نەخۆشی شەکرە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-04:56:00 - کۆدی بابەت: 3140
نەخۆشی شەکرە

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی شەکرە


بە نائاسایی چوونە سەرێی شەکری خوێن (گلۆگۆز)، دەگوترێ  نەخۆشی شەکرە. ڕادەی ئاسای شەکری خوێن بەیانیان و بە زگی بەتاڵ ٧ تا ١١٠ میلی گرامە. شەکری خوێن پاش خواردن دەچێتە سەر و دوای دوو کاتژمێر دەگەرێتەوە ڕادەی ئاسای خۆی، هۆرمۆنی ئەنسۆلین کە لە پەنکریاس بەرهەم دێ، بەرپرسی ڕاگرتن و پاراستنی ڕادەی شەکری خوێنە و چەندایەتی ڕاگواستنی گلۆگۆز بۆ ناو سیللولەکان یان عەمبارکردنی بۆ کاتی پێویست لە ژێر چاودێری ئەودایە، پآش نان خواردن چوونە سەرێی شەکری خوێن کار دەکاتە سەر پەنکرایس تا ئەنسۆلین بەرهەم بێنیت و وردە وردە شەکری خوێن کەم دەکاتەوە، چۆن ماسوولەکەکان بۆ ووزەی خۆیان لە گلۆگۆز کەڵک وەردەگرن، ڕادەی گلۆگۆز پاش جووڵان و چالاکی فیزیکی لەش کەم دەکاتەوە، فشاری ڕۆحی نەخۆشییەکان (تەنانەت هەڵامەتێکی ئاسایی) و کەمکاری گەدە کە بە هۆی بە تەواوەتی نەهاڕینی خوارەمەنیەکانەوە یان مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە گەدەدا، دەبنە هۆی چوونە سەرێی شەکری خوێن.

هۆ و چەشنەکانی نەخۆشی شەکرە 


نەخۆشی شەکرە کاتێک پەیدا دەبێ کە پەنکریاس نەتوانێ ئەنسۆلین بەرهەم بێنێ یان سیللولەکانی لەش بە ئەنسۆلین وەڵام نەدەنەوە. هەر بۆیەش نەخۆشی شەکرە بە دوو چەشنی بەستراوە (گروپی یەک) و نەبەستراوە (گروپی دووەم) بە ئەنسۆلین دابەش دەکرێ. زانایان لە سەر ئەو بڕوایەن کە لە چەشنی یەک بەستراوە بە ئەنسۆلیندا، هۆیەکانی ژینگە و لەوانەیە نەخۆشییە بۆماوەییەکان یان هۆیەکانی خواردن کە لە کاتی مناڵی و گەنجێتیدا ببنە هۆکاری تێکچوون و خراپ بوونی سیللولەکانی پێکهێنەری ئەنسۆلین پاش تێکدانی سیستەمی بەرگری لەش، پێدەچێ بوونی بواری بۆهێڵ لە پێکهێنانی ئەم چەشنە مەرجی سەرەکی بێ، ئەم چەشنە زیاتر لە تەمەنی پێش ٣٠ ساڵیدا دەبیندرێ. 
لە چەشنی نەبەسراو بە ئەنسۆلیندا، پەنکریاس بۆ قەرەبووی ئەوەی کە سیللولەکانی لەش وەڵامی ئەنسۆلین نادەنەوە، دەست دەکا بە بەرهەم ‌هێنانی هەرچی زیاتری ئەنسۆلین، ئەم ڕەوتە ئەوەندە درێژە دەکێشێ تا پەنکریاس ئیتر ناتوانێ ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێ. ئەم چەشنە زۆرتر دەبێندرێ و پآش تەمەنی ٣٠ ساڵەیی سەرهەڵدەدات، قەڵەوی یەکێک لە هۆیە سەرەکیەکانی ئەم نەخۆشیەیە، بە واتایەک ٨٠ تا ٩٠ لە سەدی نەخۆشەکان قەڵەون ، ژن و پیاو وەک یەک تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:
نیشانەکانی سەرەتایی ئەم نەخۆشیە بە هۆی چوونە سەرێی شەکری خوێنە، کاتێک شەکری خوێن دەچێتە سەرێ یانی دەگاتە ١٦٠ یا ١٨٠، کلوکۆز بە هۆی گورچیلەوە دەڕژێتە ناو میزەوە، گورچیلەکان بۆ تراو کردنەوەی میز ئاوێکی زیاتر دەکەن بە میز، هەر بۆیەش یەکەم نیشانەی نەخۆشی زیاد بوونی میزە، بەو پێیەش توانیایەتی زۆر بۆ قەرەبووی کەم بوونی ئاو لە لەشدا . نەخۆش کز دەبێ و بۆ قەرەبوونی ئەو کزییە دەبێ زۆر بخوا (زۆر خۆری) .

نیشانەکانی تری نەخۆشییەکە بریتین لە :
پێش چاو ڕەش بوون.
خەواڵویەتی.
دڵ تێکەڵهاتن،
کەم بوونەوەی هێزی لەش لە کاتی ‌هەڵسوڕان و چالاکیدا.
لە دیابێتی چەشنی یەک یا بەستراوە بە ئەنسۆلیندا، ئەم نیشانانە زۆر بە خێرای پەیدا دەبن و لەوانەیە نەخۆش تووشی  لە هۆش خۆچوون (کۆما) بکەن. لەم حاڵەتەدا چۆن بە هۆی نەبوونی ئەنسۆلیین سیللولەکان ناتوانن ووزە خۆیان شەکر بسووتێنن، پەنا دەبەنە بەر چەوری، ئەوەش وردە وردە نەخۆش بەرەو کۆما دەبات،


سەرچاوەکان



8839 بینین