دابونەریتی عەرەب

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-08-03:20:00 - کۆدی بابەت: 6217
دابونەریتی عەرەب

ناوه‌ڕۆك

میواندارییەکی باش 

میواندارییەکی باش بە نەریتێکی گرنگی عەرەب و ئەرکێکی پیرۆز دادەنرێت، کە بنەچکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەشتەکییانەی بەناوبانگ بوون بە کۆچکردنی بەردەوام، بەھۆی ناچاری دەشتەکییەکان بۆ میوانداری کردنی یەکدی تا لە ژینگەی بیابانیدا لە ژیاندا بمێننەوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا نەتەوەکانی عەرەب نەریتی میوانداری باش دەمێنێتەوە بۆیان، و دەبێت بە نەریتێکی گرنگ لە ھەموو دەوڵەتە عەرەبەکاندا و تەنھا لە سنووری دەشتەکییەکاندا نامێنێتەوە.

خەنە 

یەکێکی دیکە لەو دابونەریتانەی کە ماوەتەوە بۆ گەلی عەرەب بۆ زیاتر لە پێنج ھەزار ساڵ خەنەیە، و خەنە بە ھێمایەک دادەنرێت بۆ بەخت و تەندروستییەکەی باش، ئافرەتان لە کۆندا بە مەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندی دەسگیرانی لەڕێی بەکارھێنانی لەسەر دەست و قاچەکان بەشێوازێکی دیاریکراو ، ھەروەھا پزیشکان لە سەردەمی کۆندا لە بواری پزیشکی و ڕەنگکردنی فەرووی گیاندارە جیاوازەکان بەکاریانھێناوە، تا ئێستا لە ئاھەنگە جیاوازەکانی ھاوسەرگیریدا بەکاردەھێنرێت، و ھەویری خەنە بەکاردەھێنرێت لە کێشانی دیزاینی جوان و سەرنج ڕاکێش.

خواردن

جیھانی عەرەبی ڕێوڕەسم و دابوونەریتەکانیان بەپێی ئایینی ئیسلامە، لە ئایینی ئیسلامدا خواردنی گۆشتی بەراز و گۆشتی ڕاوکەر و خواردنەوەی مەی حەرامە، و دەبێت گیاندار بە ڕێگەی شەرعی ئیسلام سەرببڕدرێن، و گۆشتی بەرخ لەو گۆشتانەن کە عەرەب زیاتر دەیخۆن، ھەروەھا نەریتی خواردنەوەی چا و قاوەی عەرەبی لە زۆربەی شارە عەرەبییەکاندا باوە، و ھێمایە بۆ ڕێز و بەخشندەیی، لە نەریتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە پێویستە ماچی میوان بکرێت و بە ڕەتکردنەوەی لە خاوەن میواندارییەکە کەمدەبێتەوە، یەکێکی دیکە لە نەریتەکانی عەرەب تێکردنی خواردن بە قاپێکی گەورە ئەمەش وەک پێشوازییەک لە میوانەکە، و نیشاندانی بەخشندەیی لە پێشکەش کردنی خواردندا، جێی ئاماژەیە عەرەب دەستی ڕاستیان بەکاردەھێنن لە جێبەجێکردنی زۆربەی کارەکانیان وەک خواردن و خواردنەوە بەپێی شەریعەتی ئایینی ئیسلام.

نەریت لەکاتی سڵاوکردندا

بابەتی پەیوەندیدار: حیکمەتی سڵاوکردن

تەوقەکردن بە دیارترین نەریتەکانی سڵاوکردن دادەنرێت، لەکاتی کۆبونەوەکاندا سێرکردنی چاوەکانی یەکدی بۆ ماوەیەکی درێژ و ڕاستەوخۆ دەبێت، وە سێرکردنی چاوەکان بۆ ماوەیەکی درێژ لای ئافرەتان بە جۆرێک لە بێشەرمی دادەنرێت، یەکێک لە نەریتە سەیرەکانی سڵاوکردن کە لە دوورگەکانی عەرەبی لە ھەندێک وڵاتەکانی کەنداو وەک کوەیت و عومان بەربڵاوە، نەریتی سڵاوکردن لەڕێی ماچکردنی لوتەوە وەک ھێمایەک بۆ ڕێزگرتن دادەنرێت، ئەم نەریتە لە باو و باپیرانی پێش خۆیانەوە بۆیان ماوتەوە، ھەروەھا دەستی ڕاستیان بۆ خواردن و پێشکەش کردنی دیاری و دەستدان لە کەلوپەلەکانی دەوروبەریان بەکاردەھێنن، وە جوان نییە گەر پرسیار لە پیاو بکرێت دەربارەی ھاوسەرەکەی یان یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی. 

ئاھەنگ گێڕان بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان 

مانگی ڕەمەزان بە مانگێکی پیرۆز دادەنرێت بۆ ھەموو موسوڵمانان و عەرەب، لەم مانگەدا موسوڵمانان خۆیان دەگرنەوە لە خواردن و خواردنەوە، و کاتێکی تایبەت دادەنێن بۆ پەرستش و بیرکردنەوە و بەشداریکردن لە کاری چاکەدا، پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزان ماڵەكان و ڕێگەوبانەکان بە فانۆس و کەرستەی جوانکاری تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دەڕازێنرێنەوە، ئەمە لە زۆربەی ماڵ و دووکانەکانی دەوڵەتە عەرەبییەکاندا دەکرێت بە تایبەت میسڕ و عێراق و سوریا، ھەروەھا ئەنجامدانی بەربانگ و خوان بۆ ھەژاران.

خواردن لە بۆنەکاندا 

لە بەناوبانگترین نەریتەکانی عەرەب پەیوەندی بە خواردنەوە ھەیە لە جەژنی قورباندا، دەبێت شیرینی تایبەت دروست بکرێت، وە دەکرێت لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە جیاواز بێت یان وەک یەک بن. 
لە باوترین شیرینییەکان کێک و بسکیت و شەکلەمە لە میسڕ، و کولیچە و شەکلەمە لە مەغریب، شەکلەمە لە جەزائر. 

نەریتی تایبەت بە پۆشاک 

پیاوان بیجامەی کورت لەپێناکەن، وە ئافرەتان پۆشاکی قۆڵ کورت یان بێ قۆڵ لەبەر ناکەن، ئافرەتان حیجاب وەک ھێمایەک بۆ ڕێز لەبەر دەکەن، تەنانەت گەر جلوبەرگی سەیریشیان لەبەر بێت.


سەرچاوەکان



1116 بینین