عومەر عەبدولکافی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-24-13:29:00 - کۆدی بابەت: 5513
عومەر عەبدولکافی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بانگواز دکتۆر عومەر عەبدولکافی لەدایکبوونی شاری مینایە لە میسڕ، لە خانەوادەیەکی پابەند و دایکێک لەدایک بووە کە زۆربەی قورئانی لەبەر کردووە، ئەمە یارمەتیدەری بووە لەوەی کە پێش تەمەنی دە ساڵی هەموو قورئان لەبەر بکات، چووەتە کۆلێژی کشتوکاڵ و لەو بوارەدا پلەی ماجستێری بەدەستهێناوە، لە ناوەندی توێژینەوە زانستییەکان کاری کردووە، دکتۆر عومەر زۆر حەزی بە زمانی عەرەبی و ئاداب و دەرسی ڕەوانبێژی و نحو و صرف و زانستەکانی دیکە بووە، کتێبی ''الفیة بن مالک''ـی لەبەرکردووە، لە بەردەستی زۆر زانا و مامۆستای زانستە شەرعییەکان خوێندوویەتی و سەحیحی هەردوو پێشەوا بوخاری و موسلیمی لەبەر کردووە، دکتۆر عومەر عبدالکافی هاوسەرگیری لەسەر نەوەیەکی شێخ ''محب الدین الخطیب'' کردووە، لەو هاوسەرگیرییە سێ کوڕ و کچێکی هەیە، شایەنی باسە کە دکتۆر عومەر عبدالکافی زۆر کاریگەر بووە بە ئەبو حەنیفە و ئەحمەدی غەزالی و حەسەنی بەسڕی و ئیبن تەیمییە، هەروەها ئەزموونی بەیەکەوەبوونی لەگەڵ زۆر زانای گەورەی ئیسلامدا هەبووە کاتێک لە ناوەندی جیهانیی بۆ ئیعجازی زانستی کاری دەکرد، دکتۆر عومەر هەوڵیداوە کە هیچ کتێبێکی ئینگلیزی یان عەرەبی بەجێنەهێڵێت ئیلا بیانخوێنێتەوە، لە یادگارییەکانیدا تێبینیی لەسەر هەموو ئەم کتێبانە نووسیوە.

کارەکانی

دکتۆر عومەر عبدالکافی دەستی کردووە بە وانەوتنەوە و موحازەرە دان دوای ئەوەی کە زانکۆی تەواو کردووە، هەفتانە دوو موحازەرەی لە ڕۆژەکانی دووشەمە و پێنجشەمە پێشکەش دەکرد، سەرەڕای ئەو وانە ڕێکخراوانەی کە وەک موحازەرەکانی ''دار الاخرة'' و ''سیرەی نەبەوی'' و ''چیرۆکی پێغەمبەران و هیتر پێشکەشی دەکرد، زیاد لە 1200 خوتبە و 3000 وانەی هەیە، دکتۆر عومەر عبدالکافی خۆی یەکلایی کردەوە بۆ نووسینەوەی کتێبی ئینسکلۆپیدیای ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا، هەروەها کتێبێکی تایبەتیشی بۆ ئەو موسڵمانانە ژیاوە کە لە شوێنی غەیرە موسڵمان دەژین، سەرەڕای کتێبی ئینکسلۆپیدیای پێغەمبەرانیش، هەروەها چالاکییەکی میدیایی ڕوونی هەیە، چونکە لە زۆر بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆییدا دەرکەوتووە، لە نێوانیان: ''الوعد الحق'' و ''هذا دیننا'' و ''صفوة الصفوة''، هەروەها بەشدار بووە لە کەناڵی شاریقەدا لە بەرنامەیەک لەگەڵ محمد خالد، پاشان ئەم بەرنامەیە بوون بە کتێبی سەرکەوتوو لە جیهانی ئسیلامیدا، دکتۆر عومەر عبدالکافی بەرنامەیەکی جێگیریشی هەیە بە ناونیشانی ''وإنک لعلی خلق عضیم''، دکتۆر عمر عبدالکافی بەرنامەی ڕەمەزانیشی بە ناوی ''کنوز السنة'' و ''مذکرات ابلیس'' هەن، چەندین وانەی ئاینیشی لە هەندێک کەناڵ پێشکەش کردووە، وەک کەناڵەکانی ''رسالە'' و کەناڵی ''دعوة'' و کەناڵی ''الندی'' ـی ئاسمانی.


سەرچاوەکان



902 بینین