بووکی باش لە ڕوانگەی ماڵ زاواوە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-26-14:34:00 - کۆدی بابەت: 5548
بووکی باش لە ڕوانگەی ماڵ زاواوە

ناوه‌ڕۆك

سیفاتەکانی بووکی باش

ڕاستگۆیی

زۆر کەس دەتوانێت بە درۆ هەندێک شت بکات بەڵام درۆکردن تا سەر نابێت و ڕۆژێک دێت ئاشکرا دەبێت، وە ژیانی هاوبەش شتێک نییە کە درۆی تێدا بکرێت، چونکە باسی تەمەنێک پێکەوە ژیانە و ئەگەر درۆ هەبێت لەکۆتایدا ڕۆژێک دێت ئاشکرا ببیت.

نییەت پاکی

نییەت پاکی یاخود نەبوونی ڕق و کینە یەکەمین هەنگاوە بۆ ئارامی دڵ و دەروونی خۆت، ئەوەی کە کاتێک دوو کەس قسە دەکەن لەخۆتەوە واهەست بکەیت بە خراپە باسی تۆ دەکەن هیچ شتێک چارەسەر ناکات و تەنها خۆت ئازار دەدەیت، هەمیشە نییەت پاکبە و گوومانی خراپ بە کەس مەبە.

بێ لایەنگری

دەبێت هەمیشە پارێزگاری لە ڕاستی بکەیت و لایەنگری لایەک نەکەیت، بۆ نموونە ئەگەر بنەماڵەی هاوسەرەکەت لەسەر هەق بوون و بنەماڵی خۆت ناهەق دەبێت ڕاستییەکەی بڵێیت و لەبەر نزیکی لایەنگری لە بنەماڵەی خۆت نەکەیت.

خۆهەڵنەقورتاندن

نابێت خۆت هەڵقورتێنیت لەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە تۆوە نییە، بۆ نموونە ئەگەر خوازبێنیکارێک هات بۆ دشەکەت پێوست ناکات پێش هەموو کەس تۆ ڕای خۆت بڵێیت چ باش و چ خراپ، چونکە ئەگەر بێت و هاوسەرگیرییەکە سەر نەگرێت ئەوا دەیخەنە ئەستۆی تۆ.

کاتێک کە پرسیاری شتێکت لێ دەکەن ڕای خۆت بڵێ و قسە بکە بەم شێوەیە بەڕێزتر دەردەکەویت.

نهێنی پارێزبە

هەم لە بابەتی پەیوەست بە خۆتەوە و بابەتی پەیوەست بە کەسانی ترەوە نهێنی پارێزبە، پێویست ناکات کە بابەتی تایبەتی نێوان خۆت و مێردەکەت بۆ کەس باس بکەیت تەنانەت ئەگەر کەسەکە نزیکترین هاوڕێ یاخود نزیکترین خزمت بێت، چونکە ڕۆژێک دێت وەک تیرێک لە دژت بەکاری دەهێننەوە، هەروەها نهێنی پارێزی کەسانی کەشبە و کاتێک کەسێک شتێکت پێ دەڵێت وەک نهێنیەکی خۆت بیپارێزە.

گوێ پێنەدان

پێویست ناکات بۆ بچوکترین کێشە خۆت دڵگران بکەیت و ئارامی و ئاسوودەیی خێزانەکەت تێک بدەیت، کاتێک دەیبیستیتەوە کە کەسێکی ناو خێزانەکە شتێکی بە تۆوە وتووە ئەوەی کە گوێی پێ نەدەیت و پشتگوێی بخەیت نیشانەی لاوازی تۆ نییە بەڵکوو نیشانەی ئەوەیە کە تۆ حساب بۆ ئەو جۆرە قسانە ناکەیت و بەلاتەوە هیچ گرنگ نییە

وەک شاعیر دەڵێت

ئەوەی بە خراپە باسی کردم، خراپە لە بوونی خۆیدایە
وە ئەو کەسەی بە چاکە باسی کردم خۆی چاکە
حاڵی قسەکەر لە قسەکەیدا دەردەکەوێت
هەر ئەوە لە گۆزە دێتە دەرەوە کە تێیدایە

ئەوەی نابێت بیڵێیت بەرامبەر کەسانی ماڵ زاوا

  • ئەم قسانە هەرگیز بە خێزانی مێردەکەت مەڵێ بەتایبەتر بە خەسووت.
  • بۆچی فڵانە شتت فێری کوڕەکەت نەکردووە؟
  • لەگەڵ خێزانەکەی خۆمدا ئاسوودەترم.
  • من ڕای ئێوەم نەویست.
  • دەکرێت بە کچەکەت بڵێیت کە ئەو کارە نەکات؟
  • مێردەکەم تا ئێستا خواردنی وا خۆشی نەخواردبوو وەک ئەوەی کە من بۆم دروست کردبوو.


سەرچاوەکان



767 بینین