کلتووری هیندستان

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-09-23:07:00 - کۆدی بابەت: 6233
کلتووری هیندستان

ناوه‌ڕۆك

کلتوور 

لەکاتی کۆبوونەوەی کۆمەڵە کەسێک لە ڕووبەرێکی دیاریکراودا، دەستدەکەن بە ھەوڵدان بۆ پێشکەوتن و باشترکردنی تواناکانیان، لەڕێی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و فێربوونی کاری نوێ، کە لە دواییدا لە تاکەکانی دیکەی شوێنەکانی تر جیایان دەکاتەوە، بەمەش میراتێکی مەعنەوییان بۆ دەمێنێتەوە، کە دەبێتە تێکەڵەیەک لە دابونەریت و بەھا و بیروباوەڕی ئایینی و زمان و شێوەزار و یاسا.

لەگەڵ ھونەر و بنەما و شێوازی پۆشین و خواردن و چەندین شتی دیکە، کە تاکەکانی کۆمەڵگە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە بۆیان دەمێنێتەوە و دەبێتە پەنجەمۆرێکی تایبەت بە خۆیان، بەم ھەموو تایبەتمەندییە دەوترێ کلتوور، و ھەموو دەوڵەتێکی جیھان کلتوورێکی تایبەتی ھەیە.

کلتووری ھیندستان

کۆنترین شوێنەواری مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی جیھان لە ھیندستانە، و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە شارستانییەتی جیاوازی تێیدا بنیاتنراوە، وە لانکەی شارستانییەتێکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ ھەزار ساڵ پێش زایین، ئەمە جگە لە شارستانییەتەکانی فارس و ئەغریقی و ئیسلامی و  چەندان شارستانییەتی دیکە، ھەموو ئەم شارستانییەتانە لە ھیندستان جێگیر بوون بەپێی شوێنە ستراتیجییەکی، و پێگە بازرگانی و ئابوورییە گەورەکەی ھەر لە کۆنەوە.

بەڵام ئەوەی پەیوەندیدارە بە کلتووری ھیندستانەوە، ئەوەی کاریەگەری گەورەی لەسەری ھەبووە کاری پادشاکانی ئیمپراتۆرییەتی مۆریی بووە، کە ناسنامەی کلتووری ھیندستانیان چەسپاندووە، لەڕێی پێشخستنی زانستە جیاوازەکان وەک فەلسەفە و ئایین و ئەدەب و چەندانی دیکە، تا ئەو ڕادەیەی بەو سەردەمە گوتراوە سەردەمی زێڕینی ھیندستان، ئەم گەشە کلتوورییە بەردەوام دوایی ئەوەی لەلایەن مەغۆلەوە ھیندستان داگیر دەکرێت، بەتایبەت لە سەردەمی ئیمپراتۆر شاھ جیھان کە تاج مەحەلی بنیاتنا، بەڵام ئەوەی کلتووری ھیندستان جیادەکاتەوە کاریگەرییەتی بە کلتوور و شارستانییەتی وڵاتەکانی دیکە، بەبێ ئەوەی کار بکاتە سەر کەلەپوورە ڕەسەنەکەی.

بەشەکانی کلتووری ھیندستان

شارستانییەتی ھیندستان پڕە لە چەندین بواری جیاواز، کە دەکرێت لەم چەند خاڵەدا کورت بکرێنەوە:

ئایین

لە کۆنەوە چوار ئایینی سەرەکی لە ھیندستان دەرکەوتن کە ئەمانەن (ھیندۆسی و بوزی و یانی و سیخ)، ھەروەھا ئەو ئایینانەی بەھۆی بانگەوزی مژدەدەرانەوە دەرکەوتوون وەک ئایینی ئیسلام و مەسیح و یەھودی، بەڵام ئایینی ھیندۆسی زۆرترین پەیڕەوکەری ھەیە، جەژنەکان لە ھیندستان بەوە ناسراون کە پڕن لە ڕەنگ و چەندین سەمای تێدایە، لە بەناوبانگترین جەژنەکان جەژنی دیوالی و گانیش و بونگال و بوزا جایانتی و چەندانی دیکە.

چێشتخانە

ھیندستان بە شێوەیەکی گەورە پشت بە برنج و گەنم دەبەستن وەک ژەمێکی سەرەکی ڕۆژانە، ھەروەھا بە خواردنی پڕ بەھاراتی توون تایبەتمەندن، بەناوبانگترینیان ( کاری و بیبەری ڕەش)ـە.

پۆشاکی کلتووری

لە ھیندستان ساری ھیندی بە پۆشاکی کلتووری ئافرەتان دادەنرێت، ھەروەھا دوھتی و لونگی تایبەتە بە پیاوان، ڕەنگ و دیزایینەکانی بەپێی بۆنەکان و کەشوھەوا دەگۆڕێت. 

ھونەر

گومانی تێدا نییە ھیندستان لە لایەنی ھونەرەوە تایبەتمەندە کە پێشی خستووە، وەک مۆسیقا و فیلمی سینەمایی و تەنانەت ئەدەبیش، وە سەبارەت بە مۆسیقای کلاسیکی ھیندی دەکرێت بە دوو جۆرەوە، ھیندۆستانی تایبەتە بە خەڵکی باکوور و کارانتیک تایبەت بە خەڵکی باشوور، ھەروەھا مۆسیقای فۆلکلۆری میللی و مۆسیقای تایبەت بە بۆنە ئاینییەکان، ھیندییەکان بە سەماکانیان ناسراون، وەک سەمای بانگارا و بیھۆ و کاتاک و چەندان سەمای دیکە، ئەوەی پەیوەندیدارە بە سینەماوە ئەوە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیھان کە بە بۆڵیود ناودەبرێت، جێی ئاماژەیە ھیند زیاتر لە ١٣ ھەزار ھۆڵی نمایشکردنی فیلمی ھەیە، وە لە لایەنی ئەدەبەوە گەورەترین شاعیرەکان لە ھیندستان و جیھان تاگۆرە.


سەرچاوەکان



1535 بینین