زانکۆی هارڤارد

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-01-18-14:45:00 - کۆدی بابەت: 7627
زانکۆی هارڤارد

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی زانکۆی هارڤارد

زانکۆی هارڤارد (بە ئینگلیزی: Harvard University), یەکێکە لە کۆنترین، گەورەترین و بەناوبانگترین زانکۆکان لە ئەمریکا و دەکەوێتە شاری کامبریج لە ویلایەتی ماساچوسێتی ئەمریکا، لە ٨ ی ئەیلوولی ١٦٣٦ بە بڕیارێکی ئەنجومەنی یاسادانانی ئەمریکا دامەزراوە، پێش ئەوەی زانکۆکە ناوبنرێت هارڤارد ناوی "کۆلێجی نوێ" بوو بەڵام دواتر گۆڕا بۆ "زانکۆی هارڤارد"، وەک ڕێزێک بۆ قەشە "جۆن پرۆستانت هارڤارد" کە نیوەی سامانەکەی بەخشی بۆ دروستکردنی زانکۆکە و زیاتر لە ٤٠٠ کتێبی لە کتێبخانە تایبەتەکەی خۆی بەخشییە زانکۆکە، بەپێی چەند توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی، زانکۆی هارڤارد لە پلەی یەکەمدایە و ڕکابەری ١٠٠ زانکۆی جیهان دەکات، زانکۆی هارڤارد یەکێکە لەو زانکۆیانەی مەرجی بۆ وەرگرتنی قوتابی قورسە و لەو ڕووەوە پلەی پێنجەمی هەیە لە سەر ئاستی زانکۆکانی جیهان.

مێژووی دروستکردنی زانکۆی هارڤارد

زانکۆی هارڤارد کۆنترین دامەزراوەی پەروەردەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە نزیکەی چوار سەدە لەمەوپێش و لە ساڵی ١٦٣٦ لەسەر دەستی قەشەی بەریتانی "پرۆستانت جۆن هارڤارد" دامەزراوە، ئەم قەشەیە لە ساڵی ١٦٠٧ لە لەندەن لەدایکبووە و لە ساڵی ١٦٣٨ کۆچی دوایی کردووە، جۆن هارڤارد هەستا بە ئەنجامدانی ئەم کارە بوێرانەیە و توانی زانکۆی هارڤارد بکاتە ڕکابەری هەردوو زانکۆی "ئۆکسفۆرد و کامبریج"ی بەناوبانگی بەریتانی، مێژووی ئەم زانکۆیە لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە کۆلێجێکی بچووک لە شارۆچکەی نیوتاون دامەزرا و دواتر ناوی شارۆچکەکە گۆڕا بۆ کامبریج و زمانی ئینگلیزی بوو بە زمانی فەرمی دانیشتوانەکەی، وانە وتنەوە لەم زانکۆیەدا لە هاوینی ساڵی ١٦٣٨ەوە دەستیپێکرد کە تەنها یەک پڕۆفیسۆر وانەی پێشکەش دەکرد ئەویش پڕۆفیسۆر جۆن هارڤارد بوو، ئەم پڕۆفیسۆرە چەندین کتێب و سەرچاوە و چەندین زەوی و زاری خۆی بەخشیوەتە زانکۆکە کە لەو کاتەدا نرخی زەوییەکان بە ١٠٠ پاوەندی دراوی بەریتانی خەمڵێنراوە، بەڵام بەداخەوە تەمەن ڕێگەی نەدا بەروپێشچوون و بەناوبانگ بوونی زانکۆکە ببینێت و هەر لە ساڵی ١٦٣٨ دا کۆچی دوایی کرد.

کۆلێجەکانی زانکۆی هارڤارد

زانکۆی هارڤارد لە چەندین کۆلێجی جۆراوجۆر پێکهاتووە کە لە سەرەتای دامەزراندنی زانکۆکەدا نەبوون، یەکەم کۆلێج کۆلێجی هارڤارد بوو کاتێک دامەزرا تەنها بەشی هونەری تێدابوو، دواتر کۆلێجەکان یەک لە دوای یەک ڕوویان لە زیادبوون کرد بەتایبەتی دوای سەردەمی ڕێنیسانس و ژمارەی وەرگرتنی قوتابیانیش زیادی کرد کە لە هەموو وڵاتانی ئەوروپاوە دەهاتن و لێرە دەیانخوێند، کۆلێجەکانی زانکۆکە ئەمانەن:

  • کۆلێجی هارڤارد: ئەم کۆلێجە بەردی بناغەی زانکۆکەیە و لە ساڵی ١٦٣٦ دامەزراوە.
  • کۆلێجی پزیشکی: کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هارڤارد کۆنترین کۆلێجە و لە ساڵی ١٧٨٢ دامەزراوە.
  • کۆلێجی ئاینناسی: لە ساڵی ١٨١٦ دامەزراوە.
  • کۆلێجی یاسا: لە ساڵی ١٨١٧ دامەزراوە.
  • کۆلێجی پزیشکی ددان: لە ساڵی ١٨٦٧ دامەزراوە.
  • کۆلێجی ئاداب و زانست: لە ساڵی ١٨٧٢ دامەزراوە.
  • کۆلێجی بازرگانی: کۆلێجی بازرگانی لە ساڵی ١٩٠٨ دامەزراوە، ئەم کۆلێجە لەگەڵ کۆلێجی پزیشکی و کۆلێجی یاسا یەکێکن لە باشترین کۆلێجەکانی زانکۆکە،
  • کۆلێجی تەندروستی گشتی: لە ساڵی ١٩٢٢ دامەزراوە.
  • کۆلێجی جۆن کەنەدی بۆ زانستە سیاسییەکان: لە ساڵی ١٩٣٦ دامەزراوە.
  • کۆلێجی زانست و ئەندازیاری فێرکاری: ئەمانە تازەترین کۆلێجن و لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراون.

لەگەڵ هەموو ئەو کۆلێجانەدا زانکۆی هارڤارد خاوەنی چەند مۆزەخانەیەکە وەک، مۆزەخانەی زیندەوەرزانی کە لە ساڵی ١٨٩٥ دامەزراوە هەروەها مۆزەخانەی شوێنەوارناسی و مرۆڤناسی و هونەر، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی گەورەترین کتێبخانەیە بەراورد بە هەموو کتێبخانەی زانکۆکانی دیکەی جیهان.

بەناوبانگترین دەرچووەکانی زانکۆی هارڤارد

بە درێژایی دامەزراندنی ئەم زانکۆیە چەندین کەسایەتی لێرە کۆتاییان بە خوێندن هێناوە کە دواتر بوونەتە کەسی بەناوبانگ، وەک:


سەرچاوەکان



1213 بینین