ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سوور

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-19-23:19:00 - کۆدی بابەت: 6362
ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سوور

ناوه‌ڕۆك

بەرەبەیانی سوور

بەرەبەیانی سوور یان سپێدەی سوور (بە ئینگلیزی: Operation Red Dawn)، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی سووپای هاوپەیمانانە کە تێیدا سەدام حوسێنی سەرۆکی عێراق تێیدا دەستگیرکرا کە لە حەشارگەیەکدا خۆی شاردبوویەوە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣، ئەم ئۆپەراسیۆنەش بەشێک بوو لە داگیرکردنی عێراق و ڕووخاندنی دەوڵەتەکەی.

ڕووداوەکە

لە ١٣/١٢/٢٠٠٣ لە نزیکی تکریت ئۆپەراسیۆنێکی سێ ڕۆژە ئەنجامدرا، لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی شەو حەشارگەکەی دۆزرایەوە و دواتر دەستگیرکرا، سەدام دوای دادگایی کردن لە ٣٠/١٢/٢٠٠٦ لەسێدارەدرا.


سەرچاوەکان



1082 بینین