پیاسە کردن بۆ تەندروستیەکی باش

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-02-16:23:00 - کۆدی بابەت: 6475
پیاسە کردن بۆ تەندروستیەکی باش

ناوه‌ڕۆك

پیاسە کردن

پیاسەکردن ڕێگایەکی باشە بۆ باشترکردن یاخود پاراستنی تەندروستی گشتیت، تەنیا 30 خولەک پیاسەکردن هەموو ڕۆژێک دەتوانێت پتەوی دڵ و دەمارەکان زیاد بکات و ئێسکەکان بەهێز بکات و چەوری زیادەی لەش کەم بکاتەوە و هێز و خۆڕاگری ماسولکە بەهێز بکات، هەروەها دەتوانێت مەترسی پەرەسەندنی بارودۆخەکانی وەک نەخۆشی دڵ، شەکرەی جۆری 2، تەنک بوونی ئێسک (گۆڕانی ئێسکی سەخت بۆ ئێسکی ئیسفنجی) و هەندێک لە شێرپەنجەکان کەمبکاتەوە، جیاواز لە هەندێک شێوەکانی تری وەرزشکردن، ڕۆیشتن ئازادە (سەربەخۆیە) و پێویستی بە هیچ ئامێر و ڕاهێنانێکی تایبەت نییە.

چالاکی جەستەیی پێویست ناکات بەهێز بێت یان بۆ ماوەیەکی درێژ ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی تەندروستیت باشتر بکات، لە توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجامدرا لەسەر ئەو ژنانەی چالاکی وەرزشیان نییە دەرکەوت کە تەنانەت ئاستی نزمی وەرزشکردن نزیکەی ٧٥ خولەک لە هەفتەیەکدا ئاستی لەشجوانییانی بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کرد، کاتێک بەراوردیان کرد بە گروپێک کە وەرزشیان نەدەکرد.

کاریگەری پیاسەکردن هێواشە، پێویستی بە کەمترین کەرەستە هەیە، دەکرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژدا ئەنجام بدرێت و دەکرێت ئەنجامبدرێت بەپێی خێرای خۆت، دەتوانی دەربچیت و پیاسەبکەیت بەبێ ئەوەی نیگەران بیت لە مەترسییەکانی پەیوەست بە هەندێک لە شێوە بەهێزەکانی وەرزشکردن، هەروەها پیاسەکردن پێکهاتەیەکی گەورەی چالاکی جەستەییە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە، بەتەمەنن، یان بۆ ماوەیەکی زۆر ڕاهێنانیان نەکردووە.

سودە تەندروستیەکانی پیاسە کردن

کاتێک کە تۆ پیاسە دەکەیت ئەوا تۆ کێشی لاشەی خۆت هەڵدەگریت، ئەمەش بە ڕاهێنانی کێشی هەڵگر دەناسرێت، هەندێک لە سودەکانی پیاسەکردن بریتن لە:

پیاسەکردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا

بۆ بەدەستهێنانی سوودە تەندروستییەکان، هەوڵ بدە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەگوێرەی ئەوەی دەتوانیت لە زۆربەی ڕۆژەکانی هەفتەدا پیاسە بکەیت، چالاکی مامناوەند وەک پیاسەکردن مەترسییەکی کەمی تەندروستی دروست دەکات بەڵام، ئەگەر بارودۆخێکی پزیشکیت هەیە، ئەوا پێش دەستپێکردنی هەر بەرنامەیەکی وەرزشی نوێ لە چالاکی جەستەیی، لەگەڵ دکتۆرەکەت گفتوگۆ بکە.

دروستکردنی چالاکی جەستەیی بۆ ناو ژیانت

ئەگەر زۆر سەختە کە لە یەک کاتدا بۆ ماوەی سی خولەک پیاسە بکەیت، ئەوا وەرزشەکە لە رۆژێکدا سێ جار بەشیوەی ئاسایی بچوک (دە خولەک) ئەنجام بدە (واتە سی خولەکە بۆ سێ کاتی جیاواز دابەش بکە) پاشان وردە وردە کاتەکەی زیاتر بکە، هەرچۆنێک بێت، ئەگەر ئامانجتان کەمکردنی کێش بێت، پێویستە ڕۆژانە زیاتر لە ٣٠ خولەک چالاکی جەستەیی ئەنجام بدەیت، تۆ هێشتا دەتوانیت ئەمە بەدەست بهێنیت بە دەست پێکردن بە چالاکی بچووکتر بەدرێژایی ڕۆژ و زیادکردنی ئەمانە لەشجوانیەکەت باشتر دەکات، چالاکی جەستەیی بنیاتنراوە بۆ پلانی ژیانی ڕۆژانە هەروەها یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ یارمەتیدان لە کەمبوونەوەی کێش و ڕاگرتنی کێش کاتێک لە دەست  دەرچووە.

پیاسەکردن بکە بە بەشێک لە رۆتینەکانت

هەوڵبدە پیاسەکردن بکەیت بە رۆتینێک بۆنمونە، هەوڵبدە کە هەموو رۆژێک لەهەمان کاتدا پیاسە بکەیت. لەبیرت بێت، تۆ هەمان بڕی وزە بەکاردێنیت، گرنگ نییە لە چ کاتێکی رۆژ پیاسە دەکەیت، بۆیە ئەوە ئەنجامبدە کە گونجاوترینە بۆ تۆ، تۆ لەوانەیە ئەوە بدۆزیتەوە کە داوا لە کەسێک بکەیت کە لەگەڵتدا پیاسە بکات وە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە چالاکیەکی ئاسایی، هه‌ندێك له‌ خه‌لكی پێیان وایه‌ پارێزگاریكردن به‌هۆی لیستێكه‌وه‌ یاخود خشته‌ی چالاكی كاره‌كه‌ ئاسانتر ده‌بێت


سەرچاوەکان



631 بینین