پەخشکردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-15-23:38:00 - کۆدی بابەت: 5349
پەخشکردن

ناوه‌ڕۆك

پەخشكردن

لە نێتۆركیندا پەخشكردن (Broadcasting) بریتییە لە ناردنی نامەیەك (داتا) لە یەك نێردەرەوە (كۆمپیوتەر) بۆ هەرموو ئەو ئامێرانەی كە بەستراونەتەوە بە كۆمپیوتەرەكەوە لە هەمان كاتدا، پەخشكردن دەكرێت بە ڕێگای پێشكەوتوو ئاڵۆز ئەنجام بدرێت وەك ڕووكاری تێپەڕینی نامە (Message Passing Interface-MPI)، یاخود دەكرێت بە ڕێگاری ئاسانتر ئەنجامبدرێت لەڕێگەی ئیثەرنێت (Ethernet).
پەیوەندی كۆمەڵ-بۆ-كۆمەڵ لە كۆمپیوتەردا بریتییە لە ناردنی داتایەك بۆ هەموو وەرگرەكانی كۆمەڵەیەك كە بە دوو ڕێگە ئەنجامدەدرێت كە بریتین لە پەخشكردن (Broadcasting) یان فرە ناردن (multicast) ئەم دوو ڕێگەیە پێچەوانەی پەیوەندی یەك-بۆ-یەكە كە بریتییە لە ناردنی داتا لەنێوان دوو كۆمپیوتەری دیاریكراودا كە پێیدەوترێت تاك ناردن (Unicast).

وەك پێشتر باسمانكرد لە بواری نێتۆركیندا پەخشكردن بریتییە لە ناردنی داتایەك بۆ هەموو ئەو ئامێرانەی كە لەسەر یەك نێتۆركن، واتا توانای ناردنی داتاكە بەستراوەتەوە بە دۆمەینی پەخشكردنەكەوە (Broadcast domain).

پەخشكردن بڵاوترین جۆری پەیوەندی كردنە، هەروەها دەتوانین بڵێین كە ئاڵۆترینە چونكە چەندین نامە و ئامێری نێتۆرك لەخۆدەگرێت.
هەموو تەكنەلۆژیایەكی نێتۆركین توانای پەخشكردنی نییە، بۆ نمونە تەكنەلۆژیای X.25 و Frame realy تایبەتمەندنی پەخشكردن (Broadcasting)ـی نییە، بەڵام ئینتەرنێت پڕۆتۆكۆڵی ڤێرژن چوار (IPv4) كە سەرەكیترین پڕۆتۆكۆڵی ئینتەرنێتە كە لەم كاتەدا بەكاردێت پشتگیری پەخشكردن دەكات، بەڵام پەخشكردن تەنها لەو سەبنێتەدا دەكرێت كە نێردەرەكەی تێدایە، هیچ ڕێگەیەك بوونی نییە كە بتوانیت پەخشكردن ئەنجامبدەیت لە ئینتەرنێتدا، بۆیە پەخشكردنی زیاتر لە نێتۆركی ناوەكیدا (LAN) ئەنجامدەدرێت، كە ئەو ڕێگایانەی زیاتر بەكاردەهێنرێن بریتین لە (Ethernet) و (Token Ring).
جیگرەوەی (IPv4) كە بریتییە لە (IPv6) پشتگیری تایبەتمەندی پەخشكردن ناكات، بۆ ئەوەی كاتێك چەند ئامێرێك داوای زانیاری دەكەن لە نێتۆركێكدا نەبێتە هۆی بێزاركردنی هەموو ئامێرەكانی تر كە بەو نێتۆركەوە بەستراون، بۆیە (IPv6) زیاتر پشت دەبەستێت بە فرە ناردن (multicast) كە بریتییە لە پەیوەندی نێوان یەك-بۆ-كۆمەڵ، كە ئەو نامە یان زانیارییەی كە دەتەوێت بینێریت بۆ هەموو ئەو كۆمپیوتەرانە ناڕوات كە لەسەر نێتۆركەكەن بەڵكو بۆ ئەوانە دەڕوات كە دیاریكراون.

پەخشكردن دەكرێت خراپ بەكاربهێنرێت بۆ ئەنجامدانی هێرشێك كە پێیدەوترێت (DoS-attack)، بریتییە لە هێرشێكی ئەلیكترۆنی كە تێیدا كەسی هێرشكەر هەڵدەستێت بە ناردنی داواكاری پینگ (ping request)ـی دروستكراو و بۆ ئامانجەكە، ئەم داواكارییانە ئای پی كۆمپیوتەری بەرامبەری لەسەرە كە ئەم داواكارییانە دەبێتە هۆی هێواشكردنەوە و نەهێشتنی پەیوەندی كۆمپیوتەرەی بەرامبەر بە ئینتەرنێتەوە.


سەرچاوەکان



937 بینین