بۆچی منداڵ کە لاتبرد لە باوەشت دەگری؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-22-21:05:00 - کۆدی بابەت: 6677
بۆچی منداڵ کە لاتبرد لە باوەشت دەگری؟

ناوه‌ڕۆك

لە باوەشکردنی منداڵ

هەستێکی خۆشە بۆ دایک کاتێک منداڵەکەی لە باوەش دەکات، بەڵام دایکیش بە هۆی ئیش و کارییەوە ناتوانێت بەردەوام منداڵەکەی لە باوەشیدا بێت.
هەروەها منداڵیش پێی خۆشە کە بەردەوام لە باوەشی دایکیدا بێت و لێی جیانەبێتەوە یاخود دەکرێت کە ئەو کەسە تەنها دایکی نەبێت، چونکە هەندێک منداڵ کێشەیان نییە و دەچنە باوەشی هەموو کەسێکەوە.
گریانی منداڵ کاتێک لە باوەشی ناکەیت حاڵەتێکی نائاسایی نییە، دەکرێت منداڵەکە بە هۆی خەوهاتنەوه یاخود برسییەتی و ئازار و خۆپیس کردنەوە بگریت، بەڵام کێشەکە لێرەدایە کە منداڵەکە بە بێ هیچ هۆکارێک لەمانە بگریت و تەنها ئامانجی ئەوە بێت کە دایکی لە باوەشی بگرێت.

هۆکار چییە کە منداڵەکەت لابرد لە باوەشت دەگری؟

هاتنە ناو دونیایەکی نوێ

بۆ زۆرێک لە منداڵان هاتنە دەرەوە لە سکی دایکیان زۆر ناخۆشە و ڕانەهاتوون پێی پێیان باشترە کە هەمیشە شوێنەکەیان تاریک و تەنگ بێت و هەر بۆیە حەز دەکات بەردەوام لە باوەشدا بێت.

دڵەڕاوکێی جیابوونەوە

زۆر جار منداڵ حەز ناکات لە دایکی جیاببێتەوە، منداڵ بە نزیکەیی لە ٩ مانگیدا دەزانێت کە کەسێکی جیاوازە لە دایکی و بۆ خۆی کەسێکی تاکە ئەمە زۆر جار منداڵ تووشی دڵەڕاوکێ دەکات و هەر بۆیە کاتێک لێی جیادەبیتەوە زۆر دەگری و دەترسێت لەوەی کە بە جێی بهێڵیت و نەگەڕێیتەوە بۆ لای.


سەرچاوەکان



6567 بینین