یاساکانی هێز

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-19-13:20:00 - کۆدی بابەت: 6630
یاساکانی هێز

ناوه‌ڕۆك

ئیسحاق نیوتن

ئیسحاق نیوتن یەکێک لە گەورەترین کەسایەتییەکانی مێژوو، زانای فیزیا و بیرکاری و گەردوون، کە لە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ساڵی ١٦٤٢ لە ئینگلتەرا لەدایکبووە، بە یەکێک لە بەناوبانگترین زاناکان دادەنرێت لە هەر سەردەمێکدا، کەسایەتییەکی سەرەکی شۆڕشی زانستییە، کە ژمارەیەکی زۆر داهێنان و دۆزینەوەی پێشکەشکرد کە کردییە کەسایەتییەکی کاریگەر لە گۆڕینی جیهان، کە یاساکانی جوڵە و کێشکردنی دانا کە بڕبڕەی پشتی فیزیای نوێیە، یەکەم تەلیسکۆبی کردەیشی بونیادنا، یەکەم کەسیشە لەسەر حسێبی خێرایی دەنگ کاری کرد، هەروەها چەندین بیردۆزی پێشکەشکرد دەربارەی تێکەڵکاری و جیاکاری و ئاسانکاری کرد لە توێژینەوەی زنجیرەی توانا و بیردۆزە دوو سنورییەکان، لە ساڵی ١٧٠٣ کرایە سەرۆکی کۆمەڵەی میری و نازناوی سوارچاکی زانستی پێ بەخشرا.

یاساکانی هێز

یەکێک لە گەورەترین داهێنانەکانی زانا ئیسحاق نیوتنە، بۆ تێگەیشتن لە یاساکانی هێز سەرەتا پێویستە لە خودی هێز حاڵی بین، کە بریتییە لە کارلێکە کردەییەکان لە نێوان بونەوەراندا و ئەو گۆڕانانەی لە کاتی جوڵەکاندا ڕوودەدەن، نیوتن پێناسەی هێزی کردووە و یاسای بۆ داناوە، بۆیە یەکەی پێوانەی هێز بەناوی ئەوەوە ناودەنرێت ئەویش وەکوو بەرزڕاگرتنی داهێنانەکانی، کە نیوتن سێ یاسای سەرەکی دانا بۆ هێز، ئەوانیش:

- یاسای یەکەمی نیوتن: کە یاسای یەکەمی جوڵەیە کە دەڵێت ئەگەر تەنەکە وەستاو بوو ئەوە ناگۆڕێت و ناجوڵێت و لە حاڵەتی پشوودا دەمێنێتەوە تاکوو هێزێکی دەرەکی کاری تێدەکات.

- یاسای دووەمی نیوتن: یاسای دووەمی نیوتن بە یاسای هێز و هەژمارکردنی دەناسرێت کە دەڵێت هێز یەکسانە بە گۆڕانکاری لە خێرایی بە گوێرەی بارستەیەکی جێگیر و یاسای هێز بەم جۆرەی لێدێت:

f=m*a

f= ئاماژەیە بۆ هێز 
m= بارستەی کارتێکراو 
a= خێرابوون لە تەنەکەدا

- یاسای سێیەمی نیوتن: ئەم یاسایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەموو کارێک کاردانەوەی هەیە، بە جۆرێک هەموو هێزێک کە کار لە تەنێک بکات هێزێکی دەرەکی پێچەوانەی هەیە.

جۆرەکانی هێز

هێز لە سروشتدا بە چەند شێوە و جۆرێک بوونی هەیە، لە بڵاوترین جۆرەکانیشی لە سروشتدا بریتین لە:

١- هێزی سەپێندراو: یەکێکە لە جۆرەکانی هێز کە بونەوەرێک بەسەر یەکێکی تردا دەیسەپێنێت، کە بە جۆرێک لە کارکردن و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەیەک دادەنرێت.

٢- هێزی کێشکردن: بریتییە لە هێزی کێشکردنی زەوی یان کێشکردنی گەردوونی لە نێوان تەنە ئاسمانییەکان و ئەستێرەکاندا، ئەم هێزە دروستدەبێت لەکاتی کارکردنی هەسارەکان لەسەر شتەکانی تر کە ڕادەکێشرێن بۆی و لە خولگەیەکی جێگیردا دەیانهێڵێتەوە.

٣- هێزی لێکخشان: کە ئەو هێزەیە کە دروستدەبێت کاتێک دوو تەن لێک دەخشێن، ئەمەش چەندین جۆری هەیە کە بە پێی جوڵە و خێرایی و پەستانی سەپێندراو لەکاتی کردەی بەریەککەوتنی تەنەکاندا دەگۆڕێت، بەمەش هێزی لێکخشاندنی جێگیر و جوڵاو پەیدا دەبێت.

٤- هێزی بەرهەڵستی هەوا: ئەم هێزە دروست دەبێت لە ئەنجامی کردەی بەرکەوتنی نێوان بەرگەهەوا و ئەو گازانە لە نێوان ئەو و بونەوەرە جوڵاوەکاندایە کە هێزێکی کەم و بچووکە ئەویش بەهۆی چڕی کەمی هەوا، هەربۆیە پشتگوێ دەخرێت لە کردەکانی هەژمارکردن و بیردۆزەکاندا.


سەرچاوەکان



6470 بینین