چاودێری دایک دوای لەبارچوونی منداڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-11-04-21:15:00 - کۆدی بابەت: 7089
چاودێری دایک دوای لەبارچوونی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لەبارچوونی منداڵ حاڵەتێکی بە ئازارە و هیچی کەمتر نییە لە منداڵبوون و بگرە هەندێک خانم دەڵێن لە منداڵبوونیش بە ئازارترە، دوای منداڵ لەبارچوونەکە پێویستە دایکەکە بە باشترین شێوە چاودێری بکرێت تاکوو دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

چاودێریکردنی دایک دوای کورتاج بۆ لەبارچوون

کورتاج یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ هێنانە دەرەوەی منداڵە لەبارچووەکە لە منداڵدانی دایکەکەدا، ئەم ڕێگایە مەترسی خوێنبەربوون کەم دەکاتەوە لە دایکەکەدا، ڕێگاکانی چاودێری دوای کورتاج بریتین لەم ڕێگایانە:

  • دەبێت تاکوو ٤٨ کاتژمێر پشوودانێکی تەواوت هەبێت.
  • بۆ ماوەی ٢ هەفتە دوورکەویتەوە لە پەیوەندی جووتبوون.
  • ئەگەر ئازاری زۆر و خوێنبەربوونی توندت هەبوو دەبێت بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەیت.
  • دوای کورتاج واباشترە کە بۆ ماوەی مانگێک دوورکەویتەوە لە هەوڵدان بۆ دووگیانییەکی دیکە.
  • لەم ماوەیەدا شلەمەنی زۆر بخورێتەوە.
  • دوورکەویتەوە لە بەرزکردنەوەی شتی قورس.
  • بۆ ماوەی٢ هەفتە وەرزش نەکەیت.

ڕێگاکانی چاودێریکردنی دایک دوای لەبارچوون

پشوودان

پشوودانی تەواو یەکێکە لە ڕێگا گرنگەکانی چاودێری دایک دوای لەبارچوونی منداڵ، چونکە دایک دوای لەبارچوون زۆر لاواز بووە و پێویستی بە یارمەتیدانە هەروەها ئاو خواردنەوەی زۆر و خۆراکی گونجاو و پاراستنی پاکوخاوێنی زۆر گرنگ، ئەگەر لەبارچوون لە مانگی یەکەم و دووەمی دووگیانیدا ڕووبدات ئاسانترە و ئەگەریش لەبارچوونەکە گشتی بێت ئەوا چاودێریکردنی دایک دوای لەبارچوونەکە ئەوەندە قورس نییە و بە ماوەیەک پشوودان دەتوانێت چاک ببێت.

چاودێریکردنی خۆراکی دایک دوای لەبارچوون

لەبارچوون بە خوێنبەربوون دەست پێ دەکات یاخود لەگەڵیایەتی، لەدەستدانی بڕێکی زۆریش لە خوێن دەبێتە هۆی لەدەستدانی ماددەی ئاسن، هەر بۆیە خۆراکی دروست و وزەبەخش لەم کاتەدا زۆر گرنگە، باشترین ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن و بریتین لەمانە:

هەروەها خواردنی ڕازیانە سوودبەخشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سک و ڕێگریش دەکات لە شێرپەنجەی منداڵدان.

چاودێریکردنی دایک لە ماڵەوە دوای لەبارچوون

  • بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سک جەوەنەی گەرم بەکاربهێنە و بیخە سەر سکت.
  • پاکوخاوێنبە و بەردەوام دەست و ڕوخسارت پاک ڕاگرە و بیشۆ.
  • بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ماڵەوە تەنها پشوو بدە.
  • ئەگەر مەمکت ئازاری هەبوو، ستیان مەبەستە یاخود ستیانی نەرم بەکاربهێنە.
  • پلەی گەرمی جەستەت بپێوە و ئەگەر پلەکەی بەرز بوو سەردانی پزیشک بکە.

چاودێریکردنی دەروونی دوای لەبارچوون

جگە لە نیشانە جەستەییەکان دایکەکە نیشانەی دەروونیشی دەبێت و قورسە لەبارچوون و مەرگی منداڵەکەی و کۆمەڵێک نیشانە دەردەکەوێت لە دایکەکەدا وەک، پەشیمانی، هەستکردن بە تاوان، حەزکردن بە تەنهایی، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتانە پێویستە هاوکاری بکرێن لەلایەن دەورووبەرەوە و نەهێڵن بە تەنهابن و دڵیان بدرێتەوە و دڵخۆش بکرێن.


سەرچاوەکان



3326 بینین