چاندنەوەی جگەر

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-01-14:04:00 - کۆدی بابەت: 6460
چاندنەوەی جگەر

ناوه‌ڕۆك

پەککەوتنی جگەر

جگەر یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی لەش، کە بەرپرسە لە ڕزگارکردنی جەستە لە زۆرێک لە ژەهر و پاشماوەی بەرهەمی خواردنی خۆراک و دەرمانە جیاوازەکان، هەروەها بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی چەندین فاکتەری خوێن مەین کە لە کاتی ڕوودانی بڕین یان خوینبەربوونی ناوەکی و دەرەکی، هەروەها زەرداو بەرهەم دێنێتت کە بەرپرسە لە هەرسکردنی چەوری، پەککەوتنی جگەریش بیتوانایی جگەرە لە ئەنجامدانی ئەو ئەرکانە، کە کۆتا قۆناغی نەخۆشکەوتنی جگەرە، کە دەکەێت هۆکارەکەی خواردنەوەی درێژمەودای کهول بێت یان توشبوون بیت بە ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر بەتایبەتیش C ،D، بە گشتی چارەسەری پەککەوتنی جگەر لە رێگەی چاندنەوەی جگەرەوە دەبێت.

نەشتەرگەری چاندنەوەی جگەر

بەهۆی گرنگی جگەرەوە، پێویستە هەموو کەسێک جگەرێکی هەبێت کە ئەرکەکانی خۆی ئەنجام بدات بە شێوەی پێویست بۆ بەردەوام بوون لە ژیان، کە کۆبوونەوەی ژەهرەکان بەهۆی پەککەوتنی جگەر دەکرێت ببێتە هۆی تێکدانی ئیشەکانی مێشک بە شێوەیەکی گەورە کە پێی دەوترێت تێکچوونی مێشکی جگەری، کە دەکرێت ببێتە هۆی بورانەوەی دوور مەودا و مردنیش ئەگەر چارەسەری گونجاو دابین نەکرێت، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەسی بەخشەری جگەر کەسێکی زیندووە یان بە لە جیگادا مردووە، کە نەشتەرگەرەکان لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا هەڵدەستن بە لابردنی جگەری زیان پێگەیشتووی کەسی توشبوو و دەیگۆڕنەوە بە جگەرە ساغەکە لە هەمان شوێنی توێکاریدا، کە ئەمە پێچەوانەی چاندنەوەی گورچیلەیە کە لە جێیەکی جگە لەوەی خۆیدا دەچینرێتەوە، زۆربەی حاڵەتەکانی چاندنەوەی جگەر لە بەخشەرێکی مردووەوە دەبێت، بەڵام هەندێک حاڵەتی چاندنەوەی جگەری کەسی زیندووش هەیە، هەروەها کەسی بەخشەر دەتوانێت بەردەوامی بداتە ژیانی بەبێ کێشە  چونکە لە نەستەرگەرییەکەدا بەشێکی جگەری لێ دەکرێتەوە نەک هەموو جگەری.

هۆکارەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنەوەی جگەر

مێوبەندی (ڕەقبوونی) جگەر بڵاوترین هۆکاری چاندنەوەی جگەرە، بەڵام دەکرێت بۆ ئەوانەش ئەنجام بدریت کە توشی پەککەورنی لەناکاوی جگەر بوون، کە دەکرێت هۆکارەکەی هەوکردنی جگەر یان بەرکەوتنی جگەر بە زەبرێک یان جگە لەوانە بێت، هەندێک حاڵەت هەن کە چاندنەوەی جگەر تێیدا ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش: 

- هەوکردنی درێژخایەنی جگەری: هاوکات لەگەڵ مێوبەندی جگەر.
- هەوکردنی جۆگەی زراوی یەکەمی: کە تیکچوونێکی دەگمەنی کۆئەندامی بەرگرییە کە دەبیتە هۆی هیرشکردنی جەستە بۆسەر خانەکانی زراو.
- هەوکردنە ڕەقبوونی جۆگەی زراو: کە دەبێتە هۆی داخرانی جۆگەی زراو کە وادەکات زراو بگەرێتەوە بۆ شانەکانی جگەر و ئازاریان پێ بگەیەنێت.
- داخرانی جۆگەی زراو: داخرانی تەواوی جۆگەی زراوە، کە نەخۆشییەکی دەگمەنە و لە منداڵاندا دەبێتە هۆی زەردوویی پێشوەخت.
- خواردنەوەی کهول بە شێوەیەکی درێژخایەن.
- نەخۆشی وێلسن: کە نەخۆشییەکی درێژخایەنە  و دەبیتە هۆی کۆبوونەوەی مس لە زۆربەی ئەندامەکاندا و لە ناویاندا جگەر.
- نەخۆشی ڕەنگبوونی خوێن: کە نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاسن لە دڵ و مێشک و جگەردا و دەبیتە هۆی نەخۆشی جیاواز.
- کەمی ئەلفا ١ ئەنتیتریپسین.

پێویستە ئەوەش بزانرێت کە ئەو نەخۆشییانەی کە هۆکارەکانیان کۆنترۆڵ ناکرێن نەشتەرگەری چاندنەوەی جگەریان بۆ ئەنجام نادرێت، هەروەها هەندێک حاڵەتی پزیشکی هەن کە رێگری لە نەخۆشەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنەوەی جگەر، هەروەها لەسەر نەخۆش پێویستە کە ڕجیمی خۆراکی بکات و بەتەواوەتی دوور بکەوێتەوە لە خواردنەوەی کهول پاش چاندنی جگەر بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی کارایی جگەری چێنراو، چونکە ئەو نەخۆشەی توشی پەککەوتنی جگەری چێنراو دەبێت ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی تری سەرکەوتووی کەم دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



1336 بینین