١٠ شوێنی جەستە کە بە باشی ناشۆردرێن و پاکنابنەوە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-19-14:26:00 - کۆدی بابەت: 6354
١٠ شوێنی جەستە کە بە باشی ناشۆردرێن و پاکنابنەوە

ناوه‌ڕۆك

خۆشۆردن

لە کاتی خۆشۆردندا تەنها بەکارهێنانی شامپۆ و سابوون بەس نییە، پێویست دەکات بە باشی بیهێنیت بە جەستەدا و بە تایبەت هەندێک شوێنی جەستە کە بە باشی پاکناکرێنەوە.

ئەو بەشانەی جەستە کە بە باشی پاکناکرێنەوە لە کاتی خۆشۆردندا

پێستی سەر

هەموو کەسێک کاتی خۆشتن قژی دەشوات بەڵام ئایا تا چەند گرنگی بە پێستی سەری دەدات، پێویست دەکات پێستی سەر بە جوانی بشۆردرێت، ئەگەر قژیشت نەشۆیت ڕۆژانە دەستت تەڕ بکە بە ئاوی گەرم و پێستی سەرت مەساج بکە تاکوو خانە مردووەکانی پێست نەمێنن و بڕۆن، کە دەبنە هۆی خورانی سەر و سووربوونەوە و توێکڵ هەڵدانی پێستەکە.

پشت

گەر چی لە کاتی خۆشۆردندا پشت تەڕ دەبێت، بەڵام خۆی بە ئاو پاک نابێتەوە و دەبێت بە باشی بشۆدرێت، و بە جوانی بە لفکە دەستت بگەیەنیتە هەموو پشتت و بەوە بیشۆیت.

ژێر نینۆکەکان

نینۆکی کورت خۆی زوو پاک دەبێتەوە و درێژ نییە تاکوو پیسی لە ژێریدا کۆببێتەوە، بەڵام کاتێک نینۆکت درێژە پێویست دەکات کە بە جوانی سابوون و ماددەی پاککەرەوە بەکاربهێنیت بۆ ژێر نینۆکت و بهێڵیت تا بخوسێت و دواتر دانە دانە ژێر نینۆکەکانت پاک بکەیتەوە، نینۆک بەمشێوەیە پاک دەبێتەوە نەک ئەوەی کە تەنها دەستەکانت بشۆت.

پشتی گوێ

پشتی گوێ ناوچەیەکی گەم و پڕ لە چەورییە، کە پێویست دەکات بە جوانی بشۆردرێت و پاک ببێتەوە.

ژێر قاچ

زۆرێک لە خەڵکی وادەزانن کە قاچەکانت تەنها بە کەف و ئاو پاکدەبێتەوە، بەڵام وانییە و گرنگە کە بەرد بەکاربهێنیت لە گەرماودا بۆ ژێر پێیەکانت، چوونکە قاچەکان زۆر پیس دەبن ڕۆژانە.

ناوک

ناوک گەرم و درزی تێدایە، بەشێکی هاتۆتە دەرەوە ئەمەش وادەکات کە جێگایەکی گونجاو بێت بۆ گەشەی بەکتریا، پێویست دەکات کاتی خۆشۆردن بە جوانی و بە لۆکە پاکبکرێتەوە و ئاکاداربیت کە ناوکت بریندار نەکەیت.

زمان

زۆرینەی خەڵکی کاتێک باسی پاکوخاوێنی دەم دەکرێت یەکسەر خەیاڵیان بۆ ددانەکان دەڕوات، و هیچ سەرنجێکیان لەسەر زمان نییە، وادەزانن کاتی ددان شۆردن زمانیش پاک دەبێتەوە، ئەگەر زمان ڕۆژانە جوان پاک نەکرێتەوە بەکتریاکان لەسەری کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی ناو دەم و هەروەها خراپبوونی ددانەکان.

پشتی مل

پشتی مل گەرمە و زۆرینەی جار شێدارە، بە تایبەت ئەگەر قژت درێژ بێت، و ڕۆژانەش وەرزش بکەیت ئەمە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریاکان لەو ناوچەدا، پێویست دەکات بە جوانی لە کاتی خۆشۆردندا لفکەی پێدا بهێنرێت.

بەشی سەرەوەی ڕان

ئەم ناوچەیەش گەرمە هەر بۆیە گەشەی بەکتریا زۆرە تێیدا، پێویست دەکات بە جوانی بشۆردرێت و گرنگە ئەگەر ڕۆژانە وەرزیشیش دەکەیت ئەو ناوچەیە بە باشی بشۆیت.

ئانیشک

ڕۆژانە ئانیشک دەخرێتە سەر زۆر شوێنی پیس، بە بێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە ببین کە ئەو شوێنانە پیسن و بەکتریای زۆریان تێدا کۆبووەتەوە، ئەمەش وادەکات هەوکردن ڕووبدات و زوو پیس ببێت بۆیە گرنگە کە بە جوانی بشۆردرێت.


سەرچاوەکان



793 بینین