کۆمپانیای ئاسیاسێڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-14-14:45:00 - کۆدی بابەت: 7187
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ

ناوه‌ڕۆك

ئاسیاسێڵ

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ (بە عەرەبی: آسياسيل، بە ئینگلیزی: Asiacell Telecom Company)، کۆمپانیایەکی پەیوەندیکردن و تۆڕی گەیاندنی مۆبایلە لە سەرتاسەری عێراق، ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەکەم جار لە شاری سلێمانی لەسەر دەستی کارساز فاروقی مەلا موستەفا دامەزراوە و لە ئێستادا لە هەموو عێراقدا بوونی هەیە.

ئاسیاسێڵ زیاتر لە ١٢ ملیۆن بەشداربووی هەیە و یەکەمین تۆڕی پەیوەندی عێراقە و لە هەموو پارێزگاکانی عێراق شەبەکە و خزمەتگوزارییەکی بەردەستن و تۆڕەکەی %٩٩,٠٩ـی عێراق دەگرێتەوە.

دامەزراندن

ساڵی ١٩٩٩ فاروق موستەفا ڕەسووڵ هەستاوە بە دامەزراندنی کۆمپانیاکە و بەوەش خاوەنی یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایلە لە عێراق، ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای ئاڵتای فەڕەنسی ڕایگەیاند کۆمپانیای ئاسیاسێڵ یەکەمین کۆمپانیای عێراقە لەڕووی خزمەتگوزاری و بڵاوبوونەوەی تۆڕەکانی پەیوەندیی.

ساڵی ٢٠١٥ ئاسیاسێڵ توانی ببێتە خاوەن مۆڵەتی بەکارهێنانی نەوەی سێیەمی شەبەکە (3G) لە عێراق، لە ساڵی ٢٠٢١ـش نەوەی چوارەمی (4G) بەکارخست کە کوالێتی نەوەی سێیەم بۆ ساڵی ٢٠١٥ هەنگاوێکی گەورەبوو بۆ عێراقییەکان.

قۆناغەکانی کۆمپانیا

  • ١٩٩٩: دامەزراندنی کۆمپانیا لەسەر دەستی فاروق مەلا موستەفا.
  • ٢٠٠٠: دامەزراندنی تۆڕەکە لە شاری سلێمانی.
  • ٢٠٠١: سەرەتای فرۆشتنی هێڵی تەلەفۆن لە بازاڕەکان
  • ٢٠٠٣: ڕێگە درا بە کۆمپانیاکە لە هەموو عێراق کاربکات نەک تەنیا لە کوردستان
  • ٢٠٠٥: تۆڕی ئاسیاسێڵ هەموو عێراقی گرتەوە لە مووسڵ بۆ بەسڕە
  • ٢٠٠٧: مۆڵەتی کارکردن بە کۆمپانیاکە درا بۆ ماوەی ١٥ ساڵ.
  • ٢٠١٥: ڕێگەدرا بە بەکارهێنانی نەوەی سێیەم (3G).
  • ٢٠٢١: ڕێگەپێدانی کۆمپانیا بۆ بەکارهێنانی نەوەی چوارەم کۆتایی هات.

بەرپرسیارێتی

ئاسیاسێڵ خۆی بە کۆمپانیای خزمەتکاری گەل دادەنێت و لە زۆرێک لە پرسەکاندا دەستی هەبووە، بە پێشکەشکردنی چەندین پڕۆژەی تەندروستی و پەروەردەیی و ژینگەیی و یارمەتیدانی پەنابەر و ئاوارەکان، لەگەڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ویکیپیدیا زیرۆ لە ساڵی ٢٠١٧.

پڕۆژەکان

  • هەڵمەتی بەخشینی خوێن
  • هەڵمەتی پاراستنی ژینگە
  • هەڵمەتی بەشە خۆراکی ڕەمەزان
  • دابینکردنی کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت
  • یارمەتی ئاوارەکانی سووریا
  • یارمەتیدانی ئاوارەکانی کۆبانێ
  • بنکەی پەیوەندی خۆڕایی بۆ ئاوارە و پەنابەران
  • چاودێری پێشانگای کتێب
  • دروستکردنی کابینەی پۆلیسی هاتووچۆ لە مووسڵ
  • فێستیڤاڵی گەنجانی کورد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 
  • ڕۆژی زانکۆ لە مووسڵ
  • دامەزراندنی بنکەی پەیوەندی بۆ دووبارە بەیەکەوەبەستنەوەی خێزانە ئاوارەکان
  • یارمەتیدانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
  • هەڵمەتی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ
  • یارمەتیدانی نەخۆشانی شێرپەنجە
  • دامەزراندنی تاقیگەی زانکۆکان

خەڵاتەکان

ناوی خەڵات لایەنی بەخشەر هۆکار ڕێکەوت
GSMA mWomen GSMA باشترین خزمەت بە چینی ژنان بەناوی هێڵی ئەڵماس 2013
Best corporate social responsibility (CSR) initiative CommsMEA هاوکاری ئاوارە و پەنابەران 2014
Silver Steve Winner 2015 Steve Award پڕۆژەی بەسمە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان 2015
GSMA’s “Outstanding Contribution to the Mobile Industry Award” for 2017 GSMA پڕۆژەی پەیوەندی لەپێناو فێرکردن 2017


سەرچاوەکان



3279 بینین