چاندنی پیاز

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-12-20-12:15:00 - کۆدی بابەت: 7321
چاندنی پیاز

ناوه‌ڕۆك

چۆنییەتی چاندنی پیاز

پیاز لە سەرەتای وەرزی بەهاردا دەچێنرێت و لە وەرزی پاییزدا دەدورێتەوە، بەڵام  لە ناوچەکانی باکووری ئەمریکادا دەکرێت هەندێک لە جۆرەکانی لە وەرزی پاییزیشدا بچێنرێن، ڕێنمایی دەدرێت کە پیاز بە شێوەی سەلک بچێنرێت لەبری تۆو، چونکە سەلکەکەی بەرگەی زیانەکانی شەختە (زوقم) دەگرێت، هەروەها تێكڕای سەرکەوتنی چاندنەکەی زیاترە بە بەراورد بە سەرکەوتنی تۆوەکەی، چۆنیەتی چاندنیشی بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەبێت:

  • هەڵبژاردنی کاتی گونجاو، کە بە گشتی لە کۆتایی مانگی سێ و دەستپێکی مانگی چوارە، گرنگە دڵنیاببیتەوە لە ئەوەی پلەکانی گەرما لە ٦ پلەی سەدی نزمتر نابێتەوە.
  • هەڵبژاردنی جێگەیەک کە تیشکی خۆری پێبگات و دڵنیابوونەوە لە ئەوەی کە ڕووەکی دیکە جێگەکەی ناکەن بە سێبەر و دایناپۆشن.
  • هەڵبژاردنی گڵ و خاکێک کە دەوڵەمەند بێت بە نایترۆجین و زیادکردنی پەین بۆی پێش چاندنی واتە لە سەرەتای بەهار، هەروەها زیادکردنی پەینی نایرتۆجینی لە ماوەی چاندنیدا کە پیازەکە پێویستی زۆری بە ماددەی خۆراکی هەیە.
  • تۆوی پیاز ماوە کورتە بۆیە لە کاتی چاندنیدا پێویستە بۆ ماوەی ٦ هەفتە لە نێو خاکەکەیدا جێبهێڵرێت، پاشان بگوازرێتەوە بۆ کێڵگە یاخود باخچە.
  • لە کاتی چاندنی پیازدا نابێت قوڵاییەکەی لە خاکەکەدا زیاتر بێت لە ٢.٥ سم.
  • بژاردکردن واتە لابردن و نەهێشتنی گژوگیای زیانبەخش.

ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی چاندنی پیاز دەبنەوە

چەندین کێشە هەیە کە دەکرێت ڕووبەڕوی پیاز ببێتەوە گرنگترینیان ئەمانەن:

  • گەنین یاخود خراپبوونی پیازی سپی، کەڕوویەکە بە هۆی خاکەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی زەردبوون و سیسبوونی ئەو گەڵایانەی کە لەسەر ڕووی دەرەوەی زەوییەکەن، هەروەها خراپبوونی ڕەگەکەی، لە سەرەتادا هەندێک کەڕووی سپی ناسک لە بنکی پیازەکە دەردەکەوێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ دەنکۆڵەی ڕەشی بازنەیی کە هیچ چارەسەرێکی کیمیایی بۆ ئەم جۆرە خراپبوونە نییە.
  • ئۆکسید (ژەنگ)ی کەوەر، ئەمەشیان نەخۆشییەکە بەهۆی کەڕووەوە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی بازنەی زەردی کاڵ لەسەر ڕووی گەڵاکانی، بە گشتی توندتر و خراپتر دەبێت لە ماوەی شێی درێژخایەندا، دەکرێت هۆکارێکی خراپ بێت بۆ پارچەکردن و وەراندنی گەڵاکان و کاریگەری هەبێت لەسەر بەرهەمەکە.

دوورینەوەی پیاز

کاتێک توێکڵ یاخود بەشی دەرەوەی پیازەکە بە تەواوەتی وشک دەبێت ئەوا دەکرێت بدورێتەوە،  هەر خۆڵ و خاشاکێک کە پێوەی نووساوە لاببرێت و  بەشەکانی سەرەوەشی لێبکرێتەوە، پاشان هەڵبگیرێت و عەمبار بکرێت لە جێگەیەکی وشک و سارد، یاخود لە تورەگە و کیسی شەبەکە و کوندار لە هەوایەکی زۆر سارددا هەڵبگیرێت، ماوەی مانەوەشی دەکرێت لە نێوان ٤ مانگ بۆ ساڵێک بخایەنێت.


سەرچاوەکان



1206 بینین