زاوای باش لە ڕوانگەی ماڵ بووکەوە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-26-14:56:00 - کۆدی بابەت: 5551
زاوای باش لە ڕوانگەی ماڵ بووکەوە

ناوه‌ڕۆك

چۆن ببیتە زاوایەکی باشی ماڵە خەزورانت؟

پیاوانە ڕەفتار بکە

بۆ ئەوەی لەلای خێزانی هاوسەرەکەت خۆشەویست بیت، پیاوانە ڕەفتار بکە و ڕێز لە خۆت و خێزانەکەیان بگرە و ڕەفتاری کەسانی گەورەت هەبێت.

ئارامگربە

ئارامگرتن نیشانەی تێگەیشتووی کەسەکانە، لە پەیوەندیەکانتدا پەلە مەکە و کەسی بەرامبەرت مەخەرە ژێر فشارەوە و ئارامبگرە تاکوو بارودۆخێکی گونجاوو دێتە پێش.

درۆ مەکە

هەموو پرسیارێک بێ دوودڵی و بەجوانی وەڵام بدەرەوە و خودی خۆت بە و هیچ درۆیەک مەکە.

تووڕە مەبە

هەموو کەسێک تووڕە دەبێت بەڵام ئایا تووڕەبوون و قسەی ناشرین ووتن بەکەسانی تر تۆ ئارام دەکاتەوە و سوودی دەبێت؟ 

کاتێک کە لەگەڵ بنەماڵەی هاوسەرەکەتدایت هەوڵبدە کە تووڕە نەبیت و ئەگەر کێشەیەکیشت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا هەیە بە تەنها لەگەڵیدا چارەسەری بکە.

بە خراپە باسی خێزانەکەت مەکە

هیچ کاتێک لەپێش چاوی خێزانی هاوسەرەکەت باسی خراپەی خێزانی خۆت مەکە، لەبیرت بێت کە ڕەفتارت لەگەڵ دایک و خوشکتدا سەرمەشقە بۆ ڕەفتارکردنت لەگەڵ هاوسەرەکەشتدا، ئەگەر خێزانی هاوسەرەکەت بزانن کە ڕەفتارت جوانە لەگەڵ دایک و خوشکەکانتدا ئەوا بە ئاسانی کچەکەی خۆیانت پێ دەدەن و بێخەم دەبن.

لەکاری ماڵەوەدا یارمەتیدەربە

یارمەتیدانی هاوسەرەکەت لە کارەکانی ماڵەوەدا لە پیاوەتیت کەم ناکاتەوە، کەواتە کاتێک کە لەماڵ باوکی خێزانەکەتیت هەوڵبدە یارمەتییان بدەیت و ئەگەر شتێک هەیە چاکیکەرەوە بۆیان.

هەندێک جار دیاری ببەخشە

لەبیری مەکە لە بۆنەکاندا دیاری بەخشین بە هاوسەرەکەت و تەواوی بنەماڵەی خێزانەکەی، پێویست ناکات دیارییەک بکڕیت کە نرخی زۆر بێت، دەتوانیت کتێبیک یاخود چڵێک گوڵ بکەیتە دیارییان.

ڕای ئەوانیش وەربگرە

ئەهلی خۆویستی مەبە و هەموو بڕیارێک با بەدەستی خۆت نەبێت، لەپاڵ بنەماڵەی هاوسەرەکەتدا ڕای هاوسەرت وەربگرە ئەمە دایک و باوکی هاوسەرت زۆر دڵخۆش دەکات و دڵخۆشن بەوەی ڕێزی دەگریت.

گەڕموگوڕتر ڕەفتار بکە

بۆ ئەوەی کە لەگەڵ خێزانی هاوسەرەکەتدا گەڕموگوڕتر ببیت، هەوڵبدە سەردانت زیاتر و چوونە دەرەوە و گەشتتان هەبێت و زیاتر پێکەوەبن.

گاڵتەی بێمانا مەکە

گاڵتەکردن شتێکی خۆشە بەڵام لەگەڵ گەورەتر لەخۆت بەتایبەت دایک و باوکی هاوسەرەکەت گاڵتەی بێمانا مەکە و دڵیان زویر مەکە.

هەمیشە لە حاڵیان بپرسە

بەردەوام تەلەفۆن بکە و تا دەتوانیت سەردانیان بکە.

ڕەفتار و گووفتاری بەڕەوشتانەت هەبێت

بەجوانی و لەسەرخۆی قسە بکە و لەکاتی قسەکردنتدا جنێو و قسەی ناشرین بەکارمەهێنە، و هەوڵبدە کاتی تووڕەیی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت تاکوو شتێک نەڵێیت کە دوای لێی پەشیمان ببیتەوە.

بەهێزبە

لەکاتی هەر کێشەیەک کە دێتە پێشەوە بۆ هاوسەر و خێزانەکەی بەهێزبە و یارمەتیدەریان بە.

ڕەچاووی یەکسانی بکە

لە سەردانی خێزانی خۆت و خێزانی هاوسەرەکەت ڕەچاووی یەکسانی بکە و هەمیشە لەماڵی خێزانی هاوسەرەکەت مەبە.

خودی خۆت بە

وازبهێنە لە نواندن بۆ بەدەستهێنانی دڵی کەسانی تر و هەوڵبدە کە خودی خۆت بیت و بەم شێوەیە زیاتر خۆشەویست دەبیت.

نهێنی خێزانی هاوسەرەکەت بپارێزە

نهێنی هاوسەرەت و خێزانەکەشی بپارێزە، چونکە ئەگەر متمانەت پێ نەکەن لەلای تۆ باسی ناکەن.

گوێ بۆ قسە نەرێنیەکان مەگرە

وەک باوە لە کۆمەڵگادا گاڵتەکردن و توانج دان لە خەسوو و خەزوور هەیە و بەشێوەیەک باس دەکرێت کە وەک بڵێی دروست کراون بۆ دوژمنایەتی بەڵام ئەمە ڕاست نییە و تۆش هەرگیز ئەم بیرە نێگەتیڤانە لە مێشکتدا مەچەسپێنه.


سەرچاوەکان



602 بینین