چۆن گێزەر دەچێنرێت؟

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-11-21-20:30:00 - کۆدی بابەت: 7239
چۆن گێزەر دەچێنرێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆنییەتی چاندنی گێزەر

چاندنی گیزەر لەو جۆرە خاک و گڵەدا سەرکەوتوو دەبێت کە کەمێک بە پیتە، هەروەها لە خاکە لمییە بەپیتەکانیشدا سەرکەوتوو دەبێت و بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە گێزەر بە گشتی لە ناوچە لمییەکاندا دەچێنرێت، کە تێیدا ڕەنگەکەی جوانتر دەبێت، بەڵام ئەگەر جوتیارەکە بیەوێت گێزەری درێژ و ناسکی دەستبکەوێت، ئەوا لە زەوییە قوڵەکاندا دەچێنرێت، کە لە گڵە ئەندامییەکاندا گێزەرەکە بچووک و ڕەق و ناوەوەی بەتاڵ دەردەچێت، هەروەها شایەنی باسە کە گێزەر لە زەوییە سەخت و ڕەقەکاندا ناچێنرێت کە چەکەرەکردنی تۆوەکە تێیدا دوادەکەوێت، بەرهەمێکی کەمی دەبێت و بەرهەمەکەشی ناڕێک و نەگونجاو دەبێت، گێزەرەکان بە بەردەوامی زۆردەبن و بەرهەمدێن لە کێڵگە هەمیشەییەکاندا، هەروەها لە ڕێگەی شەتڵکردنەوە ناچێنرێت، کە شەتڵکردنی گێزەر دەبێتە هۆی بەهەم هێنانی ڕەگی نەگونجاو و نالەبار، شێوازی چاندنە گونجاوەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکییە یاخود لە پۆل (گۆل) ی دیاریکراودا دەبێت کە مەودای نێوانیان بە نزیکەیی ٢٠ سم ببێت، لە زەوییە ئەستوورەکاندا لە قوڵایی ١.٥ سم دا دەچێنرێت، لە کاتێکدا لە زەوییە تەنکەکاندا لە قوڵایی ٢ سم دا دەچێنرێت، هەروەها زۆر گرنگە پێش چاندن گرنگی پێشوەختە بە زەوییەکە بدرێت چونکە تۆوەکانی گێزەر بە هێواشی و لاوازی گەشە دەکەن و پێویستی بە ژینگەیەکی زۆر لە بارە بۆ گەشەسەندن.

ئامادەکردنی خاک

گێزەر پێویستی بە نزیکەی ٢-٤ مانگ هەیە هەتا پێدەگات، هەروەها تا ڕادەیەک ڕووەکێکی هێواشە لەبەر ئەوە پێویست بە ترس ناکات ئەگەر زوو گەشە نەکات، یەکەم هەنگاویش بۆ چاندنی ئامادەکردنی زەوییەکەیەتی کە بە ئەم شێوەیە دەبێت:

  • دڵنیابوونەوە لە ئەوەی کە زەوییەکە بەردی تێدا نەبێت، چونکە بەردەکان ڕێگری دەکەن لە ئاڕاستەی چەکەرەکردنی تۆوەکان و لە دواتردا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بەرهەمەکە.
  • کێڵانی زەوییەکە بە شێوەیەکی باش پێش دەستکردن بە کردەوەی چاندنەکەی، کە گێزەر پێویستی بە خاکێکی شیبووەوە هەیە بۆ ئەوەی تۆوەکەی بە ئاسانی چەکەرە بکات.
  • هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی خاک بۆ چاندن، کە بە شێوەیەکی باشتر لە زەوییە بەپیت و لمییەکاندا گەشەدەکات.
  • دوورکەوتنەوە لە زیاد بەپیتکردنی زەوییەکە.

شێوازی گرنگیدان بە گێزەر

  • پاراستنی شێی زەوییەکە، کە دەبێتە هۆی خێراکردنی کردەی بەرهەم هێنانەکە، هەروەها ڕێگریکردن لە ئەوەی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر بدات لە ڕووەکەکە.
  • کێڵانی زەوییەکە دوای ٥-٦ هەفتە لە چاندنی تۆوەکەی.
  • کاتێک کە ڕووەکەکە درێژدەبێت و دەگاتە نزیکەی ٨ سم، دەکرێت ببڕدرێت بە مقەستێک نەک لێ بکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە ڕەگەکەی.
  • ڕێکوپێکی لە ئاودێریکردن کە ئەگەر زەوییەکە شێدار نەبێت ئەوا بەرهەمەکەی درێژ و ڕەنگ کاڵ دەبێت و بەرکەوتەیەکی زبریشی دەبێت، بەڵام زۆری شێ دەبێت هۆی زیاد گەشەسەندنی بەشە سەوزەکەی و کەمبوونەوەی بەرهەمەکەی، هەروەها ڕەنگەکەی کاڵ دەبێت و بڕی شەکریش کەمدەبێتەوە، لە کاتێکدا ئەگەر بۆ ماوەیەک وشک بێت و دواتر ئاودانێکی تێر و چڕی هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی درزبردنی ڕەگەکەی و شێوەیەکەی نەگونجاوی دەبێت.
  • بژارکردن بە ورد و درشتی و کۆکردنەوەی قوڕ بە دەوری ڕەگەکەدا بۆ ڕێگریکردن لە بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر.

دوورینەوەی گێزەر

دوای ئەوەی گێزەرەکان پێدەگەن دەدوورێنەوە و لە کاتی دوورینەوەی تازەدا ئەوا لە کاتێکی پێشوەختەدا گێزەرەکان دەدوورێنەوە بەڵام لە کاتی بەکارهێنانی بۆ وەبەرهێنان دوورینەوەکەی دوادەخرێت، چونکە درەنگ دوورینەوەی دەبێتە هۆی جوانبوونی ڕەنگەکەی، بە شێوەیەکی گشتی کاتی دوورینەوەی ئەوەیە کە تیرەی گێزەرەکە بگاتە ٤-٥ سم و شێوازی دوورینەوەکەشی بە دەستە یاخود لە ڕێگەی ئامێرەوە دەبێت، شێوازی ئامێرەکە بە جۆرێکە کە بەشە سەوزەکەی دەبڕێت و ڕەگەکەش لە ڕیشەوە هەڵدەکێشێت، دواتر گێزەرەکان دەگوازێتەوە بۆ ئەو گالیسکەیەی کە لە تەنیشت جێگەی دوورینەوەکەیە و دواتریش دەفرۆشرێت.


سەرچاوەکان



835 بینین