عبدالکریم بکار

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-26-15:18:00 - کۆدی بابەت: 5553
عبدالکریم بکار

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی عبدالکریم بکار

عەبدولکەریم بەکار لە ساڵی 1951 لە حمص لەدایک بووە، سوریای بەجێهێشتووە و ڕۆیشتۆتە سعودیە بۆ ئەوەی لەوێ بژیت، ناوی ئەم پیاوە زۆر ناوبانگی هەیە لە بوارەکانی پەروەردە و ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرزەکار و منداڵان لە هەموو تەمەنەکاندا، بە دڵناییشەوە سەرکەوتنی لە بوارەکەدا هەیە، بە تایبەت کە توانیویەتی ئیسلام لە چینی تازە پێگەیشتوان نزیک بکاتەوە لە ڕێگەی هاوشانبوون لەگەڵ شارستانیی نوێدا و هێرش نەکردنە سەری بە بیانووی حەدیس و پەیامی پێغەمبەر (درودی خودای لەسەربێت).

دکتۆر عبدالکریم بکار لە بەشی زمانی عەرەبیدا خوێندوویەتی و توێژینەوەی کۆتاییشی تایبەت کردووە بە کێڵگەی زمانەوانییەکان کە چەندین لق لەخۆدەگرێت، وەک زانستی دەنگەکان و ئاماژەی دەربڕین و نەحو و سەرف و هیتر، پاشان ماجستێری لە زمانی عەرەبیدا هێناوە و دوای ئەوە دکتۆراشی بەدەستهێناوە، دکتۆر عبدالکریم بکار وانەبێژ و مامۆستای زۆرێک لە زانکۆکانی شانشینی عەرەبی سعودی بووە، باس دەکرێت کە هەوڵی ئەوە نادات بە یەک جۆر بانگەواز بکات، بەڵکو دەیەوێت لە هەموو بوارەکاندا بانگەواز و موحازەرە بڵێتەوە و کتێب و مەقالە و موقابەلەی لەو بوارەدا هەبێت بۆ بانگەواز.

وتەکانی عبدالکریم بکار

کاتێک باس لە کەسایەتییەکی ئیسلامی دەکەین کە جێپەنجەیان لە بڵاوکردنەوەی ئاین و ئیسلامدا دیارە، هەروەها باسی یەکێک دەکەین لە هۆشیارکردنەوەی باوکان و دایکان و نەوەکانیان لە ڕێگای مامەڵەکردنیان لەگەڵ یەکدی، بێگومان دەبێت باس لە گرنگترین وتەکانیشی بکەین کە لەوەوە بڵاوبۆتەوە، لێرەدا باس لە هەنندێکیان دەکەین:

  • ئەو قسە جوانانەی ئاڕاستەی یەکتری دەکەین وەک بۆن و عەتر وایە، لەبەر ئەوەی کە ناکرێت خەڵکی بۆنخۆش بکەیت و خۆت هیچت بەرنەکەوێت، هەروەها قسە ناشرینەکانیش وەک بۆنی ناخۆش وان، ئەوەی لە شوێنەکەدا بێت بۆنی دەکات.
  • شتێکی ڕوونە کە دەروونی مرۆڤ زۆر فشەڵ و لاوازە، لەبەر ئەوەی وەسفکردنێک کۆنترۆڵی دەکات، نیگایەک تووشی فیتنەی دەکات، هەروەها تەنها وشەیەکیش لەوانەیە جەوی لێ تێکبدات و مانگێک یان دوو مانگ بێزاری بکات، مێش یان مێشوولەیەک دەتوانێت خەوی لێ بتۆرێنێت و تووڕەی بکات.
  • ئەگەر بەهێزکردنی ئیرادە پێویستی بە ئیرادە بێت، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە خەڵکی لە بازنەیەکی بەتاڵدا دەخولێنەوە؟


سەرچاوەکان



754 بینین