هەوکردنی ڕەنگێنەی چاو

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-02-16:46:00 - کۆدی بابەت: 6477
هەوکردنی ڕەنگێنەی چاو

ناوه‌ڕۆك

هەوکردنی ڕەنگێنە

هەوکردنی ڕەنگێنە ڕوودەدات ڕەنگێنە بەشە ڕەنگکراوەکەی چاوە کە دەوری بیلبیلەی داوە و بەرپرسە لە ڕێکخستنی بڕی ئەو ڕووناکییەی کە دەچێتە چاوەوە بەهۆکاری نەزانراو تاکوو ئێستا، هەوکردنی ڕەنگێنە کە ناسراوە بە ترێیە هەوکردنی پێشەوە، جۆرێکە لە ترێیە هەوکردنەکان، لە بەناوبانگترین جۆرەکانییەتی و بێ مەترسیترین جۆریەتی، هەوکردنی ڕەنگێنەی چاو لە یەک چاودا ڕوودەدات، یان دەکرێت لە هەمان کاتدا توشی هەردوو چاو ببێت و بە شێوەیەکی لەناکاو، دەکرێت بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بێت، دابەشیش دەکرێت بۆ هەوکردنی توندی ڕەنگێنە، کە لەم جۆرەیاندا نیشانەکان لە چەند کاتژمێر یان چەند ڕۆژێکدا دەردەکەون، جۆری دووەمیشی بریتییە لە هەوکردنی درێژخایەنی ڕەنگێنە، لەم جۆرەیاندا بەهێواشی نیشانەکان دەردەکەون و ڕەنگە بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوام بن.

نیشانەکانی هەوکردنی رەنگێنە

کەسی توشبوو دەناڵێنێت بەدەست هەندێک نیشانەوە، کە ڕەنگە لەناکاو دەربکەون، نیشانەکانیش بەپێی جۆری هەوکردنەکە دەگۆڕێن، لە گرنگترین نیشانەکانیش:

- لە هەوکردنی توندی ڕەنگێنەدا: کەسەکە هەست بە ئازاریکی زۆر دەکات لە چاوەکانیدا، سووربوونەوەی چاو، هەستیاری بە ڕووناکی، زیادبوونی فرمێسکی چاو، گۆڕانکاری لە بینایی، بە زۆریش لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا نیشانەکان دەردەکەون.
- هەوکردنی درێژخایەنی ڕەنگێنەی چاو: لەم جۆرەیاندا نیشانەکان کەمتر قورسن، بە شێوەیەکی سەرەکیش ناڕوونی بینایی و کەمێک ئازار و سووربوونەوەی چاو لەخۆدەگرێت.

هۆکارەکانی هەوکردنی ڕەنگێنە

هۆکارەکانی هەوکردنی ڕەنگێنەی چاو تاکوو ئێستاش بە باشی نەزانراوە، بەڵام هەندێک کارتێکەر ڕۆڵیان هەیە لە زیادکردنی ئەگەری توشبوون بە هەوکردنەکە، لە گرنگترین هۆکارەکانیش بریتین لە:

- پێکران یان بەرکەوتنی چاو: پێکرانی چاو، بەرکەوتنێکی توند یان سووتانی چاو بە ماددە کیمیاییەکان ڕەنگە ببنە هۆی هەوکردنی ڕەنگێنەی چاو.
- توشبوون بە هەندێک جۆری ڤایرۆسەکان: وەکوو توشبوون بە هێرپس.
- کارتێکەری بۆماوەیی: کەسانی توشبوو بە خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکان ئەگەری توشبوونیان بە هەوکردنی چاو زیاترە.
- دەرمان: هەندێک دەرمان دەبنە هۆی هەوکردنی چاو وەکوو ریڤاتۆبین و سیدرۆفۆفیر.
- تێکچوونە هەوکردنییەکان: وەکوو نەخۆشی کرۆن یان برینە هەوکردنی کۆڵۆن.

چارەسەری هەوکردنی ڕەنگێنە 

گرنگە ڕێگاکانی چارەسەری هەوکردنی ڕەنگێنە بزانرێت، چونکە لە ئەگەری چارەسەر نەکردنیدا ڕەنگە کۆمەڵێک لێکەوتەیان لێ بکەوێتەوە وەکوو نەخۆشی ئاوی شینی چاو، کۆبوونەوەی شلە لە تۆڕەی چاودا، جیابوونەوەی تۆڕەی چاو، کۆبوونەوەی ئاوی سپی یان لەدەستدانی بینایی، چارەسەرەکەش بە سەرەکی پشت دەبەستێت بە چارەسەرکردنی بینایی، کەمکردنەوەی ئازار و چارەسەری هەوکردن، ئەگەر هەوکردنەکەش هۆکارەکەی نەخۆشی یان دەرماب بوو ئەوە پێویستە چارەسەری هۆکاری سەرەکی بکرێت، لە گرنگترین رێگاکانی چارەسەریش:

- دڵۆپەی چاوی ستیرۆیدی: بۆ چارەسەری هەوکردنەکە.
- دڵۆپەی فراوانکردنی چاو: بۆ فراوانکردنی ڕەنگێنەی چاو و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری چاو کە دەرئەنجامی هەوکردنی ڕەنگێنەیە.
- دەرمانەکانی دژە هەوکردن: ئەگەر بە دڵۆپەی چاو چارەسەر نەبوون، ئەوە پزیشک پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی دەرمانەکانی ستیرۆید کە لە ڕێی دەمەوە دەدرێن. 


سەرچاوەکان



1392 بینین