێت ببەسترێت لە چەندین ئامێری تر بێجگە لە كۆمپیوتەر، وەك ئامێری یارییە ئەلیكترۆنییەكان و پرێنتەرەكان و هەروەها هەندێك جۆری بیرگە (hard disk).

جۆرە جیاوازەكانی ئیثەرنێت كەیبڵ

كێبڵی ئیثەرنێت چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە كە هەریەكەیان خێراییەكانیان جیاوازە، ئیثەرنێت زیاتر لە كێبڵی تەلەفۆن دەچێت بەڵام ئەستوورترە، زۆرجار كێبڵی ئیثەرنێت دەبەسترێت لە بۆكس و سندووقی بچووكەوە كە پێیادەوترێت سویچ یان هەب.
جۆرەكانی ئیثەرنێت كێبڵ بریتین لە:

  • 10Base2 و 10Base5: ئەم جۆرە كێبڵانە لە هەمان كێبڵ دەچن كە لە تەلەڤیزیۆنەكاندا بەكاردەهێنرێن بەڵام باریكترن، هەروەها پێیاندەوترێت (thinnet) یان (coax)، ئەم كێبڵانە خێراییەكەیان 10 مێگابتە لە چركەیەكدا لە چركەیەكدا.
  • 10BaseT: ئەم كێبڵانە وەك كێبڵی تەلەفۆنەكان (نۆرماڵ) وان بەڵام لەجیاتی 2 یان 4 وایەری مس 8 وایەریان تێدایە، كە سەرێكی دەبەسترێت لە كۆمپیوتەر و سەرەكەی تری دەكرێت ببەسترێت لە هەب یان سویچێك، خێرایی ئەم كێبڵە بریتییە لە 10 مێگابتە لە چركەیەكدا.
  • 10BaseF: ئەم جۆرە كێبڵە هەمانشێوەی 10BaseT هەیە بەڵام لەجیاتی تەوژمی كارەبایی تەوژمی ڕووناكی دەنێرێت.
  • 100BaseT: ئەم كێبڵە هەمانشێوەی 10BaseT هەیە بەڵام خێراییەكەی دەگاتە 100 مێگابتە لە چركەیەكدا.
  • 1000BaseT: ئەمەش بەهەمانشێوە لە كێبڵی 10BaseT دەچێت بەڵام خێراییەكەی 1Gbit لە چركەیەكدا.

لەمڕۆدا كێبڵەكانی 10BaseT, 100BaseT, 1000BaseT یەك كێبڵن بەڵام دەكرێنە چەند كۆمەڵەیەكەوە، كۆمەڵەی پێنجەم نە پارێزراون (unshielded twisted pair) هەروەها پێیاندەوترێت (UTP-Cat5)، هەروەها جۆرێكی تریان هەیە كە پارێزاون (Shielded cable) كە پێیاندەوترێت (STP-Cat5) ئەم كێبڵانە بۆ ئەو شوێنانە دادەنرێت كە ڕێژەیەكی زۆر لە تەوژمی كارەبایی تێدایە، هەروەها كۆمەڵەی شەشەم هەیە كە ناوی (UTP-Cat6 ،STP-Cat6) ئەم كێبڵانە بۆ خێراییە زۆرەكان باشن كە لە 1Gbit بۆ 10GBit.


سەرچاوەکان



1110 بینین