دیوە نهێنیەکەی کارتۆنی سەمفورەکان

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان - به‌روار: 2021-07-06-23:48:00 - کۆدی بابەت: 5767
دیوە نهێنیەکەی کارتۆنی سەمفورەکان

ناوه‌ڕۆك

دیوە نهێنیەکەی کارتۆنی سەمفورەکان

بە منداڵی سەیری سەدان زنجیرە ئەنیمەیشن و کارتۆنمان کردووە و بێگومان یەکێک لەو کارتۆنانە کارتۆنی سەمفورەکان بووە، چیرۆکی ئەو بوونەوەرە شینانەی کە لەلایەن گارگامێل و پشیلەکەی (ئیزڕائیل)ـەوە ڕاودەنران.

گارگامێل هەمیشە پلانی دادەنا بۆ ئەوەی سەمفورەکان لەناو ببات، هەرچەندە ئێمە پێشتر لامان وابوو کە گارگامێل جادووگەر و شەیتان بوو لە کارتۆنەکەدا، لەوانەیە تووشی سەرسوڕمان بیت کاتێک بزانیت چیرۆکە ڕاستیەکەی بەو شێوەیە نەبووە، بێگومان هۆکارێک هەبووە بۆ کۆتایی هێنان بەم سەمفورانە، جگە لەوەی کە هاوڕێ و دۆستی یەکبوون و باش بوون لە ناو یەکتردا، بەڵام ئەو بوونەوەرە شینە بچووکانە لە ڕاستیدا بە شەیتان و خراپییەکانی بەستراونەتەوە.

چیرۆکە ڕاستییەکە ئەوەیە کە سەمفورەکان شەیتانن و گارگامێل هەوڵی لە ناو بردنی ئەو شەیتانە شینە بچووکانە دەدات.

ژیانی ڕاستی گارگامێل

گارگامێل لە شارۆچکەیەکی ئیسپانیا لەدایکبووە و لە خێزانێکی هەژارەوە ژیاوە و پەروەردە بووە، دوای ئەوەی دایکی توانای بەخێوکردنی نەما ناچاربوو کە گارگامێل لە دەروازەی پەرستگایەک بە جێبهێڵێت لەسەر سەبەتەیەک، دواتر لەلایەن پیاوانی ئاینی دۆزرایەوە و بەخێوکرا لە پەرستگاکە، کاتێک گەورەبوو و بوو بە کاهینی پەرستگاکە سوێندی خوارد کە ماڵە پیرۆزەکەی خۆی لە هەموو لایەنێک و خراپییەک بپاریزێت و یارمەتی ئەوانە بدات کە پێویستیان پێیەتی، دوای چەندین ساڵ ئەو پیاوە ئاینیانەی کە گارگامێلیان بەخێو دەکرد هەموویان کۆچی دواییان کرد، گارگامێل  لە سەدەی ١٢ و ١٣ قەشەیەکی ناسراو بوو وە کاری قەشەیایەتی دەکرد لە ئەوروپادا

دوای ئەوە پەرستگاکە بەرەو وێران بوون دەڕۆشت و خەریک بوو کۆتایی پێبێت، ڕۆژێکیان پشیلەیەکی بینی کە بەدوای خواردندا دەگەڕا، گارگامێلیش هەڵیگرتەوە و بەخێوی کرد و بە (ئیزڕائیل) بانگی کرد، ناوی پشیلەکەش کە ئیزڕائیلە لە ناوی ئیسرائیلەوە هاتووە و هەروەها بە مانای (فریشتەی مەرگ)ـیش دێت.

شتە سەیر و نامۆکە ئەوەیە لەم کارتۆنەدا گارگامێل ‌هێشتا قەشەیە و بە پیاوێکی بە بۆڵەبۆڵ و بێزارکەر ناسراو بوو، وە لە کەنیسەیەکدا دەژیا لەگەڵ پشیلەکەی و هەوڵی ڕاوکردنی سەمفورەکانی دەدا بۆ ئەوەی زێڕیان لێ دروست بکات، وە لەم کارتۆنەشدا ئەرکی فریشتەی مەرگ (ئیزڕائیل)ـە کە یارمەتی گارگامێل بدات بۆ لە ناوبردنی خراپەکاریەکانی سەمفورەکان، کە حەوت گوناهە کوشندەکەن و هەریەک لە سەمفورەکان نوێنەرایەتی حەوت گوناهەکە دەکەن.

حەوت گوناهەکە

  • سەمفوری زۆر خۆر (ورگن)
  • سەمفوری بە بۆڵە بۆڵ (توڕەیی)
  • سەمفوری لووتبەرز (خۆبەزلزان)
  • سەمفوری تەمبەڵ (تەمەڵی)
  • سەمفوری چاوبرسی (چاوچنۆکی)
  • سەمفورە (ئارەزووی جووتبوون)
  • سەمفوری چڵێس (بخۆر)

سەمفورەکان

 کۆمەڵە بوونەوەرێکی شینی بچووکن و لە دارستانێکدا دەژین و هەریەکەیان سیفەتێکی تایبەتیان هەیە و ناوەکانیشیان بەناوی سیفەتەکانیانەوەیە، بابە سەمفور کڵاوێکی سوری لەسەردایە و ڕابەرایەتی هەموو سەمفورەکانی گوندەکە دەکات، بەڵام ڕاستی چیرۆکەکە ئەوەیە کە بابە سەمفور هێمای شەیتان و کاری خراپەیە و سەرکردەی هەموو سەمفورەکانی گوندەکەیە.

سەمفورەکان لەکاتی پڕبوونی مانگدا جادوویان ئەنجام دەدا بۆ ئەوەی ڕۆحی منداڵەکان بدزن، سەرەڕای ئەوەی سەمفورەکان بە بوونەوەری کۆمەڵایەتی دادەنرێن، بەڵام دیوێکی تاریک لە پشتی ئەم سەمفورانەوەیە، سەمفورەکان ڕۆحی ناپاکن و لە دارستانەکەوە خراپە بۆ مرۆڤایەتی دەهێنن، بۆیە ئەرکی گارگامێل ئەوەیە جیهان لەم لایەنە خراپانە بپارێزێت.


سەرچاوەکان



387 بینین