خواردنەوەی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-27-13:35:00 - کۆدی بابەت: 6730
خواردنەوەی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

ناوه‌ڕۆك

خواردنەوەی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

نزیکەی لە سەدا ٧٠ ی لاشەمان لە ئاو پێکهاتووە، بەبێ ئاو مانەوەی مرۆڤ مەحاڵە، هەموو تاکێک پێویستە بە لایەنی کەمەوە ڕۆژانە نزیکەی ٢ لیتر ئاو بخواتەوە تاکوو بە چووست و چالاکی بمێنێتەوە، بەڵام بە هەمان شێوە پاراستنی ڕێژەی وەرگرتنی H2O بۆ دابەزاندنی کێش گرنگە، شلەمەنی بنچینەی دابەزاندنی کێشن چونکە کەمتر لە ٥ کالۆری لە پێکهاتەکەیاندا هەیە، هەروەها یارمەتی سووتانی کالۆری زیاتر دەدات و ئارەزووی خواردن ناهێڵێت، زۆرینە بڕوای وایە کە ئاوی شلەتێن بۆ دابەزاندنی کێش بە سوودە و لەکاتی پلانی کێش دابەزاندن پێشنیاری خواردنەوەی ئاوی شلەتێنت بۆ دەکرێت.

ئاوی سارد

خواردنەوەی ئاوی سارد هەستێکی خۆشت پێدەبەخشێت، بەتایبەتی لە ڕۆژە گەرمەکانی هاویندا، بەڵام خواردنەوەی ئاوی سارد چەندین زیانی هەیە کە بریتین لە:

١- کرژبوونی دەمارەکانی خوێن: ئاوی سارد یان خواردنەوەی سارد چەوری لە ناو خوێنی دەمارەکانی لەشدا ڕەق دەکات و وایلێدەکات کە مژینی خۆراکەکە زەحمەت بێت.

٢- خواردنەوەی ئاوی سارد لە کاتی نانخواردن: خواردنەوەی ئاوی سارد لەکاتی نانخواردندا دەتوانێت ڕێگر بێت لە پرۆسەی هەرسکردن، چونکە لەوکاتەدا جەستەمان ئەرکێکی زیاتری دەبێت کە ئەویش ڕێکخستنی پلەی گەرمای ئاوە ساردەکەیە کە دەیخۆینەوە.

٣- ئازاری قوڕگ: هەروەها ئاوی سارد دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری قوڕگ چونکە لەشی ئێمە هەندێک جار لینجە ماددەی زیادە بەرهەم دەهێنێت کاتێک کە لەگەڵ ئاوی سارد کارلێک دەکات.

ئاوی گەرم

ئاوی گەرم یاخود ئاوی شلەتێن چەندین سوودی تەندروستی هەیە کە بریتین لە:

١- باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن: خواردنەوەی ئاوی گەرم یاخود شلەتێن پێش نانخواردن دەتوانێت ببێتە هۆی خێرایی زیندەچالاکییەکان و پرۆسەی هەرسکردن.

٢- لابردنی ژەهری ناو لاشە: خواردنەوەی پەرادخێک ئاوی گەرم یاخود شلەتێن پێش نانی بەیانی یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی ژەهری لاشەت.

٣- باشترکردنی میزاج: لەوانەیە نامۆ بێت، بەڵام خواردنەوەی ئاوی گەرم یاخود شلەتێن دەبێتە هۆی باشترکردنی میزاجت، هەروەک لە توێژینەوەیەک ئاماژەی پێدراوە، دەتوانێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت باشتر بکات.

٤- نەمانی قەبزی: خواردنەوەی ئاوی گەرم یاخود شلەتێن بە گەدەی بەتاڵ دەتوانێت ببێتە هۆی ئاسایی کردنەوەی جووڵەی ڕیخۆڵەکان، ئەگەر تۆ هەموو بەیانیەک پیاڵەیەک ئاوی گەرم بخۆیتەوە، ئەوا تووشی قەبزی نابیت.

خواردنەوەی ئاوی سارد باشترە یاخود گەرم بۆ دابەزاندنی کێش؟

ئاوی گەرم سودی زۆری تەندروستی هەیە بە بەراورد بە ئاوی سارد، بەڵام کاتێک باس لە دابەزینی کێش دەکرێت، پلەی گەرمی ئاو بە ڕاستی گرنگ نیە، گرنگە لەکاتی هەوڵدان بۆ لە دەستدانی کێش ئاوێکی زۆر بخورێتەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئاوی گەرم پرۆسەی دابەزینی کێش خێراتر دەکات یاخود ئاوی سارد، زۆر هۆکار هەن کە بەرپرسیارن لە کەمکردنەوەی کێش و تۆ ناتوانیت تەنها پشت بە ئاوی گەرم ببەستیت بۆی، تۆ پێویستە خۆراکی تەندروست بخۆیت و شوێن ڕۆتینێکی ڕاهێنانی توند بکەویت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر کێش لە دەست بدەیت، لە هەموو خواردنە ناتەواوەکان دووربکەوەرەوە و میوەی نوێ و سەوزەی زیاتر لە ڕێجیمەکەتدا بەکاربێنە.


سەرچاوەکان



563 بینین