پەڵپینە - پرپرە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-25-13:52:00 - کۆدی بابەت: 5533
پەڵپینە - پرپرە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی پرپرە (پەڵپینە)

ئەم گیایە دوو جۆرە گەورە و بچوک، بەڵام هەر دووکیان دەخورێت گیایەکی خزندەیە بەرز نابێتەوە، لقەکانی مەیل بە سوورە گەڵای هێلکەی وردن و ئەستوور و پڕ ئاوە، تۆوێکی وردی ڕەشی هەیە، ئەو گیایە زیاتر لەناو باخ و زەویە تەڕەکان دەڕوێت.

سوودەکانی پەڵپینە

  • بۆ تای گەرم مەزاج و زیادکردنی شیری دایک و سووتانەوەی ڕێڕەوی میز باشە.
  • بۆ شەکرە و ژانەسەری گەرم مەزاجان کە لە گەرمییەوە بێت باشە.
  • بۆ چالاک کردنی کاری جەرگ و بۆ بەردی گورچیلە لەگەڵ ئابغۆرە بخورێت.
  • بۆ تێکچوونی گەدە پەڵپینە بە پیاز و کەمێک ڕۆن سوور دەکرێتەوە.
  • بۆ ئەوانەی لاوازن و لەشیان وشکە و مەزاجیان گەرمە ماوەیەک پەڵپینە بخۆن هەموو ڕۆژێک لەشیان تەڕ و جوان دەبێت و قەڵەو دەبن.
  • بۆ ئەوانەی نەخۆشی پێست و خروویان هەیە بیخۆن و ئاوەکەی بگرن بەکاڵی لە برین و شوێنی خرووی بدەن یان بە ئارد بیکەنە نیو نمەک و لەسەری ببەستن.
  • ئاوی تازەی ڕەگەکەی یان دەمکراوی وشککراوی ڕەگەکەی بەخەستی لە مێخەکە بدرێت ڕۆژی شەش جار فڕێی دەدات.
  • ئەو گەنجەی کە زۆر دوودڵ دەبێت با ماوەیەک پەڵپینە بە کاڵی وەک سەوزە بخوات یان بە سرکە و سماق لەگەڵ نیسک بیکەن بە شۆربا و ڕۆژی جارێک نانی پی بخوات و لەو ماوەیەدا گۆشت و چەوری و شیرینی زۆر نەخوات چاک دەبێت.
  • ئەگەر دەنکەکانی بکوڵیت و بە ئاوی ئەو دەنکانە زیپکە و برینی ناودەم بیشۆیت و غەرغەرەی پێبکەیت و بۆ گەرم مەزاج زۆر بەسوودە و بۆ منداڵیش دەبێت.
  • بەکارهێنانی (٨٠-١٠٠)گرام ڕەگ و گەڵاکەی بە سەوزە یان بە شلە بخورێت بەڵام تۆوەکەی (٥-٢٠)گرام، سارد مەزاجن و بەڵغەمی مەزاجن نەیخۆن باشترە.


سەرچاوەکان



1584 بینین