لەندەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-05-24-13:50:00 - کۆدی بابەت: 5515
لەندەن

ناوه‌ڕۆك

شاری لەندەن

لەندەن یەکێکە لە گرانترین شارەکانی شانشینی یەکگرتوو، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتوانی شارەکە بە ئاسانی توانای کڕین و بەکرێگرتنی خانوویان هەیە لە شارەکەدا، سەرەڕای هەرزانییەکەشیان، ئەم خانوانە سەلامەت و بەردەوامن، لەبەر ئەوەی خاوەن ماڵ ناتوانێت کەس دەرکات مەگەر پێشێلی گرێبەستی بەکرێگرتنی کردبێت، چەندین خانوو لە لەندەندا بەپێی ستانداردە نیشتیمانییەکانی وڵاتەکە دروسکتراون، مارگرێت تاچەر کە یەکێک بوو لە سیاسییەکانی وڵاتەکە هەوڵی دەدا کرێچییەکانی شارەکە ببن بە خاوەن ماڵ، بەڵام لە ئێستادا نرخی بەکرێگرتنی خانوو زۆر بەرزبووەتەوە و ملیۆنان کەس لە دانیشتوانی شارەکە دەناڵینن، دانیشتوانی شارەکە نزیکەی 50٪ـی هەموو داهاتیان لە کرێدا بەخەرج دەدەن، ئەمە بووەتە هۆی قەیران لای زۆر کەس.

مێژووی لەندەن

هەندێک پاشماوەی پردی سەردەمی بڕۆنزی لەسەر کەناری خۆراوای لەندەن لە ساڵی 1993ـدا دۆزراوەتەوە، هەندێک لە پارچەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ساڵەکانی نێوان 1750ی زاینی و 1285ـی پێش زاین، لێرەدا بە کورتی باس لە مێژووی شارەکە دەکەین:

  • یەکەمین شوێنی نیشتەجێبوون لە لایەن ڕۆمانەکانەوە لە ساڵی 43ـی زاینی دروستکراوە.
  • لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ڕۆمانی لە سەرەتاکانی سەدەی پێنجەمدا، لەندەن وەک شارێکی ناوەندی نەمایەوە، پێش 500 ساڵ لەو کاتە نیشتنگەی ''ئەنجلۆ سکسۆن'' کە بە ناوی لۆندینویک ناسراوە لە خۆراوای شارە ڕۆمانییە ناوەندییە کۆنەکە دروستکرا.
  • دامەزراوەکانی دەسەڵاتی ناوەندی لە سەدەی دوانزەدا پەرەیان سەند و شارەکەش لەگەڵیدا گەشەی کرد، تا بووە پایتەختێکی تەواو لە ڕووی حکومییەوە، لەو کاتەوە لەندەن بە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی ئینگلتەرا ماوەتەوە و ناوەندی بازرگانیشییەتی.
  • لەندەن گەورەترین شار بووە لە نێوان ساڵی 1831 بۆ 1925، سەرهەڵدانی قەڕەباڵغی و پەتای کۆلێرا بووە هۆی مردنی 14 هەزار کەس لە ساڵی 1848ـدا.
  • لە ساڵی چلەکانەوە لەندەن نیشتیمانی زۆرێک لە پەنابەرەکانە، بەتایبەت وڵاتانی کۆمنۆلس، وەک جامایکا و هیندستان و بەنگلادیش و پاکستان، لەبەر ئەمەش ئەمڕۆ لەندەن یەکێکە لە ڕەنگینترین شارەکانی جیهان لە ڕووی جیاوازی ڕەگەزەوە.

ئابووریی لەندەن

پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە لەندەن شان لە شانی مانهاتن دەدات وەک پایتەختی ئابووریی جیهان، بۆیە ڕێژەیەکی زۆر لە دامەزراوە بانکی و دامەزراوە بازرگانییە ئینگلیزییە گەورەکان بارەگایان لە لەندەنە، لێرەدا دەکرێت بە کورتی باسی ئابووریی لەندەن بکەین:

  • زۆربەی دامەزراوەکانی دڵنیایی لە لەندەندان، هەروەها پێشەنگە لە ئاڵوگۆڕی سەنەدەکانی یۆرۆ و دراوە بیانییەکان و گرێبەستی وزەی داهاتوویی.
  • شاری لەندەن لە ساڵی 2009ـدا نزیکەی 2.4٪ـی بەرهەمی خۆجێی گشتی شانشینی یەکگرتووی پێکهێنا.
  • ئابووریی لەندەن تەنها لەسەر کەرتە ئابوورییەکان کورت نەبۆتەوە، چونکە کاری پارێزەری لە لەندەندا ڕۆڵێکی بەهێزی هەیە بۆ ئابووریی شارەکە.
  • سیاسەتەکانی نیشتەجێبوون بۆ شارەکە هاوکارییەکی گەورەی حکومی لەپشتە و بەردەوام ژمارەی یەکە نیشتەجێبوونەکانی شارەکە لە زیادبووندایە.
  • بەرەوپێشچوونە نوێیەکانی لەندەن لە بواری نیشتەجێبووندا تاوەرەکانی هیرۆن دەگرێتەوە، کە کۆمەڵە تاوەرێکی نیشتەجێبوونی بەرزن دەکەونە ناوجەی میڵتۆن کۆرتی دراوسێی باربیکان.

کەشوهەوای لەندەن

ناوەندی پلەی گەرمی هەوا لە ڕۆژەکانی مانگی یەکدا لە نێوان 11 پلە بۆ 22 پلەی سەدییە، لە مانگی حەوتیشدا دەگاتە 18 پلەی سەدی، لەبەر ئەوە دانیشتوانی لەندەن لە مانگی 4 و 5ـدا جلە زستانەکانیان لادەبەن، بەڵام دووبارە دەست دەکەنەوە بە لەبەرکردنی جلە گەرمەکانیان لە کۆتاییەکانی مانگی 10ـدا، ئاڕاستەی با لە شارەکەدا زیاتر خۆرئاوایی و باشووری خۆرئاواییە، بەهۆی کاریگەریی هەندێک گردەوە، ڕێژەیەکی کەمتر باران دەبارێت بە بەراورد بە شوێنەکانی چواردەوری لەندەن، لە شارەکەدا بە شێوەیەکی گشتی 200 ڕۆژی وشک و بێ باران هەیە لە ئەسڵی 365 ڕۆژی ساڵەکە، کۆی بارینی باران نزیکەی 23 ئینچ دەبێت کە بەسەر 12 مانگەکە بە یەکسانی دابەش دەبێت، دابارینی بەفریش لە شارەکەدا پێشبینی نەکراوە، لەبەر ئەوەی لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە جیاوازی گەورە هەیە لە بەفرباریندا.

گەشتوگوزار لە لەندەن

زۆر شوێنی گەشتیاری دیار لە لەندەندا هەیە، گەشتیار لە لەندەندا سەری دەسوڕمێت لە هەموو ئەو ناوچە گەشتیاریانەی لەندەنیان پڕ کردووە، دەکرێت لێرەدا باس لەو شوێنە گەشتیاریانە بکەین کە لە شارەکەدا هەن:

  • کەنیسەی سانت پۆڵ: یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی لەندەن، سیمایەکە لە سیماکانی سەرەوەی شار لەبەر بەرزییەکەی، کاری دیزاینکردنەکەی لەسەر شێوازی بارۆکیی ئینگلیزی بووە، دووەم گەورەترین کەنیسەی شانشینی یەکگرتووە لە دوای کەنیسەی لیڤەرپوڵ.
  • باخچەکانی کیۆ: گەورەترین شوێنی کەلتوری جیهانیی یۆنسکۆیە لە لەندەن، کۆمەڵێک لە هەمەڕەنگترین کۆمەڵە ڕووەکییەکانی جیهانی تێدایە، نزیکەی 30.000 جۆر گوڵ و ڕووەک و 14.000 جۆر درەختی تێدایە، کارمەندانی ئەم شوێنە هەمیشە پێشەنگن لە بواری توێژینەوەی ڕووەکی و باشکردنی جۆرەکانیان.
  • چاوی لەندەن: ڕاکێشەرترین شوێنە گەشتیارییەکانی شانشینی یەکگرتووە، دووەم شوێن و جێگەیە بۆ تەماشاکردنی هونەری ئەندازیاری نوێ لە شارەکەدا.
  • ئەرسیلۆرمێنتال ئۆربت: یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێەن گەشتیارییەکانی لەندەن، ئەم هەیکەلە سەرنجڕاکێشە کە لە لایەن ئانیش کاپور لە ساڵی 2012 بۆ یارییە ئۆڵۆمپییەکان دروستکرابوو، زۆربەی لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن ئەنجامدران، تاوەری ئەرسیلۆرمێنتال ئۆربت بۆ چاودێری دەکەوێتە باخچەی شاژەن ئەلیزابێسی ئۆڵۆمپی لە ستراتفۆرد، ئەم تاوەرە بەرزترین پەیکەرە لە شانشینی یەکگرتوودا.
  • مۆزەخانەی دام تۆسۆ: مۆزەخانەی دام تۆسۆ یەکێکە لە بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی سەر زەوی، لەبەر ئەوە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی لەندەن.
  • تاوەری لەندەن: تاوەری لەندەن لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لەسەر دەستی ویلیامی ئازادکەر لە ساڵی 1078ـدا دروستکراوە، ئەو ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە پادشایەتی بەریتانیدا کە بۆ ماوەی هەزار ساڵ کاریگەری هەر مابوو.


سەرچاوەکان



3696 بینین