گوڵەباخ

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-09-03-14:44:00 - کۆدی بابەت: 6487
گوڵەباخ

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی گوڵەباخ

گوڵەباغ یان گوڵەباخ لە ڕەگەزی Rosaـە، ڕەگەزی نزیکەی ١٠٠ جۆری ڕووەکە هەمیشە سەوزەکانە لە خێزانی گوڵی (Rosacea)ـیە، گوڵەباغەکان لە بنەڕەتدا ڕەسەنایەتییان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە کەمەرەییەکان لە باکووری هێمێسفێر، هەندێک لە لەبەر گوڵەکانیان دەچێنرێن، کە ڕەنگەکانیان ڕیزبەندی کراون بە چەند تۆنێکی جیاواز لە سپییەوە بۆ زەرد و پەمەیی و ڕەش و مارۆنی، وە زۆرینەشیان بۆنێکی خۆشیان هەیە، کە جیاوازە بەپێی جیاوازی گوڵەکان و هەلومەرجی کەشوهەوا، هەندێک جۆری گوڵەکان ڕەسەنایەتیان دەگەڕێتەوە بۆ ئاسیا، ژمارەیەکی کەمتریان دەگەڕێنەوە بۆ ئەمریکای باکوور و ئەورووپا و باکوری ڕۆژئاوای ئەفریقا، گوڵەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان بە ئاسانی دەتوخمێندرێن، کە ئەمە دەبێتە هۆی دروست بوونی جۆرێکی نوێ لە تێکەڵەی دایک و باوکەکان، وە کاری دۆزینەوەی جۆری بنەڕەت گران دەکات، کەمتر لە ١٠ جۆری گوڵە ڕەسەنەکانی ئاسیا بەشدار بوون لە توخماندنەکە لە کۆتاییدا چەندین جۆری گوڵی باخچەی بەرهەم هێنا.

باسکردنی فیزیایی

گوڵەکان ڕێک ڕاوەستاون، خشۆکن، هەڵگەڕاون، لقەکانی بە چەندین بەرگری گەورە و بچوک داپۆشراون بۆ پارێزگاری کە پێیان دەوترێت دڕکەکان، گەڵاکان شێوە جیاواز و تێکەڵی یەکن بە شێوەی چڕ، بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ گەڵای شێوە هێلکەیی کە بە چڕی تیژن.

گوڵەباغی سروشتی بە شێوەیەکی ئاسایی پێنج گوڵاڵەیان هەیە، لە کاتێکدا گوڵەباغە کشتوکاڵیەکان زۆرجار دووانن (بەچەند کۆمەڵە گوڵدانێک)، مەودای قەبارەی گوڵەباغەکان لە بچووکتریندا 1.25 سانتیمەتر (0.5 ئینچ) دەبێت، لە ئەندازەی گوڵی دوو ڕەگ کە زیاتر لە 17.5 سانتیمەتر (7 ئینچ) دەپێوێت. ڕووەکی گوڵەباغ هەندێک جار بەردارە.

گوڵەکان ڕووبەڕووی ژەهراوی بوون دەبنەوە لە ڕێگەی تووشبوون بە نەخۆشی، کە زۆربەیان بەهۆی کەڕووەوە دروست دەبن، کەڕووی شێوە تۆز کە ڕەنگێکی خۆڵەمێشی هەیەلەسەر ڕووکەشی گەڵا کۆن و تازەکان دەردەکەوێت. کەڕووی ڕەش وەک پەڵەی ڕەش دەردەکەون لەسەر گەڵاکان و دەبێتە هۆی وەراندنی گەڵاکان، هەروەها نەخۆشییەکی دیکەی باوی گوڵ ژەنگ هەڵهێنانە، هەندێک جار سنەکان کە مێرووی باون دەبنە هۆی ئافاتی گەڵاکان.

جۆرە سەرەکییەکان و دووڕەگەکان

گوڵەبا‌‌غەکانی گوڵی داماسک (Rosa×Damascena) و چەند جۆرێکی تر سەرچاوەی گوڵاون کە لە عەتردا بەکارهێنراون، هەندێک جۆری دیکە، بە تایبەتی گوڵی ڕوگۆسا کە دەخورێت، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین Cـن و هەندێ جار بۆ زیادکرنی بەرگری جەستە بەکاردێن.

چەند جۆرێکی سەرەکی گوڵەباغ هەیە، باشترین و بەناوبانگترین جۆر ئەوەیە کە گوڵی چینی و گوڵی ئەورووپی توخمێندراون و لێک دراون گوڵێکی نوێ بەرهەمهێنراوە کە پێی دەوترێت hybrid tea roses کە پێکهاتەی زۆرینەی ئەو گوڵانە پێکدەهێنێت کە لە خانووە کشتوکاڵییەکان و باخچەکاندا گەشەیان کردووە و لە دووکانی گوڵفرۆشەکاندا دەفرۆشرێن، گوڵی پۆلیانتا پۆلێک لە گوڵە پتەوەکانن کە چەپکە گوڵ لە خونچە بچوکەکان بەرهەم دەهێنن، گوڵی فلۆریبوندا توخمێندراوی توندن کە لە ئەنجامی توخماندنی گوڵی hybrid teas  لەگەڵ پۆلیانتا بەرهەم هاتوون.

گوڵەکانی گراندیفلۆرە دوڕەگن لە نێوان فلۆریبوندا و hybrid teas ، گراندیفلۆرس گوڵی هەیە کە گەورەترن و کەمترن لە فلۆریبونداس، بەڵام بچووکتر و زۆرترن لە hybrid teas، لە نێوان جۆرە نوێیەکانی دیکەی گوڵەبا‌‌غ، گوڵی هەڵگەڕاو هەیە کە قەد و لقەکانی باریک و لاوازن و کەپریان بۆ دروست دەکرێت تا پیایدا هەڵبگەڕێن، بە تێکڕایی هەزاران جۆری ناسراو و چەندەها جۆری نەناسراو هەیە لە گوڵەباغ.


سەرچاوەکان



1296 بینین