کیسی مووی ناوچەی کۆم

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-31-01:42:00 - کۆدی بابەت: 6450
کیسی مووی ناوچەی کۆم

ناوه‌ڕۆك

کیسی موو چییە؟

کیسێکی پڕ لە موو و پێست و جگە لەوە لە پێکهاتەکانی پێست، کە بە زۆری لە بەشی سەرەوەی سمتەکان دەردەچێت، ڕاستەوخۆ لەو نێوانەدا کە هەردووکیان جیا دەکاتەوە، کیسی موو ڕوودەدات کاتێک موو پێست کون دەکات و دەچێتە ناوی، ئەگەر کیسەکە توشی هەوکردن بوو، پێی دەوترێت کێم، کیسی موو لە پیاواندا زیاترە، هەروەها لای ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن، وەکوو فەرمانبەری نوسینگەکان و شۆفێری بارهەڵگرەکان، هەروەها دەکرێت لەو کەسانەدا ڕووبدات کە قژیان چڕ و ڕەقە.

هۆکارەکانی کیسی موو

هۆکاری سەرەکی کیسی موو دیار نییە، بەڵام وادیارە زۆربەی حاڵەتەکان هۆکارەکەی مووی وەریوە کە پێست تێدەپەڕێنن، کە خوراندن و پەستان و لێکخشاندنی پێست بە پێست و جلوبەرگی تەسک و لێخوڕینی پاسکیل و دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر هاوکاری موو دەکەن بۆ تێپەڕاندنی پێست، پێستیش دەبێتە کیسێک بۆ مووەکە وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆی چونکە بە ماددەیەکی نامۆی دەبینێت، ئەمەش ڕوودانی کیسی موو ڕووندەکاتەوە لە جێیەکانی تری لەش جگە لە نێوانی سمتەکان، هەر بۆیە دەلاکەکان و پاککەرەوەی سەگەکان و ئەو کەسانەی خوری مەڕ دەبڕنەوە توشی کیسی موو دەبن لە نێوانی پەنجەکانیاندا، لە نیشانەکانی کیسی مووش بریتین لە:

- ئازار.
- سووربوونەوەی پێست.
- دەرچوونی کێم و خوێن لە دەرچەیەکی پێستەوە. 
- بۆنێکی پیس لە کێمی دەرچوو. 

ئەنجامدانی نەشتەرگەری کیسی موو

پێناچێت دژە زیندەییەکان ڕۆڵی کارایان هەبێت لە چارەسەرکردنی کیسی موودا، بەڵام چەندین چارەسەری تر هەن کە دەکرێت بەکاربهێنرێن و گرنگترینیشیان ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە، چەندین ڕێکار و هەنگاوی گرنگ هەن پاش نەشتەرگەری دەبێ پەیڕەو بکرێن، نەشتەرگەر پاش سڕکردنی ناوچەکە لە ڕێگەی دەرزی سڕکردنی ناوچەییەوە بڕینێک دەکاتە ناوچەکە بۆ دەرکردنی دەردراوەکان، ئەگەر حاڵەتەکەش دووبارە بووەوە کە زۆرجار ئەوە ڕوودەدات، ئەوە نەخۆش پێویستی بە نەشتەرگەری چڕە بۆ دەرهێنانی کیسەکە و دەردراوەکان بەتەواوەتی، لە نموونەی ڕێکارە گرنگەکانی پاش نەشتەرگەری کیسی موو بریتین لە: 

- پارێزگاری لە پاکوخاوێنی ناوچەکە.
- دڵنیابوونەوە لە هەبوونی نیشانەی هەوکردن، کە خۆیان دەبیننەوە لە سووربوونەوەی ناوچەکە و ئازار و کۆبوونەوەی کێم.
- دڵنیابوونەوە لە پابەند بوون بە هەموو چاوپێکەوتنەکانی پاش نەشتەرگەری، تاکوو هەلی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی حاڵەتەکە بۆ پزیشکەکە بڕەخسێت.
- ڕەنگە پزیشک داوا لە نەخۆش بکات مووی ئەو ناوچەیە لێبکاتەوە.
- دانەنیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر.
- کەمکردنەوەی کێش. 

هەروەها ڕەنگە هاوشانی ئەم نەخۆشییە یان پاش چاکبوونەوەی چەندین کاریگەری لاوەکی و لێکەوتەی لێ بکەوێتەوە کە ئەو ڕێکارانەی باسکران هاوکارن لە ڕێگری لێیان و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی زیادبوونی دەردراوەکان و ڕێگری لە ڕوودانەوەی کیسی موو و هەوکردنی گشتی بڵاوبووەوە لە جەستەدا، لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕەنگە ببێتە شێوەیەک لە شێوەکانی شێرپەنجەی پێست لە کیسەکەدا، بە شێوەیەکی گشتیش دیدگا و ڕوانین بۆ داهاتووی ئەو کەسەی ئەم حاڵەتەی هەیە نایابە، لەگەڵ هەبوونی چارەسەری تەواو، جێی ئاماژەشە ئەگەری ڕوودانەوەی کیسی موو هەیە لەو کەسانەی بە نەشتەرگەری بۆیان دەرهێنراوە بە شێوەیەکی بەربڵاو کە ڕێژەکەی بە نزیکەیی لە سەدا ٤٠ بۆ ٥٠ـی کەسەکانە.


سەرچاوەکان



1214 بینین