باشترین کاتی خەوتن لە شەودا 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-05-17:12:00 - کۆدی بابەت: 5747
باشترین کاتی خەوتن لە شەودا 

ناوه‌ڕۆك

گرنگی خەو

خەوتن بە ئەندازەی خواردن و هەناسەدان گرنگە بۆ جەستە، کەمبوونەوەی خەوی شەوانە هۆکارێکە بۆ دروستبوونی چەندین کێشە وەک قەلەقی، خەمۆکی، بەرزی فشاری خوێن، جگە لە کاتی خەوەکە چۆنیەتی خەوتنەکەش گرنگییەکی زۆری هەیە.

مرۆڤ پێویستە ڕۆژانە چەند کاتژمێر بخەوێت؟

مرۆڤی پێگەیشتوو پێویستی بە ٦ بۆ ٨ کاتژمێر خەو هەیە بە درێژایی شەو، زوو هەستان لە خەو و چوونە بەر خۆر پەیامێکە لە مێشکەوە دێت بۆ جەستە و وادەکات کە زیندەچالاکییەکانی جەستە زیاد بکەن، هەروەها وەستان لەبەر خۆر ڕێژەی میلاتۆنینیش بەرز دەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە شەوان بە ئارامی بخەویت.

شەوان چ کاتێک بخەوین؟

بۆ نموونە ئەگەر دەتەوێت کاتژمێر ٧ لە خەو هەستیت، ئەوا پێویستە شەوەکەی کاتژمێر ١١ بچیتە جێگا نوستنەکەتەوە، خەوی کاتژمێر ٢ بۆ ٤ قووڵترین و باشترین کاتی خەوە، لە کاتێکدا ئەگەر شەو ئەم کاتانە نەخەوتیت ئەوا ڕۆژەکەی کاتژمێر ١ـی نیوەڕۆ تاکوو ٣ زۆر خەوت دێت و خەواڵوو دەبیت.

هەروەها گرنگە بزانین کە کاتی خەوتنی هەر کەسێک بۆ کەسێکی کە جیاوازە چونکە جەستەی ئێمە کاتژمێرێکی هەیە کە سوڕی خەو کۆنتڕۆڵ دەکات.

باشترین کات بۆ خەو لە شەودا

کاتی ئاڵتوونی خەوتن لە نێوان ١٠ـی شەو تاکوو ٢ـی شەودایە باشترە ئەم کاتە لە دەست نەدەیت و تێیدا خەوتبیت، پێویست دەکات بەیانیان زوو لە خەو هەستیت تاکوو بتوانیت شەوان زووتر بخەویت.


سەرچاوەکان



1535 بینین