چۆنییەتی سڕینەوەی ئەکاونتی سناپچات

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-09-00:35:00 - کۆدی بابەت: 5800
چۆنییەتی سڕینەوەی ئەکاونتی سناپچات

ناوه‌ڕۆك

سناپچات

سناپچات یەكێکە لە سۆشیال میدیا زۆر بەکارهێنراوەکان، کە ڕۆژانە چەندین وێنە و ڤیدیۆی تێدا پۆست دەکرێت، بەڵام لەوانەیە لێی بێزار بووبیت و بتەوێت ئەو ئەکاونتەی کە هەتە بیسڕیتەوە، ئەمەش بە چەند هەنگاوێکی زۆر ئاسان ئەنجامدەدرێت.

سڕینەوەی ئەکاونتی سناپچات

١- لە ڕێگەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەتەوە بڕۆ ناو وێب سایتی سناپچات، یان دەتوانیت کلیک لەم لینکە بکەیت

https://accounts.snapchat.com

٢- ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت بنووسە، پاشان دووگمەی (Log In) دابگرە

٣- پاش ئەوەی کە چوویتە ناو ئەکاونتەکەتەوە چەند هەڵبژاردەیەک دێنە بەردەستت، یەکێکیان نوسراوە (DELETE MY ACCOUNT)، کلیک لەم هەڵبژاردەیە دەکەیت

٤- دوای ئەوەی کە (DELETE MY ACCOUNT) هەڵبژارد، دووبارە داوای یوسەرنەیم یان ئیمەیڵ و پاسۆرد دەکات، کە دەبێت دووبارە بینوسیتەوە

٥- پاش دووبارە نووسینەوەی زانیارییەکانت، دووگمەی (Continue) دابگرە

٦- پاش ئەنجامدانی ئەم خاڵانە ئەکاونتەکەی دادەخرێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، پاشان بە تەواوەتی هەموو زانیارییەکانت دەسڕێتەوە، بۆیە گەر پەشیمانبوویتەوە ئەوا دەتوانیت دووبارە ئەکاونتەکەت بکەیتەوە پێش تەواوبوونی 30 ڕۆژەکە، بەمشێوەیە سڕینەوەی ئەکاونتەکەت ڕادەگیردرێت


سەرچاوەکان



522 بینین