ڕێگای شیفا بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

له‌لایه‌ن: - بەختەوەر بەهادین - به‌روار: 2021-08-01-22:28:00 - کۆدی بابەت: 6135
ڕێگای شیفا بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

ناوه‌ڕۆك

ڕێکخراوی إقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز

زۆر ڕێگا و شێواز هەیە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز, هەر یەکەیان و یاسای تایبەتی بە بە خۆی هەیە, لێرەدا باس لە ڕێگەی شیفا دەکەین بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز, ڕێگای شیفا خۆشبەختانە لەلایەن (ڕێکخراوی إقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز – لقی هەڵەبجەی شەهید) ـەوە داهێنراوە بە سوود وەرگرتن لە ڕێگا و شێوازە جیهانیەکانی تر, سەرەتا پێویستە کە تۆ پلانێکت هەبێت ئایا دەتەوێت بە چەندێک قورئانی پیرۆز تەواو بکەیت, پاش ئەوەی کە ئاستی خۆتت دیاری کرد دەتوانی دەست بکەیت بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز.

چەند ڕێگاییەکی شیفا بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

- پێش ئەوەی قورئانەکەت بگریت بە دەستەوە دەست نوێژێک بگرە و ئەگەر توانیت دوو ڕکات نوێژی سونەت بکە, پاش نوێژەکە چەند زیکرێک بخوێنە, وەک (أستغفر الله, اللهم صل وسلم على نبینا محمد, و هتد..), پاشان داوا لە خودای گەورە کە یارمەتیت بدات لە لەبەرکردنی قورئان، ئەم خاڵە شەوان پێش خەوتن دەکرێت.

- ئەو بەشەی کە دەتەوێت بەیانی لەبەری بکەیت بە چاو سکانێکی بکە, واتە سەیرێکی بکە و لێی ورد ببەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

- ئەو بەشەی کە دەتەوێت بەیانی لەبەری بکەیت ٧ جار گوێی لێ بگرە لەلایەن قورئانخوێنێکەوە.

- پاش ئەوەی 7 جار گوێت گرت, ئێستا خۆت بە دەنگی خۆت 7 جار ئەو بەشەی کە دەتەوێت بەیانی لەبەری بکەیت بیخوێنەرەوە.

- پاشان بڕۆ بخەوە.

- ئەو خاڵانەی سەرەوە شەو پێش خەوتن ئەنجام دەدرێت وەک ئاماژەی پێدرا.

- بەیانی زوو هەڵدەستین, پێویستە پێش کاتژمێر نۆی بەیانی پێویستە ئەو بەشەی کە دیاریت کردووە لەبەرت کردبێت.

- پاش ئەوەی ئەو بەشەی کە دیاریت کردووە لەبەرت کرد، دوای هەر نوێژێکی فەرز  5 جار بە لەبەر ئەوەی کە بەیانی لەبەرت کرد بیڵێڕەوە، واتە تۆ بەیانی بەشی دیاریکراوت لەبەر کرد، دوای نوێژی نیوەڕۆ 5 جار، دوای نوێژی عەسر 5 جار، دوای نوێژی ئێوارە 5 جار، دوای نوێژی عیشا 5 جار، پێش ئەوەی بچیتە سەر گوێ لێگرتن و خوێندنەوەی بەشی لەبەرکراو بۆ بەیانی 5 جار بیڵێرەوە.

- بۆ شێوازی لەبەرکردنەکەش ئەم شێوازە بەم شێوەیە, ئەگەر ئایەتەکان کورت بوون بە ئایەت ئایەت لەبەر بکە, ئەگەر ئایەتەکان درێژ بوون بە دێڕ دێڕ لەبەر بکە, ئێمە وا دادەنێین کە بە دێڕ دێڕ لەبەر دەکەین.

- دێڕی یەکەم لەبەردەکەین لەگەڵ یەکەم وشەی دێڕی دوای خۆی و دووبارەی دەکەینەوە تا ئەوەندەی بە جوانی لەبەری دەکەین، پێدەچێت بۆ ئەمەش خولەکێک تا دوو خولەکمان پێ بچێت.

- پاشان دەچینە سەر دێڕی دووەم و لە یەکەم وشەی دێڕی دووەمەوە دەست پێدەکەین بۆ یەکەم وشەی دێڕی سێیەم و دووبارەی دەکەینەوە تا ئەوەندەی بە جوانی و بێ هەڵە لەبەری دەکەین.

- پاشان هەردوو دێڕی  یەکەم و دووەم پێکەوە دەبەستینەوە و دووبارەی دەکەینەوە تا ئەوەندەی بە جوانی و بێ هەڵە لەبەری دەکەین.

- پاشان دەچینە سەر دێڕی سێیەم و لەگەڵ یەکەم وشەی دێڕی چوارەمدا دووبارەی دەکەینەوە تا ئەوەندەی بە جوانی و بێ هەڵە لەبەری دەکەین.

- پاشان هەر سێ دێڕی پێشووتر پێکەوە دەبەستینەوە و دووبارەی دەکەینەوە تا ئەوەندەی بە جوانی و بێ هەڵە لەبەری دەکەین.

- بەم شێوازە ئەو بەشەی کە پێویستە ڕۆژانە لەبەری بکەین ئەنجامی دەدەین، جا ئیتر ئەو بەشەی کە دەمانەوێت لەبەری بکەین هەرچەند بێت، پێنج دێڕ بێت، یا هەشت دێڕ بێت، یا دە دێڕ بێت، یا لاپەڕەیەک بێت، هەرچەند ببێت ئێمە بەم شێوازە لەبەری دەکەین.

- پێویستە ئایەتەکان بە وەصلەوە لەبەر بکرێت، واتە جوڵەی هەموو کۆتایی ئایەتەکان و نیشانەی وەستانەکان بزانرێت.

- وا باشترە گەر مامۆستاکەت کاتی هەبێت شەوانە ئەوەی لەو ڕۆژەدا لەبەرت کردووە لێت بپرسێتەوە، گەر مەجالیشی نەبوو ئەوا با بە لایەنی کەمەوە هەفتەی دوو جار گوێت بۆ بگرێت، جارێکیان بە ڕووبەڕوو لە خزمەتیدا بیت، جارێکیشیان لە ڕێی ئۆنلاینەوە بێت.

- ڕۆژانی هەینی پشووە و لەو ڕۆژەدا هیچ لەبەر ناکەیت، بەڵکو ئەوەی کە لەو هەفتەدا لەبەرت کردووە پێداچوونەوەبی بۆ دەکەیت.

- پاش ئەوەی هەر جوزئێکت لەبەر کرد ماوەی چەند ڕۆژێک لە مامۆستاکەت وەربگرە بۆ ئەوەی لەو چەند ڕۆژەدا بە تەنیا پێداچوونەوە بۆ ئەو جوزئە بکەیت کە تازە لەبەرت کردووە، پاشان هەموو جوزئەکە لە یەک جەلسەدا بۆ مامۆستاکەت بڵێ.

- پاش ئەوەی کە هەموو جوزئەکەت بۆ مامۆستاکەت وت، هەوڵبدە کە مامۆستا هەر لەو هەفتەدا تاقیکردنەوەی هەموو جوزئە لەبەرکراوەکانت بکات.

- وا باشترە کە وتنی هەموو جوزئەکە بۆ مامۆستا و تاقیکردنەوە بە هەردووکیانەوە ماوەی هەفتەیەکیان پێ بچێت و لەوە زیاتری پێ نەچێت.


سەرچاوەکان



1353 بینین