بەرلین

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-11-09-23:40:00 - کۆدی بابەت: 7145
بەرلین

ناوه‌ڕۆك

شاری بەرلین

بەرلین گەورەترین شار و پایتەختی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیایە، بە شاری ڕۆشنبیری و سیاسی و زانست ناسراوە، بەراورد بە پایتەختەکانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپا بەرلین مێژوویەکی نوێی هەیە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی چوار ملیۆن و نیوە، یەک لەسەر سێی شاری بەرلین پێکهاتووە لە دارستان و باخچە و پارک و جۆگە و ڕووبار و دەریاچەکان، بەرلین خاوەنی چەندین زانکۆ و باخچەی ئاژەڵان و مۆزەخانەی بەناوبانگە لە جیهاندا و یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکان لە جیهاندا کە فیلمی تێدا بەرهەم دەهێنرێت و بە سەرچاوەی ڕێکخستنی چەندین فیستیڤاڵی تەلارسازی و هونەرە هاوچەرخەکان ناسراوە، هەروەها بە بەرزی کوالێتی ژیان ناسراوە.

مێژووی بەرلین

بەرلین لە سەدەی ١٣ دامەزراوە و مێژوویەکی پڕ لە رووداوی هەبووە، پشکنینەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئەگەری هەیە شارەکە مێژوویەکی کۆنتری هەبێت، بەرلین لەنێوان سەدەکانی ١٨ و ١٩دا بەشێوەیەکی خێرا گەشەی کردووە، لەساڵی ١٨٧١دا بناغەی سەرەکی پێکهاتنی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا بووە و لەپاش شکستەکەی ئیمراتۆریەتی ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی یەکەم، وە لەساڵی ١٩١٨دا بەرلین ئازادکراوە، دوای ساڵی ١٩٠٠ بەرلین بووە شارێکی گرنگی جیهان ڕۆڵی سەرکردایەتی هەبوو لە بوارەکانی زانست و مۆسیقا و زانستە مرۆییەکان و مۆزەخانە و کاروباری سەربازی، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە بواری بەرهەمهێنان و داراییدا، لە ئەنجامی دروستبوونی جەنگی جیهانی دووەم زۆربەی گەڕەک و شەقامەکانی بەرلین تووشی وێرانی بوون، لەساڵی ١٩٩٠ بەرلین وەک شارێکی گەورە و ناودار و پایتەخت ناسرا.

کەشوهەوای بەرلین

بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کەشوهەوایەکی مامناوەندی هەیە، وەرزی زستانی ساردە و پلەی گەرما مامناوەندە و بە نزیکەیی دەگاتە سفر پلەی سەدی، وە وەرزی هاوینی گەرم و مامناوەندە و پلەی گەرما لە دەوروبەری ٢٤ پلەی سەدیدایە، هەرچەندە لە مانگی ئاب بۆ مانگی ئایار پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بەڵام زۆرجار لەدوای نیوەڕۆدا هەورە بروسکە و ڕەشەبا دروست دەبێت، ڕێژەی بارانبارین لە بەرلیندا زۆر نییە، ڕێژەی بارانبارینی ساڵانە بەنزیکەیی دەگاتە ٥٧٠ ملیمەترە، زستانی سارد لە مانگی کانوونی یەکەمەوە تا مانگی شوبات دەستپێدەکات و بە تێکڕا پلەی گەرما دەگاتە ئاستی بەستن.

شوێنە گەشتیارییەکانی بەرلین

  • دەروازەی براندبێرگ
  • دوورگەی مۆزەخانە
  • دیواری یادگاری بەرلین
  • مۆرەخانەی مێژوویی ئەڵمانیا
  • تاوەری تەلەفزیۆنی بەرلین
  • کۆشک و پارکی چارلۆتنبێرگ
  • مۆزەخانەی جولەکەکانی بەرلین
  • مۆزەخانەی ئەڵمانیا بۆ تەکنەلۆجیا
  • گۆڕستانی جولەکەکانی ئەوروپا


سەرچاوەکان



1347 بینین