چارەسەری بڕبڕەی پشت بە ڕاهێنان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-20-02:32:00 - کۆدی بابەت: 5426
چارەسەری بڕبڕەی پشت بە ڕاهێنان

ناوه‌ڕۆك

بڕبڕەی پشتی ئاسایی 

بڕبڕەی پشت پێکهاتووە لە ٤ بەشی سەرەکی کە بەپێی ئەو بڕبڕەیەی پێکیدەهێنێت ناو نراوە، ئەم بەشانەش لە سەرەوە بۆ خوارەوە پێکهاتووە لە بڕبڕەی ملی و سنگی و سێبەندەیی و کلکی، وە هەر بەشێکیشیان لە ژمارەیەکی دیاریکراوی بڕبڕە پێک هاتووە، بۆ نمونە بڕبڕەی ملی ٧ بڕبڕەیە، سنگی ١٢ و سێبەندیی و ٥ و بڕبڕەی کلکی ٥ بڕبڕەن کە پێکەوە نوساون و ئێسکی کلک دروست دەکەن، هەروەها بڕبڕەی پشت چەمینەوەیەکی ئاسایی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە هەڵگرتنی کێشی لەش، کە ئەم چەمینەوانە بەرەو پێش یان بەرەو پشتەوە دەبێت، ئەگەریش ئەم چەمینەوانە زیاد یان کەم بکەن دەبنە هۆی ڕوودانی کێشە.

چەمینەوەی پشت

دەستەواژەی چەمینەوەی پشت دەستەواژەیەکی زۆر گشتییە و دەبێت ڕوونبکرێتەوە بۆ تێگەیشتن لە چارەسەری چەمینەوە بە ڕاهێنان، بەناوبانگترین جۆرەکانی چەمینەوە سێ جۆرن و هەمووشیان تەنها نابنە هۆی تێکچوون لە سیما و جوانیدا بەڵکو کێشەیەکی تەندروستی کە ڕەنگە مەترسیدار و بەئازار بێت بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، جۆرەکانیشی بریتین لە:

  • کۆمیی پشت (kyphosis): ئەویش چەمینەوەی پشتە بەرەو دواوە. 
  • دەرپەڕینی سێبەندیی (lordosis): ئەویش زیادەیی چەمانەوەی سێبەندییە بەرەو پێشەوە
  • پشتەگێڕی (scoliosis): ئەویش بەلادا هاتنی نائاسایی هەر بەشێکی بڕبڕەی پشتە کە زۆرجار بەشی پشت دەبێتە، وە زۆرجار لەگەڵ کۆمی پشتدا بەیەکەوەن بۆیە پێیان دەوترێت پشت گێڕی کۆمیی.

هۆکارەکانی چەمینەوەی پشت

لەبەر ئەوەی خۆپاراستن لە چارەسەر کردن باشترە، بۆیە ئەو هۆکارانە دەناسێنین کە دەبنە هۆی پشت چەمینەوە، بۆ ئەوەی ناچار نەبین بە وەرزشیش بێت چارەسەری پشت چەماوەیی بکەین، هەروەها دەبێت بزانین کە هەموو هۆکارەکان ڕەنگە پێچەوانە نەکرێنەوە ، لە گرنگترین هۆکارەکانیش:

  • نەخۆشی شێرمان: کە ئەویش نەخۆشییەکە تۆشی منداڵ دەبێت دەبێتە هۆی چەمینەوەی پشت. 
  • دانیشتنی هەڵە: واتا ئەو دانیشتنانەی کە مل زۆر شۆڕدەکەنەوە بەتایبەتیش لە منداڵەکاندا. 
  • تێکچوونی بۆماوەیی 
  • هەوکردنی بڕبڕەکان، کە نەخۆشییەکی خۆبەرگرییە کە توشی گەنجان دەبێت. 
  • بەرکەوتن (زەبرێک). 
  • لوو .
  • هەوکردن.

چارەسەری چەمینەوەی پشت بە ڕاهێنان

چارەسەر بە دەرمان و بە نەشتەرگەریش بەکاردێت بۆ چارەسەری چەمینەوەی پشت، وەرزشیش بە هەمان شێوە دەکرێت چارەسەرێک بێت بۆ چەمینەوەی پشت، بەتایبەتی ئەو ڕاهێنانانەی بە یارمەتی کەسی تایبەتمەندی بواری چارەسەری سروشتی ئەنجام دەدرێت، گرنگترین شتیش ئەوەیە کە بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدرێت.

ڕاهێنانی بادانی ئەژنۆ

پێویستە سەرەتا لەسەر زەوییەکە پاڵ بکەویت و ئەژنۆکانت بچەمێنیتەوە بە جۆرێک بنی پێیەکان بە زەوییەکەوە نوسابن و نەخۆشەکە ئەژنۆکانی بەرەو لایەک دەسوڕێنێت هەتاکو هەست بە ناڕەحەتبوونی پشت دەکات، ئەم ڕاهێنانەش ٥ جار دووبارە دەکرێتەوە بەلایەنی کەمەوە، وە بە هەردوو لای ڕاست و چەپدا. 

ڕاهێنانی بادانی حەوز

پێویستە سەرەتا لەسەر زەوییەکە پاڵ بکەویت و ئەژنۆکانت بچەمێنیتەوە بە جۆرێک بنی پێیەکان بە زەوییەکەوە نوسابن، هەروەها نەخۆشەکە بەشی خوارەوەی پشتی بەرزەدەکاتەوە، بەڵام بەشی سەرەوەی پشت و ڕانەکانی هەر دەبێت نوساو بن بە زەوییەکەوە، نەخۆشەکە چەند چرکەیەک بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و چەند جارێک ئەنجامی دەداتەوە.

ڕاهێنانی ئەژنۆ بۆ سنگ

پێویستە سەرەتا لەسەر زەوییەکە پاڵ بکەویت و ئەژنۆکانت بچەمێنیتەوە بە جۆرێک بنی پێیەکان بە زەوییەکەوە نوسابن، وە نەخۆشەکە تاکو دەتوانێت ئەژنۆی لە سنگی نزیک دەکاتەوە، دواتریش بە قۆڵەکانی دەوری ئەژنۆکانی دەدات و بە هێواشی ڕایان دەکێشێت بەرەو سنگی و چەند چرکەیەک بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، وە ئەم ڕاهێنانە چەند جارێک ئەنجامدەدات بۆ هەر ئەژنۆیەک بە جیا. 


سەرچاوەکان



2478 بینین