پەرەپێدانی گفتوگۆکردن

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-10-03-14:35:00 - کۆدی بابەت: 6776
پەرەپێدانی گفتوگۆکردن

ناوه‌ڕۆك

شارەزایی گفتوگۆکردن

شارەزایی گفتوگۆکردن زۆر گرنگە بۆ هەموو کەس، سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە تەمەنی منداڵییەوە قسە دەکەین بەڵام هەندێک کەس بەتایبەت کەسانی تازە پێگەیشتوو شێوازی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ بەرامبەردا زۆر باش نییە و شارەزاییەکی باشیان نییە، بۆیە پێویستە هەمووان سووربن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی شێوازی گفتوگۆکردن.

هەندێک ڕێگا بۆ پەرەدان بە شارەزایی گفتوگۆکردن

  • بە وریاییەوە گوێ لە بەرامبەرەکەت بگرە: چالاک بە لەکاتی گوێ گرتندا، واتە بەتەواوی گوێ لە کەسی بەرامبەر بگرە و تەنها سەرنجت لەسەر قسەکانی بێت و خەیاڵت لای هیچ شتێکی دیکە نەبێت، ئەو کەسانەی کە شارەزایی گفتوگۆکردنیان باش نییە تەنها چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە نۆرەیان بێت و قسە بکەن، بەبێ ئەوەی بە تێگەیشتنەوە گوێ لە بەرامبەر بگرن و لە قسەکانیان تێبگەن.
  • زانینی خاڵی هاوبەشی نێوانتان: باشترین ڕێگا بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو کەسەی قسەی لەگەڵدا دەکەیت ئەوەیە کە پێویستە قسە لەسەر ئەو خولیا و چالاکییە پەسەندانە بکەن کە هاوبەشن لە نێوانتاندا، هەوڵ بدە زانیاری دەربارەی ئەزموونەکانی خۆت بخەیتەڕوو وە ئاماژە بە چالاکیەک بکە کە پێشتر ئەنجامت داوە یان هەر کارێک کە بەلاتەوە گرنگە.
  • بە ئارامی بدوێ و پشوو وەربگرە: کاتێک کە ئێمە دەشڵەژێین زۆر ئاسانە کە بە خێرایی قسە بکەین و هەموو شتەکان بە زووترین کات بڵێین، زۆر جار ئەمە دەبێتە هۆی هەڵەکردن یان تێکەڵبوونی زمان یان وتنی شتانی هەڵە، هەوڵبدە بە خێراییەکی کەمتر لە سروشتی خۆت قسە بکەیت کە ئەمە یارمەتیت دەدات زیاتر بیربکەیتەوە و تەنانەت یارمەتیت دەدات پشوو بدەیت و بەرامبەرەکەت زیاتر ئارەزووی گوێگرتن بکات.
  • دووربە لە دابڕان: بۆ ئەوەی گفتوگۆکردنەکەت سروشتی بێت پێویستە بەردەوام بێت، پچڕان و دابڕان دەتوانێت ببێتە هۆکاری تێکدانی گفتوگۆ ئەگەر پێویستت بە پشوو بوو هەوڵبدە پاش ئەوەی کەسی بەرامبەر قسەکەی تەواو کرد پشوو بدەیت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی دابڕان و تێکدانی گفتوگۆ.
  • زمانی جەستە: زۆرجار زمانی جەستە کاریگەرترە لە قسە چونکە هۆکارە بۆ هەڵسەنگاندنی کەسایەتیت، وە هۆکاری پیشاندانی هەست و سۆزە بەرامبەر ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دەکەیت.


سەرچاوەکان



2471 بینین