خواردنی لیمۆ لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-11-09-00:37:00 - کۆدی بابەت: 7134
خواردنی لیمۆ لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ماوەی دووگیانی ماوەیەکی هەستیارە و پێویستی بە ئاگاداری تەواو هەیە و بە تایبەت لە خۆراکی دایکەکەدا چونکە کاتێک دایکەکە هەر خۆراکێک دەخوات ڕاستەوخۆ دەگات بە منداڵەکەش، یەکێک لە خۆراکەکان لیمۆیە کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ دایک و منداڵەکە لەماوەی دووگیانیدا.

بڕی خواردنی لیمۆ لەماوەی دووگیانیدا

دەستپێک بە بڕێکی کەم دەست پێبکەن و دواتر وردە وردە زیادی بکەن، بۆ نموونە یەک لەسەر چواری لیمۆیەک ڕوون بکەنەوە لەگەڵ ٣٥٠ میلیلیتر ئاو، و بۆ زیادکردنی خواردنی بڕێکی زۆر لە لیمۆ پرس بە پزیشک بکە، بەگشتی خواردنەوەی ١ بۆ ٢ کوپ ئاوە گیراوەی لیمۆ لە ڕۆژێکدا بێ کێشەیە.

سوودەکانی خواردنی لیمۆ لەماوەی دووگیانیدا

لیمۆش وەک هەموو مزرەمەنییەکانی دیکە بڕێکی باش لە ڤیتامین C تێدایە و هەروەها دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی گرنگی وەک، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، سوودێکی زۆری هەیە کە ئەمانەن:

کەمکردنەوەی دڵتێکچوونی بەیانیان

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ و بۆنکردنی لیمۆکە دڵتێکچوونی بەیانیان کەم دەکاتەوە کە لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا تووشی دەبیت.

چارەسەرە بۆ قەبزی

کێشەیەکی زۆر باو کە زۆرینەی ژنان هەیانە لەماوەی دووگیانیدا بریتییە لە قەبزی، لیمۆ لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە زۆر گونجاوە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە.

ئاسانکردنی هەرس

زۆرینەی خانمان لەماوەی دووگیانیدا دووچاری باکردنی سک و کێشاکانی کۆئەندامی هەرس دەبنەوە، ئاوی لیمۆ جۆرە دژە هەوکردنێکە بۆ کۆئەندامی هەرس، ترشیی ناو لیمۆ یارمەتی ئاسانکردنی هەرس کردن دەدات.

کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن

ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی چەوری جەستە و دابەزینی پەستانی خوێندا و بۆ ئەو ژنانە زۆرباشە کە پەستانیان بەرزە لەماوەی دووگیانیدا.

بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری

لیمۆ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و بە بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C  چارەسەرێکی گونجاوە بۆ چارەسەری تا لەماوەی دووگیانیدا و هەروەها چارەسەری پەتا و ئەنفلۆنزا ئەویش چونکە کۆئەندامی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

باشتر کردنی کاری خانەکانی مێشک و ئێسکی منداڵەکە

لیمۆ پۆتاسیۆمی تێدایە و کە ئەمەش یارمەتی بەهێزکردنی مێشک و دەمارەکانی منداڵەکە دەدات، هەروەها کالسیۆم و مەگنسیۆمی ناو لیمۆش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسکی منداڵەکە.

کەمکردنەوەی ئاوسانی قاچ

ئاوسانی قاچەکان لەماوەی دووگیانیدا زۆر باوەو زۆرینەی خانمان تووشی دەبنەوە، دەتوانیت ڕۆژانە ئاوی قاشێک لیمۆ بکەیتە ناو ئاوی گەرمەوە و بیخۆیتەوە تاکوو ئاوسانی قاچەکانت کەم ببێتەوە.

کەمکردنەوەی ژانی منداڵبوون

لە کۆتاییەکانی دووگیانیدا خواردنەوەی تێکەڵەی ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگویندا پەستانی دەروونی و ژانی منداڵبوون کەم دەکەنەوە.

ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ئاوی جەستە

تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و ئاوی شلەتێن دەتوانێت ڕێگری بکات لە کەمبوونەوەی ئاوی جەستە و هەروەها یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی جەستە دەدات.

چارەسەرە بۆ سەرئێشه

لیمۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە و بە خواردنەوەی تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و ئاوی شلەتێن دەتوانیت چارەسەری سەرئێشە بکەیت.

چارەسەرە بۆ شێرپەنجە

بەهۆی بوونی ڤیتامین C لە پێکهاتەیدا خانە شێرپەنجەییەکان دەکوژێت و ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە.

بەسوودە بۆ زەردویی و کەمخوێنی

ئاو لیمۆی سروشتی بەهۆی زۆری بڕێکی باش لە ڤیتامین C وادەکات کە مژینی ماددەی ئاسن لەو خۆراکانەدا زیاد بکات کە دەوڵەمەندن بە ئاسن، هەروەها ئەو کەسانەی کە تووشی زەردویی بوون دەتوانن دوو لیمۆ لە لیترێک ئاوی گەرمدا بخوسێنن و دوای پاککردنی لەگەڵ هەنگویندا تێکەڵی بکەن و بیخۆن.

لێکەوتە خراپەکانی خواردنی لیمۆ لەماوەی دووگیانیدا 

بەگشتی لیمۆ بێ زیانە و خواردنی سوودێکی زۆری هەیە بەڵام هەندێک جار لێکەوتەی خراپی دەبێت بۆ هەندێک خانم وەک:

دڵەکزە

بەهۆی گەڕانەوەی تڕشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک لەماوەی دووگیانیدا دڵەکزە زۆر ڕوودەدات و چونکە لیمۆش ترشە لەوانەیە ئەم دڵەکزەیە زیاتر بکات.

ڕزانی ددان

ئەگەر لیمۆ زۆر بەکاربهێنرێت مەترسی تووشبوون بە ڕزانی ددانەکان زۆرە، ئەو ماددانەی لەناو پێکهاتەی لیمۆدا هەن زیان دەگەیەنن بە مینای ددان، بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشەیە نەبیت ئاوی لیمۆکە تێکەڵی ئاوی دیکە بکە و دوای خواردنی ددانەکانت بشۆ.

کێشەی هەرس و سکچوون

زۆر خواردنی لیمۆ دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبونی کێشە لە هەرسدا و سکچوون ڕووبدات هەندێک جار.

تێبینی

خانمان نابێت ئاوی لیمۆی ئامادەکراوی بازاڕ بخۆن و دەبێت لە لیمۆی سروشتی ئاوی لیمۆ دروست بکەن.


سەرچاوەکان



3520 بینین