محەمەد عارف

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-04-21:50:00 - کۆدی بابەت: 7924
محەمەد عارف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

محەمەد عارف (بە کرمانجی: Muhammed Arif) هونەرمەندێکی وێنەکێشی کوردە، ساڵی ١٩٣٧ لە شارۆچکەی ڕەواندوز لەدایک بووە، نووسەر و وەرگێری چەندین کتێبی بواری شێوەکاری بووە لە زمانی ڕووسییەوە بۆ زمانی کوردی، دوایین کتێبی گرافیکەکانی کوردستان کە لە دوای کۆچکردنی چاپکراوە، لە ٢٠٠٩/١٠/٩ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

لە ساڵی ١٩٥٦ بروانامەی دیبلۆم لە هونەری شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغداد وەرگرتووە، لە دوایی دەچێتە وڵاتی ڕووسیا بۆ پەرەپێدان بە خوێندن لە بواری شێوەکاری بروانامەی ماستەر لە ساڵی ١٩٦٧ وەردەگرێت لە زانکۆی (سوریکۆڤ)ی مۆسکۆ. لە ٢٠٠٤ دامەزرێنەر و ڕاگری کۆلێجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر بووە کە خۆی لە چوار بەش دەگرێتەوە مۆسیقا، شێوەکاری، شانۆ، سینەما، تا ساڵی ٢٠٠٩، هەر لەوێش بروانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی هونەر وەردەگرێت. مامۆستای هونەری وێنەکێشان بووە لە بەغداد و سعوودیە و بابل، و زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر.

شێوازی کاری وێنەکێشی محەمەد عارف خۆی لە ڕیالیزمی، رۆمانتیکی، سیمبولیزمی، ئێکسپریسیۆنیزمی چڕ کردبوو، کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای خوێندنی لە مۆسکۆ کە ئەوکات لە وڵاتەکانی یەکێتیی سۆڤیەت ئەم شێوازە باو بووە، بەڵام محەمەد عارف توانی ئەم شێوازە بۆ خزمەت کردنی هونەرەکەی و برسی گەلەکەی دابرێژێت ئەویش بە وێنەکێشانی چەندین تابلۆی لە سەر پرسی کورد و کەسایەتی کوردیەکان وەک سەڵاحەدینی ئەیووبی و مەم و زین و شیرین و فەرهاد و دوانزە سوارەی مەریوان و قەڵای دم دم و لە چاوەڕوانی شەودا و ئاشتی بۆ کوردستان و چەندینی تر. لە کاراکانیشی دا گرنگی زۆر بە لایەنە مێژووییەکان دەدا وەک لە لایەنە تەکنیکیەکان.

ژیان

محەمەد عارف هەر لە کاتی خوێندنی لە مۆسکۆ ژنێکی ڕووسی دەخوازێت و کچێکی لێ دەبێت بە ناوی ڤیان، لە ساڵی ١٩٦٩ دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا لە دوای کۆتایی خوێندنەکەی، لە ساڵی ١٩٧٤ لە بەغدا ئافرەتێک دەناسێت بە ناوی یاسەمین بەرزنجی خۆشی دەوێت و هەر هەمان ساڵ ژیانی لەگەڵ دڕووست دەکات، لەگەڵ یاسەمین بەرزنجی سێ کوڕیان دەبێت، ناویان سامان، ئالان، و میران. خێزانی محەمەد عارف هەردەم لەگەڵ هونەرەکەی پەروەردە بوون و هەردەم یاریدەری بوون لە گشت پێشانگاکاندا، هەر لە بەغداد لە ناو ماڵەکەی ژووری وێنەکێشانی دامەزراند و لە دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر هەڵدەستێت بە دامەزراندنی گەلەرییەکی تایبەت بە هونەرەکەی وەک ستۆدیۆیەک کارە هونەرییەکانی لێ ئەنجام دەدا و نمایشی دەکرد کە نزیک ماڵەکەی بوو لە شاری هەولێر. محەمەد عارف لە کاتی کارکردنی هونەری بە ڕادەیەکی زۆر خولیای مۆسیقای کلاسیکی بووە وەک مۆسیقای چایکۆفسکی و مۆزارت و لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن.

نووسینی کتێب و بڵاوکراوەکان

  • گرافیکەکانی کوردستان گرافیک٢٨٢ بە زمانی کوردی ٢٠٠٨.
  • گرافیکەکانی کوردستان بە زمانی کوردی ٢٠٠٩.
  • کتێبێک لە سەر شاری هەولێر بە زمانی کوردی.
  • چوار هونەرمەندی بلیمەت بە زمانی کوردی.
  • هونەری هێلکاری لاوانی ناوچەی کوردستان بە زمانی کوردی.
  • هونەری هێلکاری چاپی دووهەم بلاوکراوەکانی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر بە زمانی کوردی.
  • (الفنان محمد عارف) بە زمانی عەرەبی.
  • هونەرمەند محەمەد عارف بە زمانی کوردی.
  • (فن الرسم الیدوی) بە زمانی عەرەبی.
  • لەگەڵ شاکارە نەمرەکاندا بە زمانی کوردی.
  • (جمالیات الطبیعة فی کوردستان العراق و اثرها فی الرسم العراقی المعاصر) ٢٠٠٦ بە زمانی عەرەبی.
    (ئینگر)
  • (الگرافیک الکردستانی) ٦٥٠ گرافیک بە زمانی عەرەبی.
  • (فن التخطیط) بە زمانی عەرەبی.

وەرگێڕی کتێب

  • مایکڵ ئەنجیلۆ بە زمانی کوردی.
  • ڕووبنس نووسینی (سمۆلسکایا) بە زمانی کوردی.
  • کۆلفیچ بە زمانی کوردی.
  • دیلاکروا بە زمانی کوردی.
  • لە هونەرمەندە بلیمەتەکانی جیهان (جۆرجۆنی، داینێگا، لێناین بە زمانی کوردی.
  • د. (باگدانۆڤ) هونەری هاوچەرخی عێراق.
  • (میلیە) نووسینی (بریۆزینا) بە زمانی کوردی.
  • بنکەکانی هونەری ئەکاددیمی، نووسینی (رۆستۆڤچیڤ) بە زمانی کوردی.
  • (الفن العراقی المعاصر) نووسینی د. (بەگدانۆڤ) بە زمانی عەرەبی.
  • (مبادئ الفن الأکادیمی) نووسینی (رۆستۆڤ ڤیچیڤ) ١٩٩٤، بە زمانی عەرەبی.

پێشانگای هونەری تایبەتی

  • ١٩٦١ - ١٩٦٧ سێ پێشانگای لە یەکێتی سۆڤیەت.
  • ١٩٧١ مۆزەخانەی نیشتیمانی بۆ هونەری سەردەم لە بەغدا.
  • ١٩٧٦ کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی بەغدا.
  • ١٩٧٧ پێشانگا لە هەولێر.
  • ١٩٧٩ مۆزەخانەی نیشتیمانی بۆ هونەری سەردەم بەغدا.
  • ١٩٨١ چەند ڕوانگەیەک لەسەر جیهان کاری ( ١٩٦١-١٩٨١) هۆڵی روواق بەغدا.
  • ١٩٨٤ کاری (١٩٦١-١٩٨٤) مۆزەخانەی نیشتیمانی بۆ هونەری سەردەم بەغدا.
  • ١٩٨٩ سیمفۆنیای چیاکان لە هۆڵی روواق بەغدا.
  • ١٩٩٣ سیمفۆنیای هونەر لە هۆڵی میدیا هەولێر.
  • ١٩٩٨ عاشقی کوردستان لە هۆڵی میدیا هەولێر.
  • ١٩٩٩ کوردستانیم من هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی.
  • ٢٠٠١ گەڕاندنەوە مۆزەخانەی نیشتیمانی بۆ هونەری سەردەم بەغدا.
  • ٢٠١١ لە یادی کۆچی دوایی دوو پێشانگا لە هەولێر و سلێمانی.

مامۆستای هونەر

  • ١٩٥٦ تا ١٩٦١: لە قوتابخانەی ئەیوبییە لە هەولێر.
  • ١٩٦٧ تا ١٩٦٨: وەک چاودێرێکی هونەری لە سعودیە.
  • ١٩٦٨: لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا.
  • ١٩٧٥ تا ١٩٧٧: لە کۆلێجی هونەرە جوانەکانی بەغدا.
  • ١٩/٦/١٩٧٧ لە پەیمانگای جێبەجێکردن (معهد التطبيقي) بەغدا.
  • ٢١/٦/١٩٨٣ خانەنشین بوو لەسەر داواکاری خۆی لە بەغدا.
  • ٢/١١/١٩٩٢ دووبارە دادەمەزرێتەوە بە مامۆستای هونەر لە کۆلێجی ئاداب لەهەولێر.
  • لە دواییدا لە کۆلێجی ئەندازیاری لە هەولێر وانەی (free Hand) دەگوتەوە.
  • ٢٠٠٢: بە فەرمی وەک ڕاگری دامەزرا بۆ جێبەجیکردنی دامەزراندنی کۆلێجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر.
  • ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧: لە زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆلێجی هونەرە جوانەکان هەولێر.
  • ٢٠٠٧: دەستی لە کاری ڕاگری کێشایەوە لە کۆلێجی هونەرە جوانەکانی هەولێر.
  • ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٩: مامۆستای کۆلێجی هونەرەجوانەکان و مامۆستای قوتابی ماستەر بوو لە زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر


سەرچاوەکان



1425 بینین