ڕووباری میسیسیپی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-11-05-10:15:00 - کۆدی بابەت: 7094
ڕووباری میسیسیپی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ڕووباری میسیسیپی

ڕووباری میسیسیپی (بە ئینگلیزی Mississippi)، دووەم درێژترین ڕووبارە و دووەم گەورەترین ڕووباری سەرەکی سیستەمی ئاوەڕۆیە لە کیشوەری باکووری ئەمریکا، هەروەها دووەم ڕووباری سیستەمی ئاوەڕۆی کەنداوی هەدسنە، ئەم ڕووبارە لە سەرچاوەی دێرینی خۆی لە دەریاچەی ئیتاسکا لە باکووری مینیسۆتاوە بە درێژایی 2340 میل (3,770 کم) لە بەشی باشوورەوە هەڵدەقوڵێت بۆ دەلتای ڕووباری میسیسیپی لە کەنداوی مەکسیک، بە ژمارەیەکی زۆر لق و پۆپەکانیەوە ئەستێڵکی ڕووباری میسیسیپی هەموو یان بەشەکانی 32 ویلایەتەکانی ئەمریکا و دوو هەرێمی کەنەدیدا لە نێوان چیای ڕۆکی و ئاپەلەیشن دەڕوات، جۆگەی سەرەکی ڕووباری میسیسیپی بەتەواوی لەناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە و ڕووبەری ڕووی ڕووبارەکه 1151,000 میل دووجایە (2,980,000 کیلۆمەتر دووجایە) کە تەنیا نزیکەیی لەسەدا یەکی لە وڵاتی کەنەدایە، ڕووباری میسیسیپی لە ڕووی قەبارەی ئاوەکەیەوە لە پلەی چواردەیەم گەورەترین ڕووباری جیهاندایە، ئەمریکییە ڕەسەنەکان بەدرێژایی ڕووباری میسیسیپی و لق و پۆپی ڕووبارەکە بۆ ماوەی هەزاران ساڵە ژیاون، زۆربەیان ڕاوچی و گەڕوان بوون، بەڵام هەندێکیان وەکو ئەندامی گەلانی سوورپێست خەریکی کشتوکاڵ و بەشارستانیەت‌کردنی ناوچەکە بوون، هاتنی ئەوروپیەکان لە سەدەی 16دا شێوازی ڕەسەنی ژیانی گۆڕی وەک دۆزەرەوە سەرەتاییەکان، پاشان دانیشتووانی ئەم ناوچەیە سەرکێشییان کرد بۆ ناو حەوزی ڕووبارەکە، سەرەتا ڕووبارەکە وەک بەربەستێک بەکاردەهێنرا و شێوەی سنوورێکی پێکدەهێنا بۆ وڵاتانی ئیسپانیای نوێ و فەرەنسای نوێ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێشوو، پاشان وەکو شاڕێیەکی گواستنەوەی گرنگ و پێکبەستی پەیوەندییەکان بەکارهێنرا، هەروەها لە سەدەی 19دا، ڕووباری میسیسیپی و هەندێک لە لق و پۆپەکانی بەشی خۆرئاوا، کە دیارترینیان "میزوری" بوون، ڕێڕەویان بۆ فراوانکردنی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکهێنا.

درێژی

درێژی ڕووباری میسیسیپی لە سەرچاوەی دێرینی خۆییەوە لە دەریاچەی ئیتاسکا پێوانە کراوە و 3,770 کیلۆمەترە، لەکاتێکدا سەرچاوەی ڕووباری میزوری 5,970 کیلۆمەتر درێژە، ئەمەش وای کردووە بە چوارەم درێژترین ڕووباری جیهان لە دوای نیل و ئەمازۆن و یانگتسی یەوە دابنرێت.

قووڵی

قووڵی ڕووباری میسیسیپی لە سەرچاوەکەیەوە و لە دەریاچەی ئیتاسکا نزیکەی 0.91 مەترە، لەکاتێکدا قووڵی ئەم ڕووباره لە نێوان سانت پاوڵ و سانت لویس بە تێکڕایی 2.7 بۆ 3.7 مەترە، هەروەها قووڵترین بەشی ئەم ڕووبارە دەریاچەی پێپنە کە تێکڕای 6 بۆ 10 مەتر قووڵە و زۆرترین قوڵایی 18 مەترە، لە نێوان ئەو شوێنەی ڕووباری میزوری دەچێتە ناو ڕووباری میسیسیپی لە سانت لویس و میزوری و قاهیرە، ئیلینۆی تێکڕای قووڵایی 9 مەترە.

هێڵی دابەشکردنی ئاو (ئەستێڵک)

ڕووباری میسیسیپی چوارەمین گەورەترین هێڵی دابەشکردنی ئاو یان مۆژی ڕووباری هەیە لە جیهاندا، ڕووبەری ڕووی حەوزەکە زیاتر لە 1,245,000 میل چوارگۆشە (3,220,000 کیلۆمەتری چوارگۆشە)یە، کە هەموو یان بەشەکانی 32 ویلایەتی ئەمریکا و دوو هەرێمی کەنەدی لەخۆدەگرێت، مۆژی ڕووبارەکە دەڕژێتە کەنداوی مەکسیکەوە کە بەشێکە لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی، کۆی مۆژی ڕووباری میسیسیپی نزیکەی 40٪ ی ڕووبەرێکی فراوانی لە زەوی کیشوەری ئەمریکای داپۆشیوە، بەرزترین خاڵی ناو مۆژی ڕووبارەکە هەمان بەرزترین خاڵە لە چیای ڕۆکی و چیای ئێلبێرت لە بەرزایی 14440 پێ (4400 مەتر).

ژینگەزانی

حەوزی ڕووباری میسیسیپی نیشتیمانی ژمارەیەکی زۆری گیانەوەرە ئاوییە هەمەجۆرەکانە و بە دایکی گیانەوەرانی ئاوی شیرین لە ئەمریکای باکوور ناوزەند کراوە.

ماسی

نزیکەی 375 جۆر ماسی لە حەوزی ڕووباری میسیسیپی ناسراون، بەهۆی قەبارە و فرە جۆرەییەوە حەوزی ڕووباری میسیسیپی زۆر جار دابەش دەبێت بۆ ناوچە لاوەکییەکان، بەتەنیا بەشی سەرەوەی ڕووبارەکە نیشتیمانی نزیکەی 120 جۆری ماسییە.

ئاژەڵەکانی تر

جگە لە ماسی و چەندین جۆری کیسەڵەکان و تیمساحی ئەمریکی و گیانەوەری ئاوی وەک سەلەماندێری ئاوی بە پێستێکی مەیلەوبۆر کە گیانەوەرێکی ڕەسەنی ئەمریکای باکوورە و سەلەماندێری قوڕ ناویلکە و مارماسی کورتەباڵای ئەمریکی و جۆرە گیاندارێکی مارماسی‌ ئاسایی سێ پەنجە، هەروەها قرژاڵە درێژ و قەبارە گەورەکان گیانەوەری خۆجێیی حەوزی ڕووباری میسیسیپین.


سەرچاوەکان



805 بینین