کۆشکی کریملن

له‌لایه‌ن: - دڵگەش حەسەن - به‌روار: 2021-12-22-20:10:00 - کۆدی بابەت: 7350
کۆشکی کریملن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆشکی کریملن  (بە ڕووسی کریمل) کە لە کۆندا (کرێمنیک)ـی پێوتراوە، کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیایە و یەکێکە لە کۆشکە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان، ئەم کۆشکە لە سەدەکانی ناوەڕاست لە شارە ڕووسییەکاندا قەڵای ناوەندی بووە.

شوێنی کۆشکەکە

ئەم کۆشکە کەوتووەتە شاری مۆسکۆی پایتاختی ڕووسیا، کە شوێنێکی ستراتیجی بۆ دانراوە لە پاڵ ڕووبارێکدا کە بە دارستان و باخچە، دیواری ڕاگر، کەنداو، منارەکان، و سپێری سەر قەڵاکان لە بەشەکانی تری شار جیاکراوەتەوە.

مێژووی کۆشکەکە

کۆشکی کریملن شوێنێکی مێژووییە، کۆنترین بەشی ماوەی کۆشکەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ١٥ و ١٦ کە کەوتووەتە بەشی باشووری ڕۆژئاوای کۆمەڵە خانوویەکی تازە، کە لە شێوەدا وەک سێگۆشەیە و بە ڕووبەرێکی ٧٠ ئەیکەری (٢٨ هێکتار) داپۆشراوە، لە ساڵانی ١٦٢٠دا بەشێکی گرنگییەکەی وەک کۆشکێک لەدەستدا، بەڵام تاکوو ساڵی ١٧١٢ و دواتریش دووبارە لە ١٩١٨ بەدواوە وەک ناوەندی حکومەتی ڕووسی بەکارهێنرا. کۆشکەکە لە بنەڕەتەوە بە دار و تەختە دروستکراوە، دووبارە لە بەردی سپی لە سەدەی ١٤ـیەمدا و پاشان بەگشتی بە خشتی سوور لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٥ لەلایەن تەلارسازە ئیتاڵییەکانەوە دروستکرایەوە. لەکۆندا (ئەلێکس میخایڵۆڤیچ رۆمانۆڤ) کە پاشا بووە، لەم شوێنەدا نیشتەجێبووە، لە سەردەمی ئەو پادشایەدا کۆشکەکە کارگەی هەبووە، کە کەلوپەلی دروستکردنی خانوو و شووشەی بەرهەم دەهێنا، دواتر بڕیاردراوە ماڵی پاشا هەر لە کۆشکەکەدا دروستبکرێت، ئەو شتانەی تێدا دابینرێت کە زۆربەی لەسەدەی حەڤدەهەمدا دروستکراون و نەخشێنراون، بەتایبەتی دیزاینێکی زۆر جوانی خانوو لە دار لە ناویدا دروستکراوە، هەروەها دروستکردنی تەلار لە بەرد و هەموو کەرەستە و نەخشی خانووەکان لەم کۆشکەدا خۆیان دروستیان کردوون. لە پاش گەڕانەوەی هێزی بۆلشێڤیک لە مانگی ١٠ی ١٩١٧، کریملنی مۆسکۆ بوو بە بارەگای سەرەکی حکومەتی سۆڤییەتی ڤلادیمیر لێنین و بە سیمبولی سیستمی دیکتاتۆری کۆمونیست. لەدوای تێکشکانی یەکێتی سۆڤییەت لە ساڵی ١٩٩١، کریملن بە بارەگای سەرەکی دەوڵەتی ڕووسیا دانرا.
دیوی ڕۆژهەڵاتی کریملن ڕووی لە مەیدانی سوورە (ڕێد سکوێر)، و چوار دەروازە و دەرگای پشتەوەی هەیە، ڕێیەکی شاراوەی بەرەو ڕووباری مۆسکۆ هەیە.


سەرچاوەکان



580 بینین