گرنگی فێربوونی زمانی دووەم

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2022-02-03-18:33:00 - کۆدی بابەت: 7736
گرنگی فێربوونی زمانی دووەم

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

گرنگترین ڕێگا بۆ بەکارهێنان و سوود بینین لە کاتە بەتاڵەکانت بریتییە لە دەستکردن بە فێربوونی بەهرەیەکی نوێ، ئەو کەسانەی کە هەمیشە سەرکەوتوون ئەوانەن کە هەموو ڕۆژێک بە پەرۆشن بۆ فێربوونی شتێکی نوێ، زانیاری کۆ دەکەنەوە لەسەر کولتوورێکی نوێ یاخود فێربوونی زمانی دووەم.

بۆچی گرنگە زیاتر لە زمانێک بزانین؟

ئێمە لە جیهانێکی فرەزماندا دەژین، کە تێیدا پەیوەندییەکان لەسەرو هەموو شتێکەوەیە یان لە هەموو شتێک گرنگترە، جیهان تادێت فراوانتر دەبێت و زانینی زمانی دووەم هەمیشە سوودێکی بێکۆتات پێدەبەخشێت.

سوودەکانی فێربوونی زمانی دووەم

١- یارمەتیدەر دەبێت لە پیشەکەتدا.
٢- یارمەتی بەهێزبوونی مێشک و سەرەنجدان دەدات.
٣- یارمەتی زیاترکردنی تێگەیشتنت دەدات لەو زمانانەی کە پێشتر قسەت پێکردووە.
٤- زمانی دووەم دەتوانێت بە شێوەیەکی بەهێز کارەکەت بگۆڕێت، ژیانکردن لە جیهانێکی پێکەوەبەستراودا واتای ئەوەیە کە کاری زیاتر دێنە ڕێگات کە ئەمەش وادەکات زانینی تەنها یەک زمان بەس نەبێت.
٥- لە کۆمپانیاکاندا زیاتر بازرگانی نێودەوڵەتی دەکرێت و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تر دروست دەبێت، هەر بۆیە زۆربەی کات داوا لە کارمەندان دەکرێت بۆ کارکردن گەشت بکەن، بۆیە زانینی زمانی دووەم یاخود زیاتر لە زمانێک گرنگە.
٦- جگە لە هەبوونی دەرفەتی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی کارێکی باش یان بەرەوپێش چوون لە پیشەکەتدا، فێربوونی زمانی دووەم دەتوانێت تێگەیشتنێکت بۆ کولتوورەکانی تر پێ ببەخشێت.
٧- تۆ زیاتر ئامادە و دڵنیا دەبیت بۆ گەشتکردن بە جیهان و دۆزینەوەی ڕێگای ژیان.
٨- فێربوونی زمانی دووەم ئەو دەرفەتە دەڕەخسێنێت کە ببیتە بەشێک لە کۆمەڵگایەک بە کولتوورێکی جیاوازەوە، هەروەها فێربوونی زانیاری زیاتر دەربارەی جیهانی دەوروبەرمان.
٩- دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکی مێشک، فێربوونی زمانێکی نوێ هانی مێشکت دەدات بۆ ئاشنابوون بە ڕێزمانی نوێ و یاساکانی وشەدانان.


سەرچاوەکان



1579 بینین