یەکەی پێوانی بارستە 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-17-16:40:00 - کۆدی بابەت: 6607
یەکەی پێوانی بارستە 

ناوه‌ڕۆك

بارستە

دەستەواژەی بارستە دەستەواژەیەکی زانستییە کە وەسفی چڕی و جۆری گەردیلەکانی ناو تەنێک دەکات، بارستە تایبەتمەندییەکی سەرەکی هەموو ماددەکانە، کە دەناسرێت بە کورتهێنانی خودی یان بەرهەڵستکەری خێرابوون کە تەنەکە هەیەتی، هەروەها ڕێژەی نێوان خێرایی و هێزە، ئەویش بەپێی یاسای دووەمی نیوتن بۆ جوڵە کە هێزی بەدەستهاتوو دەکاتە لێدانی بارستەکە بە خێرایی، بە واتایەکی تر تاکوو بارستەی تەنەکە زیاتر بکات هێزی زیاتر پێویستە بۆ جوڵاندنی، کە پێوانی بارستە دەکرێت بە ڕاددەی بەرگری تەنەکە بۆ هەر گۆڕانێک لە ئاڕاستەی یان خێراییەکەی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزێکدا، بۆیە دەکرێت پێوانەی بکرێت لەکاتی هەبوونی هێز و خێرایی، جێی بیرهێنانەوەیە کە پێوانەی بارستە بە ترازووی سێ تیشکی دەکرێت، هەروەها بە پیتی m ئاماژە بۆ بارستە دەکرێت. 

یەکەی پێوانەی بارستە

یەکەی پێوانەی بارستە "بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی" بەو یەکەیە دادەنرێت کە تەنەکانی تری پێ بەراورد دەکرێت، ئەویش بریتییە لە لوولەکی پلاتین و ئیریدیۆم لە هەر کیلۆگرامێکدا، ئەم یەکەیەش بە گشتی پێی دەوترێت کیلۆگرامی نموونەیی نێودەوڵەتی، کە پارێزراوە لە نوسینگەی نێودەوڵەتی کێش و پێوانەکان لە فەڕەنسا، بەدیاریکراویش لە سیڤەر، کە یەکەی پێوانەی بارستە بەپێی سیستمی مەتری بریتییە لە کیلۆگرام و هەریەکە لە گرام و تەنیش t، بە زانینی ئەوەی کیلۆگرامێک هەزار گرامە و هەزار کیلۆگرامیش تەنێکە، جێی بیرهێنانەوەشە کە لەو وڵاتانەی هێشتاش بەکارهێنانی سیستمی ئینگلیزی پێوانەکردنیان لا باشترە لە سیستمی نێودەوڵەیی یەکەکان، کە پشت بە سلەگ دەبەستێت وەکوو یەکەی پێوانەی بارستە، کە هەر سلەگێک دەکاتە نزیکەی ٣٢,١٧ ڕەتڵ لەسەر ئاستی ڕووی دەریا.

جیاوازی بارستە و کێش

پاش زانینی یەکەی بارستە، پێویستە جیاوازی بارستە و کێش بزانرێت، چونکە زۆرجار ئەم دوو دەستەواژەیە تێکەڵ دەکرێت و لەجێی یەکتر بەکاردێن، بەڵام لە ڕاستیدا هەر یەک لەو دوو دەستەواژەیە واتای جیاواز و تایبەت بەخۆیان هەیە، بە جۆرێک بارستە بریتییە لە بڕی ماددە لە تەنێکدا، بەڵام کێش بریتییە لە چۆنییەتی کارتێکردنی کێش بۆ ئەو ماددەیە، کەواتە بارستە بڕی ماددەکەیە لە تەنەکەدا، بەڵام کێش پێوانەی بڕی هێزە کە کاردەکاتە سەر بارستەکە بەهۆی خێرابوونەوەی بەرهەمهاتوو بەهۆی کێشکردنی زەوییەوە، بەزۆری ئاماژە بە کێش دەکرێت بە هێمای W، کە دەکرێت پێوانەی کێش بکەین بە لێکدانی بارستەی تەنەکە لە خێرابوونەوە بەهۆی کێشکردنەوە.

لەکاتی بەراورد کردنی بارستە و کێشی لەشی تەنێکی نەجوڵاو لەسەر زەوی، ئەوە هەمان ئەنجام دەدەنە دەستەوە، بەڵام لەکاتی گۆڕینی شوێنی تەنەکە بە پشت بەستن بە کێشکردن، ئەوە بارستە بە جێگیری دەمێنێتەوە بەڵام کێش دەگۆڕێت، واتا بارستەی تەن جێگیرە و کێش گۆڕاوە، ئەویش بە پێوانکردنی تەنەکە جارێک لەسەر زەوی و جارێک لەسەر مانگ، چونکە کێش پشت دەبەستێت بە هێزی کێشکردن، چونکە دەکرێت کێش زیاد یان کەم بکات بە زیادبوون و کەمبوونی هێزی کێشکردن، بەڵام بارستە لە هەموو جێیەک یەکسانە و بەگۆڕانی شوێنەکەی گۆڕانکاری تێیدا ڕوونادات، لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت بارستە یەکسان بێت بە سفر، بەڵام کێشە دەکرێت بەهاکەی بگاتە سفر، ئەویش لە حاڵەتی نەبوونی هێزی کێشکردنێک کە کاربکاتە سەر تەنەکە، وەکوو ئەوەی لە بۆشاییدا بەدی دەکرێت، جێی بیرهێنانەوەشە کە بارستە بڕێکی بێ ئاڕاستەیە، واتا تەنها بڕ لەخۆ دەگرێت، بەڵام کێش برێکی ئاڕاستەدارە، واتا هەم بڕی هەیە و هەمیش ئاڕاستە.


سەرچاوەکان



3284 بینین