زانکۆی براون

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-01-21-23:15:00 - کۆدی بابەت: 7661
زانکۆی براون

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی زانکۆی براون

زانکۆی براون (بە ئینگلیزی: Brown University)، لە ساڵی ١٧٦٤ لە دوورگەی ڕۆد لە هەرێمی نیوئینگڵاندی ئەمریکا دامەزراوە، سێیەمین زانکۆی هەرێمی نیوئینگڵاند و حەوتەمین زانکۆیە لە ئەمریکا، پێش شۆڕشی ئەمریکا زانکۆکە ناوی ڕۆد ئایلاند بوو، لە ساڵی  ١٨٠٤ دا ناوەکەی گۆڕا بۆ زانکۆی براون، زانکۆکە لە ساڵی ١٧٧٠ گوازرایەوە بۆ شوێنی ئێستای، ئەم زانکۆیە وەک ڕێزێک بە ناوی بازرگانی بەناوبانگ "نیکۆلاس براون" ناونرا چونکە بڕی پێنج هەزار دۆلاری بەخشی بۆ دروستکردن و تەواوکردنی زانکۆکە، لە ساڵی ١٨٨٨ ەوە زانکۆکە بڕوانامەی ماستەر دەبەخشێتە خوێندکاران و لە ساڵی ١٩٨٩ ەوە بڕوانامەی دکتۆرا دەبەخشێتە خوێندکاران، زانکۆی براون پێکدێت لە چەندین کۆلێج و پسپۆڕی زۆر و هەمەجۆر.

کۆلێجەکانی زانکۆی براون

زانکۆی براون پێکدێت لە چەند کۆلێجێک بە چەندین پسپۆڕی و تایبەتمەندی جیاواز کە بریتین لە:

  • کۆلێجی ئەندازیاری: ئەم کۆلێجە یەکێکە لە کۆلێجە نایابەکانی زانکۆی براون و چەند پسپۆڕییەک لەخۆدەگرێت، وەک:
  • کۆلێجی تەندروستی گشتی: یەکێکە لە کۆلێجە دیارەکانی زانکۆی براون و کۆلێجێکی چالاکە و بە ئەنجامدانی کار و چالاکی زۆر ناسراوە، یارمەتی خوێندکاران دەدات لە بەدەستهێنانی هەموو زانیارییەکانی تایبەت بە تەندروستی و ڕاهێنانیان پێدەکات لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردن و بەهاناوەچونی نەخۆشی ئاسایی یاخود فریاکەوتنی خێرا، ئەم کۆلێجە پێکدێت لە ئەم پسپۆڕییانەی خوارەوە:
  • زانستی ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان
  • سەرژمێری زیندەیی
  • درمناسی (پەتاناسی)
  • خزمەتگوزاری تەندروستی
  • کۆلێجی پیشەیی براون: ئەم کۆلێجەش یەکێکە لە کۆلێجە دیارەکانی زانکۆی براون و ئامانجی ئەم کۆلێجە بەرەوپێش بردنی پیشە دیارەکانە و وادەکات قوتابیان شارەزا بن لە هەموو پیشە جۆراوجۆرەکاندا و لە ڕێگەی ئەو کارەی کە دەیکەن کۆمەڵگە بەرەو پێش ببەن، پسپۆڕییەکانی ئەم بەشە لەسەر ئاستی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەرە و پێکدین لە:
  • پڕۆگرامە پڕۆفێشناڵە پیشەیییەکان
  • سەرۆکی چاودێری تەندروستی
  • بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی
  • بەڕێوبەری تەکنەلۆژی
  • کۆلێجی پزیشکی وارن ئەلبێرت: یەکێکە لە دیارترین کۆلێجەکانی زانکۆی براون، پڕۆگرامی پزیشکی جۆراوجۆری تێدا دەخوێنرێت و خوێندکار لەگەڵ دکتۆر و زانا بەناوبانگ و پێشەنگەکان کار دەکات لە هەموو بوارە پزیشکییەکانی تایبەت بە گشت زیندەوەران، پسپۆڕییەکانی ئەم کۆلێجە ئەمانەن:
  • بەشی ژینگەیی و زیندەوەرزانی
  • بەشی گەردیلە و خانە
  • بەشی مێشک و دەمار
  • بەشی سڕکردن
  • بەشی پێست و نەخۆشییەکانی پێست
  • بەشی تیشک و سۆنار
  • بەشی پزیشکی فریاگوزاری
  • بەشی نەشتەرکاری کۆئەندامی هەستەدەمار
  • بەشی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون
  • بەشی ئێسک و شکاوی
  • بەشی پزیشکی منداڵان
  • بەشی نەخۆشییە دەروونییەکان
  • بەشی چارەسەرکردنی وەرەم بە تیشک
  • بەشی نەشتەرگەری
  • بەشی تاقیگە و دەستنیشان کردنی نەخۆشی

بەناوبانگترین دەرچووەکانی زانکۆی براون

دەرچووەکانی زانکۆی براون لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانیاندا بوونەتە کەسی گرنگ و بەناوبانگی جیهانی وەک:

  • ئێما واتسۆن: خانمە ئەکتەری بەناوبانگی فەڕەنسی.
  • جۆن کراسینسکی: ئەکتەر و دەرهێنەر و سیناریۆنووسی بەناوبانگی ئەمریکی.
  • جۆن کەنەدی کوڕ: پارێزەر و کوڕی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
  • جێسیکا کاپشاو: ئەکتەری ناسراوی کۆڵۆمبی بواری فیلم و شانۆ.
  • بۆبی جینداڵ: سیاسەتمەداری ئەمریکی و پارێزگاری ویلایەتی لویزیانا.


سەرچاوەکان



382 بینین