ڕێگاکانی بەردەوامی دان بە ژیان پاش لەدەستدانی کەسێکی ئازیز

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-11-11-14:11:00 - کۆدی بابەت: 7161
ڕێگاکانی بەردەوامی دان بە ژیان پاش لەدەستدانی کەسێکی ئازیز

ناوه‌ڕۆك

لەدەستدانی کەسێکی ئازیز

ئازاری نەمان و لەدەستدانی کەسێکی ئازیز ئازارێکی بەرگەنەگیراوە و بەردەوامی دان بە ژیان پاش ئەو ڕووداوە کارێکی زۆر سەختە، چونکە بەردەوام بیر لە یادگارییەکان و کاتە خۆشەکان و پەیمانەکان و هەموو ئەو شتە جوان و خۆشانە دەکەیتەوە کە لەگەڵ ئەو کەسە ئەنجامت داوە، لەوانەیە لەدەستدانی کەسێکی ئازیز لە ژیاندا یەکێک بێت لە سەخترین ئەو ڕووداوانەی کە ئەزموونی دەکەیت و هەروەها ڕاهاتن لەسەر نەمانی ئەو کەسە لە ژیانتدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بریتییە لە یەکێک لە کاتە زۆر سەختەکانی ژیانی هەرکەسێک کە پێیدا تێدەپەڕێت و هەستی پێدەکرێت، هەروەها چەند ڕێگایەک هەیە کە مرۆڤ دەتوانێت بیانگرێتە بەر بۆ بەردەوامی دان بە ژیان پاش نەمان و لەدەستدانی کەسێکی ئازیزی.

ڕێگاکانی بەردەوامی دان بە ژیان پاش لەدەستدانی کەسێکی ئازیز

ڕازیبوون

یەکەمین هەنگاو کە دەبێت بیگریتە بەر  بۆ بەردەوامی دان بە ژیان پاش لەدەستدانی کەسێک بریتییە لە ڕازیبوون بەو ڕووداوەی کە بەسەرتدا هاتووە، چونکە پێویستە مرۆڤ، ڕازیبێت بەوەی کە هەموو شتێک تەواوبووە بەڵام ژیان بەردەوامە. 

لێگەڕێ بڕوات و هەست بە هەموو شتێک بکە

هەستەکانت مەشارەرەوە و پشتگوێیان مەخە، ڕێگە بە خۆت بدە کە ئازار بچێژیت، دانبنێ بە خەم و توڕەیی و نائومێدی و هەر شتێکدا کە هەستی پێدەکەیت، هەروەها دەبێت بزانیت کە نەمانی ئەم ئازارە سەختانە کاتی دەوێت بەڵام تێدەپەڕێت، چونکە هەمیشە پاش ئەوەی گەردەلوولەکە تەواو بوو هەست بە ئارامی دەکەیت.

ئازارەکانت لە سوودی خۆت بەکاربێنە

ڕێگا مەدە کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە لاوازی بمێنیتەوە، چونکە خەڵک زۆر جار ڕەفتاری خۆ تێکدەرانە نیشان دەدەن پاش دابڕانێکی سەخت و تووشی چەندەها ئاڵوودەبوون بە شتی خراپەوە دەبن، هەمیشە هەوڵبدە کە هەستە نەرێنیەکانت بەکاربێنیت بۆ ئەوەی هێزت پێ بدات بۆ باشتر بوونت و فێربوونی وانەیەک لەم بارودۆخە.

لێبووردەبە و لەبیری بکە

لەبیرنەکردن و بەردەوامبوون لە هەڵگرتنی ئەم ئازار و ڕقە تەنها تووشی هەڵەت دەکات، ڕێگە بە خۆت بدە کە هەست بە ئازارەکانت بکەیت و خەم بخۆیت بەڵام، کاتێک کە زانیت ئامادەی دەستپێکردنی ژیانێکی نوێیت، ئەوا بهێڵە هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویداوە بڕوات و لەو کەسەش خۆشببە کە ئازاری داویت چونکە لە ڕووی جەستەیی و تەندروستییەوە هەڵگرتی ئازار زیان بە خۆت دەگەیەنێت.

تەنها لە ساتە خۆشەکانی ئەو کەسەدا مەژی

کاتێک کەسێک لەدەست دەدەیت ئارەزووی ئەوە دەکەین شتە باشەکان دەربارەی ئەوان و بیرەوەرییەکان بەبیر خۆمان بهێنینەوە، پەیوەندییەکەت بە هەر هۆکارێک کۆتایی هاتبێت ئەوا ڕێگا مەدە هەستەکانت و بیرکردنەوەکانت ببنە هۆی ئاڵۆزکردنی مێشکت و وا لە تۆ بکەن کە بە جۆرێک هەست بکەیت کە شتێکی بە نرخ و گرنگت لەدەست داوە، هەوڵبدە بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەرەوە کە ئەم پەیوەندییەی بە کۆتا هێنا، پاش ئەوەی مامەڵەت لەگەڵ هەستەکانت کرد، ئەوە ئاسانتر دەبێت کە بە مێشکێکی سافەوە بیر بکەیتەوە هەروەها بیر لە هەڵەی پەیوەندیەکەت بکەیتەوە.

گرنگی بە خۆت بدە

لەوانەیە تەواوی بیرکردنەوەکانت بەو ئاڕاستەیەدابێت کە ئەوان چۆن دڵی تۆیان شکاند و تۆ چ هەڵەیەکت کردووە، بەڵام لە جیاتی بیرکردنەوە لەوان، بیر لەوە بکەرەوە کە چی دڵ خۆشت دەکات، خۆت نوقمی هەموو ئەو چالاکی و خولیایانە بکە کە زۆرئارەزوویان دەکەیت، تەنها بۆ خۆت و دڵخۆشی خۆت بجەنگە، چونکە کاتێک هەست بە ئارامی دەکەیت لە ئەنجامی ئەم لایەنانە لە ژیانتدا، ئەوا دەتوانیت کەمێک زووتر لە ئازار چەشتنی کۆتایی هاتنی پەیوەندیەکەت بێیتە دەرەوە.

وەرگرتنی ئەزموون

کاتێک درکت بەوە کرد کە تۆ دەبێت بەردەوام بیت لە ژیان و هەروەها لە ناو ئەم ئەزموونی پەیوەندییە شکستخواردووەی کە تێی کەوتوویت بێیتە دەرەوە ئەوا، تۆ هەرگیز هەمان ئەو کەسەی پێشوو نیت، چونکە بە درێژایی ئەو ماوەیە تۆ ئەزموونت وەرگرتووە و  فێربوویت و گۆڕاویت، بەڵام دەبێت بەهێزتر لەو کەسەی جاران لەو بارودۆخ بێیتە دەرەوە و هەروەها نابێت لە بنیاتنانی پەیوەندییەکی نوێ بترسیت، چونکە تۆ شایەنی ئەوەیت کە دڵخۆشبیت و خۆشبویسترێیت، بۆیە هەوڵبدە چاوت بە شتی نوێی و کەسی نوێ بکەوێت.

کات چارەسەری هەموو برینەکانە

متمانە بە هەنگاوەکانت بکە، لەوانەیە بتەوێت کەمێک خێراتر ئەم بارودۆخە تێبپەڕێنیت، بەڵام پەیوەندیەکان و هەستەکان زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە بیری لێدەکەیتەوە، پێویستە کات بە خۆت بدەیت تاکوو بتوانیت زاڵبیت بەسەر هەموو خەمەکانت و هەروەها هەموو کێشەکانت چارەسەر بکەیت، لەوانەیە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت، هەندێک کەس تەنانەت چەند ساڵێکی دەوێت، بەڵام دەبێت متمانە بەوە بکەیت کە هەر چی پێیدا تێپەڕ دەبیت، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی تۆ لە داهاتوو


سەرچاوەکان



506 بینین