پارتی دۆزی ئازاد - هوداپار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-29-19:37:00 - کۆدی بابەت: 6430
پارتی دۆزی ئازاد - هوداپار

ناوه‌ڕۆك

هوداپار

پارتی دۆزی ئازاد کە بە کورتکراوەی هوداپار دەناسرێت پارتێکی کوردی ئیسلامی سوننەیە و یەکەمین پارتی کوردی ئیسلامی باکووری کوردستانە و لە ٢٠١٢/١٢/١٧ دامەزراوە و بارەگای سەرەکی پارتەکە لە شوقەی جانکایایە لە ئەنقەرە لە تورکیا

ئەم پارتە درێژکراوەی پارتی حیزبوڵای کوردین لە کوردەکانی باکوور، حیزبوڵای کوردی دوای دروستبوونی ناکۆکی لەگەڵ دەوڵەت هەڵوەشێنرایەوە، ساڵی ٢٠١٢ بۆ دژایەتی بیری دیموکراسی و پارتە کۆمۆنیستە کوردی و تورکییەکان هوداپار خۆی ڕاگەیاند.

پێشوو

بەپێی زانیاریەکان ئەو پارتە ھەڵگری ئایدۆلۆژیای حزبووڵان و لەناو کوردەکانی باکوردا وەک باڵی سیاسی ئەو حزبە ناسراون، کە پێشووتر لە باکوری کوردستان بوونیان ھەبوو پاش دروست بوونی ناکۆکیان لەگەڵ دەوڵەت تورکیا قەدەغەی کردن و حیزبەکەیان ھەڵوەشایەوە.

ساڵی ٢٠١٤ لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆبانێ هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی دۆزی ئازاد.

پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان


سەرچاوەکان



321 بینین