چۆنییەتی سڕینەوەی ئەکاونتی ئینستاگرام

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-09-00:41:00 - کۆدی بابەت: 5801
چۆنییەتی سڕینەوەی ئەکاونتی ئینستاگرام

ناوه‌ڕۆك

سڕینەوەی ئەکاونتی ئینستاگرام

هەر یەکێکمان لەوانەیە ڕۆژێک بمانەوێت ئەکاونتی ئینستاگرامەکەمان بسڕینەوە، جا هۆکارەکەی هەر چییەکبێت، سڕینەوەی ئاکاونتی ئینستاگرام زۆر ئاسانە، تەنها ئەم خاڵانەی خوارەوە بەڕێکی جێبەجێ بکە.

١- لە ڕێگەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەتەوە بڕۆ ناو وێب سایتی ئینستاگرام، یان دەتوانیت کلیک لەم لینکە بکەیت

https://www.instagram.com/accounts/remove/request/permanent

٢- پاش ئەوەی کە وێب سایتەکەت کردەوە، ئەو ئەکاونتە بکەرەوە کە دەتەوێت بیسڕیتەوە

٣- پاشان لە خانەیەکدا داوات لێدەکات هۆکاری سڕینەوەی ئەکاونتەکەت هەڵبژێریت، بەپێی هەڵبژاردەنەکەت چەند چارەسەرێک دەخاتە بەردەستت بۆ ئەوەی کە کێشەکەت چارەسەر بکەیت و ئەکاوتنەکەت نەسڕیتەوە، گەر بە دڵنیاییەوە دەتەوێت ئەکاونتەکەی بسڕیتەوە ئەوا هەڵبژاردەی (Something else) هەڵبژێرە.

٤- پاش ئەوەی کە هۆکارەکەت هەڵبژارد، بۆکسێکی تر دەردەکەوێت کە تێیدا پاسۆردی ئەکاونتەکەت دەنووسیت.

٥- پاش نووسینی پاسۆردەکەت، دوگمەیەک هەیە کە لێی نوسراوە Delete Zaniary (لە جیاتی وشەی Zaniary ناوی ئەکاونتەکەت دەنووسرێت)، پەنجە دەنێیت بەم دوگمەیەدا.

٦- لە دوای ئەنجامدانی ئەم خاڵانە، ئەکاونتەکەت دەشاردرێتەوە و نامێنێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، لەم ماوەیەدا گەر پەشیمان ببیتەوە دەتوانیت دووبارە بڕۆیتەوە ناو ئەکاونتەکەت، بەڵام گەر بۆ ماوەی 30 وازت لێهێنا ئەوا ئەکاونتەکەت دەسڕێتەوە و هیچ وێنە و ڤیدیۆ و نامەیەکی تێدا نامێنێت.


سەرچاوەکان



1098 بینین