بیرۆکە بۆ دیزاینی ناوماڵ

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-23-22:01:00 - کۆدی بابەت: 5501
بیرۆکە بۆ دیزاینی ناوماڵ

ناوه‌ڕۆك

ماڵ

ماڵ بە‌ یە‌كێك لە‌ پێداویستییە‌ ھە‌رە‌ گرنگە‌كان بۆ ژیانی مرۆڤ دادە‌نرێت، چونكە‌ ماڵ شوێنێكی ئارامە‌ بۆیان، و شوێنی نیشتە‌جێبوون و ژیانیانە‌ كە‌ شوێنێكە‌ مرۆڤ خۆی دیزاینی دە‌كات، و لە‌ دیوارە‌كان و زە‌ویەكان و سە‌قفە‌كان پێكدێت كە‌ خاوە‌نە‌كە‌ی دە‌پارێزێت لە‌ ھە‌موو مە‌ترسییە‌ك، چ مە‌ترسی كە‌ش و ھە‌وا بێت وە‌ك گە‌ردە‌لوول و ڕە‌شە‌با و سە‌رما و گە‌رما، یان مە‌ترسی كە‌سانی دیكە‌ و ئاژە‌ڵان.
ماڵ ئە‌و موڵكانە‌ی خێزانی تێدایە‌ كە‌ پێویستە‌ بپارێزرێن لە‌ تاوانبار و دزە‌كان، وە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ماڵ جێی حە‌وانە‌وە‌ بێت و پڕ بێت لە‌ ووزە‌ی ئە‌رێنی، پێویستە‌ جوانكاری و كە‌لوپەلی گونجاویی بۆ دابین بكرێت، كە‌ چە‌ندین بیرۆكە‌ بۆ ڕازاندنە‌وە‌ی ماڵ ھە‌یە‌ و دە‌كرێت لە‌ ڕاستیدا جێبە‌جێ بكرێت.

بیرۆكە‌ بۆ دیزاینی ماڵ 

چە‌ندین بیرۆكە‌ ھە‌یە‌ بۆ دیزاینی ماڵ، كە‌ بیرۆكە‌ی جوانن و ئاسان جێبە‌جێ دە‌كرێن، تە‌نھا پێویستی بە‌ چە‌ند كە‌رە‌ستە‌یەكی خاو ھە‌یە‌، دیزاینی ماڵ بە‌پێی ئارە‌زووی خاوە‌نە‌كە‌ی دە‌گۆڕێت، كە‌ ھە‌ندێك ئارە‌زووی كە‌رە‌ستە‌ی سرووشتی وە‌ك ڕووە‌كە‌ جیاوازە‌كانی وە‌ك درەخت و گوڵ دە‌كە‌ن، وە‌ ھە‌ندێك بیر لە بە‌كارھێنانی كە‌رە‌ستە‌ی خاوی پیشە‌سازی دە‌كە‌نە‌وە‌ بۆ دیزاین، ئە‌مانە‌ چە‌ند بیرۆكە‌یە‌كن بۆ دیزاینی ماڵ:

١- ڕازاندنە‌وە‌ی باڵكۆن یان ھە‌یوانی دە‌رە‌وە‌ بە‌ مێزێكی خڕی داریین، لە‌گە‌ڵ كورسی كە‌ بە‌ قوماشی ڕە‌نگاوڕە‌نگ داپۆشرا بێت، لە‌گە‌ڵ گوڵدان كە‌ نە‌مامی سە‌وز یان گوڵی تێدا بێت.

٢- ڕازاندنە‌وە‌ی ماڵ بە‌و كە‌رە‌ستانە‌ی كە‌ لە‌ سروشتە‌وە‌ وە‌رگیراون وە‌ك: كە‌رە‌ستە‌ی دە‌ریایی (گیای مە‌رجان یان گوێچكە‌ ماسی)، و گوڵی وشككراوە‌ و پاشان دانانی لە‌ گۆشە‌یە‌كی تایبە‌تی ژووری دانیشتندا، یان ھە‌ڵواسینی بە‌ سە‌قفی ژوورە‌كە‌وە‌.

٣- دانانی چوارچێوە‌ بۆ وێنە‌ی خێزانی و دانانی لە‌ ژووری نووستندا یان لە‌ ژووری دانیشتندا.

٤- دانانی ئاوێنە‌یە‌كی گە‌ورە‌ی نە‌خشێنراو لە‌ دە‌رگایی پێشوازیدا.

٥- ڕازاندنە‌وە‌ی ئۆفیس بە‌ كاری ھونە‌ری.

بیرۆكە‌ بۆ دیزاینی دە‌رگای پێشوازی ماڵ

دە‌توانیت بیرۆكە‌ بۆ دیزاینی ماڵ ھە‌ڵبژێریت بە‌پێی ئە‌و شوێنە‌ی كە‌ دە‌تە‌وێت دیزاینی بكە‌یت، وە‌ دیزاینی دە‌رگای پێشوازی و باخچە‌كانی ماڵە‌وە‌ جیاوازە‌ لە‌گە‌ڵ دیزاینی ژوورە‌كانی ناوە‌وە‌ی خانووە‌كە‌، وە‌ دە‌توانرێت گوڵ بە‌ شێوە‌یە‌كی جوان ڕێكبخرێت بۆ ئە‌وە‌ی دە‌رگای پێشوازی سە‌رنجڕاكێشتر ببێت، ئە‌مانە‌ چە‌ند بیرۆكە‌یە‌كن بۆ دیزاینی دە‌رگای پێشوازی بە‌ پشت بە‌ستن بە‌ جۆری گوڵدانە‌كان:

١- دانانی دوو گوڵدانی گە‌ورە‌ لە‌سە‌ر ھە‌ر دوو لای دە‌رگایی پێشوازی، و دانانی گوڵ تێیدا بە‌پێی ئارە‌زوو بۆ ڕاكێشانی سە‌رنجی میوانە‌كان.

٢- دانانی بە‌ردی نە‌خشێنراو لە‌ تە‌نیشت گوڵدانە‌كانە‌وە‌.

٣- دانانی ئە‌و درە‌ختانە‌ی كە‌ قە‌دە‌كانیان داتاشراون لە‌ چاڵی گە‌ورە‌دا.

٤- ھە‌ڵبژاردنی ئە‌و ڕووە‌كانە‌ی كە‌ گە‌ڵایان گە‌ورە‌یە‌، و دانانی لە‌ گوڵدانی گە‌ورە‌دا و لە‌لای دە‌رگای پێشوازی دابنرێت، و ھە‌ڵبژاردنی گوڵ بە‌ ڕە‌نگی جیاواز.

٥- ناشتنی ڕووە‌كی ھە‌ڵواسراو لە‌ گوڵدانی گە‌ورە‌دا بۆ ئە‌وە‌ی گە‌شە‌ بكات بە‌ دیواری دە‌رگای پێشوازییدا.

٦- دانانی دەستە گوڵی وشککراوە لە‌سە‌ر دە‌رگاكە‌.

بیرۆکە بۆ دیزاینی ماڵ لە‌ مانگی ڕە‌مە‌زاندا

دە‌توانرێت چە‌ندین بیرۆكە‌ بۆ دیزاینی ماڵ ئە‌نجام بدرێت لە‌ مانگی ڕە‌مە‌زاندا، وە‌ دیارترین ئە‌و بیرۆكانە دانانی دیكۆراتی ڕە‌مە‌زانە‌ وە‌ك ڕووناكی و مۆم و چرا، دانانی گڵۆپ لە‌سە‌ر شێوە‌ی مانگ و پە‌تێك لە‌ گڵۆپی ڕووناك لە‌سە‌ر شێوە‌ی ئە‌ستێرە‌، ھە‌رووھا دانانی بخوور و كە‌لوپە‌لی نە‌خشێراو لە‌ ژوورە‌كاندا، بە‌ تایبە‌تی ژووری دانیشتن و ژووری میوان، وە‌ دە‌توانرێت گۆشە‌یە‌ك دابنرێت بۆ دانانی چرای گە‌ورە‌ی تایبە‌ت بە‌ ڕە‌مە‌زان ‌یان مۆمی بۆندار و بخوور، ھە‌روە‌ھا دانانی چرای بچووك لە‌پاڵ گە‌ورە‌كە‌دا.


سەرچاوەکان



1566 بینین