دابونەریتی کۆریا

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-08-03:31:00 - کۆدی بابەت: 6218
دابونەریتی کۆریا

ناوه‌ڕۆك

پۆشاکی کلتووری

جلی ڕەسەنی کۆری لە سیما و شێوەیدا نەریت و بەها ڕەسەنەکانی کۆرییەکان تێیدا ڕەنگی داوەتەوە، ھەروەھا بە شێوەیەکی گەورە دەبەسترێتەوە بە ئایین و فەلسەفە و پەیوەندی خێزانە کۆرییەکان، پۆشاکی کلتووری کۆری بە ھانبوک ناسراوە، کلتووری کۆری کاریگەر بووە بە پۆشاکێکی دیکەی ڕۆژئاوایی جیاواز، و لە کۆمەڵگەی کۆریدا بە ئاسانی جیا دەکرێنەوە، پۆشاکی کلتووری کۆری ئافرەتان و پیاوان جیاوازییەکی زۆریان نییە، و ھەردووکیان لە لۆکە یان کەتان یان حەریرێکی نەرم و تایبەت بە ئاھەنگ و بۆنەکان دروستکراوە. 

سەما و یاری 

نەریتی کۆریای باشور شێوەی جیاواز لە سەمای تێدایە، کە ڕۆحێکی خۆشی بە ئاھەنگ و فیستیڤاڵ و بۆنەکان دەبەخشێت، وەک سەمای (Kanggangsuwollae)، ھەروەھا ھەندێک یاری کلتووری خۆشی دەبەخشێت بەو کەسانەی یاری پێدەکەن وەک یاری (Chajeon Nori)، ھەروەھا یاری ڕاکێشانی پەت کە تێیدا زیاتر لە سەد کەس بەشداری دەکات، و ئەم یارییە لە نێو لیستی یارییە کلتووریەکانی کۆریایە.

خواردن

خواردنی کلتووری کۆری کیمچییە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە کەلەرم پێکدێت ھەروەھا سەوزەوات و بەھاراتی تێدەکرێت، دەکرێتە نێو گۆزەیەکی گەرەوە و دەخرێتە نێو زەوییەوە، پاش تێپەڕبوونی چەند ھەفتەیەک بۆ خواردن ئامادە دەبێت، کیمچی لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت، بە بەکارھێنانی چیلکەی خواردن دەخورێت.

کاری ئایینی 

ڕۆشنبیری کۆری زۆر نەریت و کلتووری تێدایە کە لە ئایینی کۆنی کۆنفۆشیۆسی وەرگیراوە، و تا ئێستاش دانیشتوانی کۆریا کاریگەرن پێی و لێوەی فێردەبن بەھۆی گرنگییە زۆرەکەی لە بیروباوەڕی کۆریدا، نمونە لەسەر ئەوە ھەندێک کار و ڕێوڕەسمی ئایینی وەک جیسا و چاری، کە ئەم ڕێوڕەسمە ئایینیانە بۆ پەرستنی باوباپیرانە، و ئەم کارە ئایینیانە ئەنجام دەدرێن لەو کاتەی دایک و باوک کۆچی دوایی دەکەن، ھەروەھا سۆنگمیۆ یەکێک لەو کارە ئایینیانەی تاک ئەنجامی دەدات لەو کاتەی سەردانی وەڵاتەکەی کۆریا دەکات، ئەمەش بۆ گرنگیدان بە گۆڕی یەکێک لە باووباپیران، ئەمە نەریتێکە نیوەی دانیشتوانی کۆریا جێبەجێی دەکەن، و گرنگە لە تەلەفزیۆنەکاندا پەخش بکرێت وەک ڕێوڕەسمێکی نیشتیمانی.


سەرچاوەکان



1593 بینین