توێژینەوەی ئەلیکترۆنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-06-00:24:00 - کۆدی بابەت: 5754
توێژینەوەی ئەلیکترۆنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەستەواژەی توێژینەوەی ئەلیکترۆنی (بە ئینگلیزی: E-research) بریتییە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ پشتگیری کردن و زیادکردنی زانیاری نوێ بۆ ئەو توێژینەوانەی کە کراون یان دەکرێن، ئەم جۆرە توێژینەوەیە هەڵدەستێت بە فراوانکردنی ژێرخانی تەکنەلۆژی یان ژێرخانی سایبەر (cyber-infrastructure) لە بوارەکانی (STEM)  واتا زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری و بیرکاری، هەروەها لەگەڵ بوارەکانی (HASS) کە بریتییە لە مرۆڤناسی (بوارێکە کە لە ژینگە و کەلتووری مرۆڤەکان دۆکۆڵێتەوە)، هونەر لەگەڵ زانستی گۆمەڵگا.

بنەماکان

بەکارهێنانی توێژینەوەی تەکنەلۆژی زیاتر بەکاردێت بۆ باشترکردنی پەیوەندی زانیارییەکان و فراوانی و هەروەها کەمکردنەوەی تێچووی توێژینەوەکان، لەگەڵ باشترکردنی هەموو بەشەکانی داتا کە بریتین لە: تەمەن، کۆکردنەوە، هەڵگرتن، شیکارکردن، وێناکردن و بڵاوکردنەوەی داتا.

توێژینەوەی ئەلیکترۆنی لە یەکگرتنی چەند توێژەرێک پێکدێن، کە تیمێک پێکدەهێنن کە لە چەندین شارەزای بواری جیا جیا پێکديت وەک، زانای داتا، زانای کۆمپیوتەر، چاودێریکەری داتا، بەرپرسی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی لەگەڵ ژێرخانێکی تەکنەلۆژیای زانیاری بەهێز.

لەگەڵ سەرچاوەی مرۆییدا، ئەم جۆرە توێژینەوانە زۆرجار پێویستی بە سەرچاوەی فیزیکی دەبێت، زیاتر بۆ ئەو چالاکیانەی کە مامەڵە لەگەڵ داتا گەورە و زەبەلاحەکاندا دەکات، کە زۆرجار کۆمپیوتەر سیستەمی زۆر بەهێز بەکاردێت وەک تۆڕی کۆمپیوتەر (grid computing).

بەکارهێنانەکان

  • دروستکردنی مۆدێل (نمونە)ـی ئێکۆ سیستم یان نمونەی ئابووری (economy).
  • لێکۆڵینەوە لە بۆهێڵ یان بۆماوەماددەی مرۆڤەکان.
  • لێکۆڵینەوە لە نوسراوە زمانەوانییەکان.
  • شیکردنەوەی تەواوی سیاسەتی کۆمەڵایەتی.


سەرچاوەکان



1199 بینین