دەرمانی Abiraterone

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-18-18:46:00 - کۆدی بابەت: 5398
دەرمانی Abiraterone

ناوه‌ڕۆك

ناوەكانی تری

  • Zytiga

بەكارهێنانی ئەم دەرمانە

بەکاردێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات. لەکاتی وەرگرتنی ئەم حەبەدا دکتۆرەکەت حەبی کۆرتیزۆنیشت بۆ دەنوسێت ١٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا.

رێژە و شێوەی

٢٥٠ملگم وەک حەب
٤ حەب (١٠٠٠ملگم) یەک جار لە ڕۆژێک دا
نابێت لەگەڵ نان دا بیخۆیت یەک کاتژمێر پێش یان دوو کاتژمێر دوای نانخواردن دەخورێت.

كاریگەری لاوەكی

ئاوسانی لەش، کەمبوونەوەی کالیۆم لە لەش دا. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن،

زانیاری زیاتر

  • ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر دڵت تەواو نییە, پەستانی خوێنت بەرزە, جگەرت تەواو نییە, ئەگەر زۆر بەخێرایی کێشت بەرزبویەوە, ئەگەر ئەندامەکانی لەشت ئاوسا.
  • ئەم دەرمانە بۆ پیاوان دەنوسرێت، بەھیچ جۆرێک نابێت کەسی دووگیان بیخوات
  • ئەم دەرمانە بۆ پیاوان دەنوسرێت
  • لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات


سەرچاوەکان



1148 بینین